_ئاواتت چییە بۆ ئێستا؟!............ ____________________...........
- رەی پەلە بکە دەبێت بچمە سەر کارەکەم
جونگکوک خوشکەکەی ئاگادار کردەوە کاتێک لە دەرگای ژوورەکەی کە پێشتر کراوە بوو ئامادەکردنی کەیسەکەی تەواو بوو بۆیە دەیویست ئەوی تر پەلە بکات چونکە ئەو کەیسەی لەم ماوەیەدا کاری لەسەر دەکرد هەموو سەرنج و بیرکردنەوەکانی داگیرکردبوو
نایەوێت کاتێکی زۆر بەفیڕۆ بدات بۆ ئەوەی بچێتە زانکۆ دەیەوێت بە زووترین کات بابەتی منداڵانەی خوشکەکەی تەواو بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە کارەکانیدا بگات....
"تەواو بووم ئۆپا تۆ سەرەتا تۆ بڕۆ بۆ ئوتومبیلەکە
چەند چرکەیەک و منیش دەگەم بە تۆ"- .... باش
وەڵامی دایەوە و بەرەو خوارەوە ڕۆیشت بە پلیکانەکاندا هاتە خوارەوە پاشان بۆ دەرەوە کە ئوتومبیلێکی bmw ڕەشی لەوێ وەستابوو
بەڵام بوونی دایکی بە یاوەری برا بچووکەکەی لە هۆڵەکەدا هەنگاوەکانی ڕاگرت'بەیانیتان باش پاڵەوان'
جونکوک بە پێکەنینەوە وتی دەستی یاری بەقژی براکەی دەکرد کەوەک هی خۆی وایە"جونکوک ئاگاداری خوشکەکەت بە کوڕم"
خاتوو هانا قسەی کرد و داوای لێکرد بۆ لای خوشکەکەی تا تێبگات ئەوی تریان مەبەستی چییە و گرنگی قسەکانی چییە...- نیگەران مەبە وا لە هەموو پزیشکەکانی ئەوێ دەکەم دەموچاوم ببینن.... پاشان با بزانین کێ دەوێرێت دەست لە تالێک قژی خوشکی جیون جونکووک بکات