Chapter.05

51 5 0
                                    


Mariana's POV

هەڵسام لەخەو لەکاتێکدا سەرم لەسەر سنگی ئەوەوە بوو هەستم دەکرد قۆڵەکانی ڕۆس بە شێوەیەکی پارێزراو جەستەمیان لە ئامێز گرتووە،
هێشتا نەمدەویست بخەوم و لە خەو هەڵسم، چونکە باوەشی ئەو زۆر گەرم و ئارام بوو.

سەیری روخساریم کردو ماوەیەک سەرسام بووم بە ڕووخساری، تەنانەت لە کاتی خەوتنیشدا قوز دەردەکەوت،
زیاتر خۆمم لێ نزیک کردەوەو دوبارە سەرم لەسەر سنگی داناو جارێکی تر خەواڵوو بومەوە.

بیرم دەکردەوە کە دەرەوە دەبێ نەفرەتیانە سارد بێت.

هەر لەو کاتەی کە خەریک بوو بخەوم، پیاوێک بە خێرایی هاتە ژوورەوە بەبێ لە درگادان، یەکسەر جارێکی دیکە لە خەو هەڵسام.

بەبێ ویستیخۆم گریام  کەسێک ساتە خۆشەکەی لێم تێکدا، چونکە خەریک بوو بخەوم و لە باوشی ئەودا بمێنمەوە.

"سەرۆک" بە شڵەژاویەوە وتی. هەر کە منی بینی سەری نزم کردەوەو چەند هەنگاوێک گەرایەوە دواوە و خەریک بوو ژوورەکە بەجێبهێڵێت.

بەهەر حاڵ پێموابێت ڕۆس تەواوی کاتەکە بەئاگا بووبێت، چونکە پێش ئەوەی پیاوەکە بڕوات، لەسەر سیسەمەکە دانیشت و بە بێزارییەوە پێی وت: "کێ پێی وتبوویت دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت بێیتە ژووری نووستنەکەمەوە؟"

دڵخۆشم کە هەرگیز بەو شێوەیە قسەی لەگەڵم نەکردووە. بەڵکو ئەوبە جۆرێک لە نەرم و نیانی قسە لەگەڵ من دەکات، بەراورد بە کەسانی تر.

جەستەم تۆزێک بەدەرەوە بوو بۆیە جەستەمی داپۆشی لە کاتێکدا چاوەڕێی وەڵامی کابرا بوو. ئەم هەڵسوکەوتەیم لەلا سەیر بوو !

"ب--ببورە سەرۆک! ئێمە تەنها... پێویستمان بە یارمەتی تۆیە بۆ هەندێک وردەکاری بۆ ئەرکەکە. بەپەلەیە".

"بڕۆ پرسیار لە جەیک بکە دەربارەی هەموو ئەو شتانەی کە پێویستت پێیانە. ئەو ئەوکەسە بوو کە پلانی هەموو شتێکی داناوە نەک من".

"وە ئەگەر جارێکی تر تۆ یان هەر کەسێکی تر بوێری ئەوە بکات بەوشێوەیە بێتە ژووری نووستنەکەمەوە، دڵنیات دەکەمەوە کە دەستەکانی دەبڕم".

ڕۆس هەستا لەسەر جێگاکەو گوتی
"باش خەوتووی؟ خۆزگە کە ئەو گەمژەیە ئەوەندە زوو نەهاتبا".

بە ماندووییەوە چاوەکانم خوراند و گوتم بەڵێ، لەسەر جێگاکە دانیشتم.

"ئاساییە، دەتوانیت کەمێک زیاتر بخەویت. هێشتا زووە".

بۆ یەک چرکە بیرم لەوە کردەوە بەڵام دواتر بڕیارمدا باشترین شت ئەوەیە کە هەستم. ئاخر من نەمدەتوانی لێرە بخەوم بەو شێوەیەی کە حەزم لێیە چونکە من لێرە میوانم.

بووم بە شازادەی مافیایەکWhere stories live. Discover now