Chapter.15

66 9 0
                                    


پلیس پێش دەستپێکردن ڤۆیت بکە🥹👍🏻-

"ئێمە... ئێمە مافیاین.وە خێزانێکی گەورە و ناسراوین، هەر بۆیە، هەمیشە پیاومان هەیە کە کارمان بۆ دەکەن، و هەر بۆیەش ئێمە هەمیشە سەرقاڵیم"

ماوەیەک چاوم لێیان بوو و هیچم نەوت بە هیچ شێوەیەک تێنەگەیشتم لە قسەکانیان .مەبەستم ئەوەیە باسی چییان دەکرد؟.

"ئێمە هەندێک کار دەکەین......ئێ، ئەو جۆرە کارە" جێف بەردەوام بوو "ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانی خراپ دەکەین، وەک، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان . هەر بۆیەش ڕێگەت پێنادرێت بچیتە لای
ژێرزەمینەکە... شتگەلێکی مەسەلەی کارکردن هەیە کە نابێت بیبینیت".

یەکسەر وەڵامم نەدایەوە. ڕاستگۆیانە دەمتوانی چاوەڕوانی شتێکی لەم شێوەیە بکەم، بەڵام هەرگیز مافیایەکی ڕاستەقینەم بە خەیاڵدا نەدەهێنا. پێم وابوو ئەوان تەنها پیاوی بازرگانین.

بەڕاستی ویستم باوەڕ بەخۆم بهێنم کە ئەوان تەنها ئاگاداری کەسانی خراپن و بۆ خۆشی یان هەر شتێکی تر ئەو کارانە ناکەن. ڕەنگە زۆر فیلمم بینیبێت سەبارەت بە مافیاکان کە چەندە ترسناکن. بەڵام لە ڕاستیدا من هەستم بە ترس نەدەکرد. بە پێچەوانەوە لەوێ هەستم بە جۆرێک لە سەلامەتی دەکرد. بەهەر حاڵ،یەک دونیا پرسیار لە مێشکم دەخولانەوە ، بەڵام پێموابوو کە ئەو ساتە هی ئەوە نییە کە پرسیار بکەم.

ساتێکی سەیر بوو. جێف کە بێدەنگترین کەسی کاروسۆ بوو، دوای ئەوەی بە نائومێدیەوە هەوڵی ڕوونکردنەوەی دا، پێدەچوو دڵەڕاوکێی هەبێت. پێدەچوو هەردووکیان بە بچووکترین شێوە ترسابن لە کاردانەوەی من.

دواجار بڕیارمدا  قسە بکەم.

" باشە." هەردووکیان سەیریان کردم، باوەڕیان بەو وشەیە نەبوو کە تازە بیستبوویان.
"رۆس تۆ لەگەڵمدا باش بوویت و زۆر یارمەتیت دام... و حەزم لە مانەوەیە لێرە لەگەڵ تۆدا.بەڵام چاوەڕێی ئەمەم نەدەکرد کە کارێکی لەو شێوەیەتان هەبێت بەڵام من باشم کێشەم نییە لەگەڵ ئەوەدا" بە ڕاستگۆییەوە وتم، زەردەخەنەیەکی دڵنیاکەرەوەم بە ڕۆس و جێف دا.

یەک دوو چرکە بێدەنگی هەبوو.

لە کۆتاییدا ڕۆس پێکەنی و ئاهێکی ئارام هەڵکێشا و جێفیش هەروا. پێ
دەزانم ڕەنگە سەیر بێت بەڵام، ئایا ئەوەندە گرنگ بوو کە ئەوان مافیان؟.

"سوپاس بۆ تێگەیشتن بچکۆڵ.

من و رۆس بەرەو ژورەوە رۆشتین.




دڵخۆش بووم کە هەموو شتێک چارەسەر بوو، لانیکەم ئەوە بوو کە بیرم لێدەکردەوە.

بووم بە شازادەی مافیایەکWhere stories live. Discover now