I'm not weak 2

2.2K 179 993
                                    

"
"
"
سێ هەفتە تێپەڕبوو بەسەر ڕۆژی ئاهەنگی لەدایک بوونی ئەلفا « کیم تایهیۆنگ » و هێشتا هەموو شتێک شاراوە بوو ، دۆزینەوەی هاوەڵی سەرکردەی خێڵەکە و ڕەتکردنەوەی لە لایەن ئەوەوە ... بە تەواوی وەکوو نهێنییەک لە نێوان تایهیۆنگ و جۆنگکووک و خێزانەکەی مایەوە و هیچی زیاتر ...

خێزانەکەی جۆنگکووک بە هیچ شێوازێک هەوڵییان نەدا هیچ شتێک بدرکێنن و تەنانەت تێکەڵ بڕیارەکانی جۆنگکووک بن لەو بارەیەوە ، چونکە کاتێک دواجار هەوڵیاندا بەرگری لە کوڕەکە بکەن ئەو کاردانەوەیەکی تووند و خراپی هەبوو و تاکە شتێک کە دەیانتوانی بۆی بکەن پشتگیریکردن و ئاگاداربوونی تەندروستی کوڕەکە بوو هەرچەندە لەو ماوەیەدا بە تەواوی تەندروست دەردەکەوت بەڵام ئەوە بەو مانایە نەبوو کە چیتر دڵگران نیە و ئازار ناچێژێت ... وە جۆنگکووک بەوە دڵخۆش بوو و سوپاسگوزاری خێزانەکەی بوو کە چیتر هەوڵیان نەدەدا بەرگری لێبکەن یان دەستوەردان لە بڕیار و کارەکانی بکەن دەربارەی ئەلفاکەی ...

یۆنگی لەو ڕۆژەوە بە هیچ شێوەیەک تەنانەت یەک وشە لەگەڵ تایهیۆنگ ئاڵووگۆڕ ناکات مەگەر زۆر پێویست نەبێت ئەوەش دەربارەی کارەکانی خێڵەکە ... جیمین بەهۆی ئەوەی کە تایهیۆنگ نزیکترین و خۆشەویستترین هاوڕێی بوو نەیتوانی خۆی لێی بە دووربگرێت و هەوڵیدەدا دڵنەوایی بکات و لە پشتی بوەستێ لە کاتی پێویستیدا ، بەڵام بێگومان بە هیچ شێوازێک پشتگیری کارەکانی پێشووی نەدەکرد و هەمیشە ئەوەشی دووپات دەکردەوە کە هەڵە بووە و ڕەتکردنەوەی ئۆمێگاکەی کارێکی گەمژانە و زێدەتر دڕندانە بووە ...

هۆسۆک لە سەرەتاکاندا زویر و دڵگران بوو لە تایهیۆنگ بەڵام بە تێپەڕبوونی کات تێبینی دەربڕینی پەشیمانی و پڕئازاری تایهیۆنگی کرد و بە هەمان شێوەی جیمین هەوڵیدەدا دڵنەوایی بکات و لێی تێبگات ... وە ئایوو بە هەمان شێوەی یۆنگی ئامادە نیە تەنانەت ڕووخساری تایهیۆنگیش ببینێت ، بەڵام هەندێکجار کاتێک هۆسۆک و جیمین باسی پەشیمانی تایهیۆنگ دەکەن دڵگران و نیگەران دەبێت بۆی ...

تایهیۆنگ بە تەواوی ناڕەحەت و دڵگران بوو ، هەم بەهۆی پەشیمانی و هەست کردن بە تاوان هەم بەهۆی گورگەکەیەوە کە ڕۆژ دوای ڕۆژ بە نەبوونی هاوەڵەکەی لە نزیکیەوە لاواز و ماندوو دەبوو ، زێدەتر ڕەفتاری هاوڕێکانی ... چەندین جار بە قورسی هەوڵیداوە لەگەڵ جۆنگکووک قسەبکات بەو هیوایەی بتوانێت کێشەکەی چارە بکات ، بەڵام کوڕەکە زۆر بە سادەیی پشتگوێی دەخات و خۆی لێی بە دووردەگرێت چونکە بێگومان لە تایهیۆنگ تووڕە بوون ... بە تایبەت نایلا .

جۆنگکووک هێشتا لە ئازاردا بوو ، بەڵام تەنانەت بۆ جارێکیش خۆی دەرنەخست و نیشانی نەدا کە هێشتا نەیتوانیوە بەسەر هەستەکانیدا زاڵ بێت ، بە تایبەت بۆ تایهیۆنگ کە دەیبینی هەمیشە سەرنجی دەدا و بە دوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت بۆ گرتنی ، هەرچەندە هەموو شتێک بۆ خێزانەکەی ئاشکرا بوو ... باشە هەردوو جۆنگکووک و نایلا ئازاریان دەچەشت ، وە بێگومان هێشتا ئەلفاکەیان بە دڵ بوو و بۆ چرکەیەکیش ڕقیان لێی هەڵنەگرت ، وە هەرگیز نەیاندەتوانی نکۆڵی لێبکەن ... بەڵام هێشتا پێگە و کەسایەتیان گرینگترین شت بوو و نەیاندەویست دوای ئەوەی بەرامبەرییان کرا هێندە ئاسان و ملکەچ بن ، تووڕە بوون و هەمیشە ئەوەیان بۆ خۆیان دووبارە دەکردەوە کە نابێت بگەڕێنەوە لای ئەلفاکەیان ئەگەر تەنانەت پیاوەکە ئاشقیش بێت ... بە هیچ شێوەیەک ڕێگایان نەدەدا جارێکیتر بە لاواز و بارگرانی بانگبکرێن ...

TAEKOOK | oneshotWhere stories live. Discover now