𝖢𝖧𝖠𝖯𝖳𝖤𝖱 𝗅𝗅𝗅

714 66 315
                                    

ـــــــــــــــــــــ

لەگەڵ ئەو پێڵاوە قاوەییە جلدانەدا بەسەر ئەو شەقامانەدا ئەڕوات کە ھێشتا دڵۆپەکانی بارانەکەی دوێنێ شەوی لەسەر وشک نەبۆتەوە و ھەست بە سەرما ئەکات کە ئەیدا لە جەستەیی و ھەست ئەکات ڕوومەتی ئەسوتێت ، ئاو لە لوتی ناوەستێت و توشی کۆکەیەکی خراپ بووە ، دەمارەکانی داوای کەمێک پشوو و پاڵکەوتن ئەکەن و چاوەکانی ھاواری کەمێک داخستن ئەکەن و بە ڕواڵەتی ڕوون دیاربوو کە چەند ھیلاک و ماندوو و نەخۆشە

"ھەموو ئەمانە نیشانەی گرتنی پەتای وەرزین؟" لە خۆی پرسی کاتێک دەسڕەکەی گیرفانی دەرکرد و ئاوی لوتی پێی سڕی و بەسەر شەقامەکە ئەپەڕییەوە بۆ فەرمانەگەکەی بەرامبەری کە بینایەکی سێ قاتی بەرز بوو بەڵام لە قاتی یەکەمەوە زۆر بچوک بوو و قاتەکانی تر گەورەتر دەرئەکەوتن ، ھەمان ئەو کۆدەی ھەبوو کە لەسەر پارچە کاغەزەکە پسپۆڕی کۆلێژەکەی بۆی نوسیبوو

چووە پێش فەرمانگەکە و بینی پیاوێک پاسەوانی ئەکات ، گرینگی نەدا و ویستی بچێتە ژوورەوە بەڵام پاسەوانەکەی ئەوێ وەستاندی و وتی:"بۆکوێ دەچیت؟"

تایھیۆنگیش دەستی کرد بە گیرفانی کۆتەکەیدا و باجەکەی دەرکرد و وتی:"خوێندکاری یاسام"

تایھیۆنگ ڕاھاتووە بەو سووکایەتی و بە چاوی کەم سەیرکردنەوە لەلایەن بەڕیتانیە ڕەسەنەکان و پێیان وایە وڵاتەکەیان داگیر کراوە بە ھۆی زۆری ڕێژەی ھاوڵاتی ئەڵمانی و کۆرییەوە ، لایەنێکیان بەھۆی زۆرلێکردنی سوپای وڵاتەکەی خۆیانەوە کە نازییە کۆنەکان دەگرێتەوە توشی ڕاگواستن بوون تا جەنگ بە کۆتا دێت و لایەنەکەی تریان کە ھاوڵاتییە کۆرییەکانن بەھۆی خراپی دەسەڵات و توندی بیر و بۆچوونیانەوە لە زێدی خۆیان ھەڵاتوون

پاسەوانەکەش ڕێگەی دا بچێتە ژوورەوە و لەگەڵ چوونە ژوورەوەی ھەستی بەو ھەموو جەنجاڵی و ھەناسە گەرمە ئەکرد کە بەھۆی قەرەباڵغی و کێشەی خەڵکەکەوە کەشەکە بەو جۆرە گەرمە لەوێ ، بیری کردەوە کە ئەم شوێنە بچوکە ئەو ھەموو کێشەیەی تێدایە کەواتە یاسا زۆر لەوە گەورەترە تا پێشێل بکرێت!!!

ڕاستی ئەوێ شوێنێکی ھێندە گەورە نەبوو و وا دیار بوو کە تەنھا سەر بەم ناوچەی نیشتەجێبوونەیە و لە کۆتایی ڕاڕەوی فەرمانگەکە چاوی بە دەرگایەک کەوت کە لەسەری نوسرابوو ژووری بەڕێوبەر بۆیە لە کەسی نەپرسی و بەرەو ئەوێ چوو تا زانیاری تەواو وەربگرێت و خۆی بناسێنێت و ڕادەستی لێکۆڵەرەکەی بکەن

دای لە دەرگا و پاش ڕێپێدان و گوێ لێبوونی فەرمووی ئەوەی ناوەوە دەرگاکەی کردەوە و چووە ژوورەوە

ژوورێکی سادە بوو کە بەس بوو بۆ بەڕێوبەری شوێنێکی بەوجۆرە بچوک ، لە بەردەم مێزی بەڕێوبەر مێزێکی گەورەی خڕ ھەبوو کە چواردەوری درابوو بەو قەنەفە قوماشانەوە و لەوێ دوو پیاو ھەبوون کە وا دیار بوو قسە ئەکەن دەربارەی شتێک چونکە کۆمەڵێک فایل لەسەر مێزەکەی بەردەمیان بوو

پیاوی یاسا |  ڤی.کەی.Where stories live. Discover now