𝖢𝖧𝖠𝖯𝖳𝖤𝖱 𝖨𝖵

91 24 104
                                    





لەگەڵ ئەو ئافرەتە ناسکەی کە هەموو لەندەن ئەیناسێت قۆڵیان کردووە بە قۆڵی یەکدا و خانەدانانە ئەڕۆن بە ڕێگادا ، لەسەر فەرشی بەخێرهاتن بەرەو ژوورەوە ڕۆشتن و یەکەم شت کارمەندی ڕیستۆرانتەکە بەخێرهاتنی لێیان کرد و ڕێنوێنی کردن بۆ سەر ئەو مێزەی لە دوێنێوە گیراوە بۆیان

"زۆر جوانە جیۆن!" ئەو ئافرەتە بە لار و لەنجەیەکی خانمانەوە ڕێی ئەکرد بەرەو ئەو کورسییەی پیاوە چاو ڕەشەکە بۆی ڕاکێشا تا بێت و لەسەری دابنیشێت

"هەموو شتێک بۆتۆ قژ کاڵ!!" بە فیزێکی نێرانەوە وای وت کاتێک زمانی لە لێوی ئەخشاند و شێداری ئەکردەوە وەک بڵێی تەنها بە سەیرکردن لە بوونیەتی ئەوەی بەرامبەری تێر بووبێت

ئەوەی تریان باش تێگەیشت لێی بەڵام ئامادە نییە خۆی بدات بە دەستەوە تەنانەت ئەگەر بەرامبەری بە جوڵەیەکی بچووکیش بێت ، تەنها ئەو دەزانێت ئەو پیاوە چەند تامەزرۆیە بۆ نزیک بوونەوە لێی ، چەند نوقمە لە خۆشەویستی ئەو ئافرەتەدا

چ خۆشەویستییەک؟

ئەو خۆشەویستییەی کە دروستی ئەکەن لەسەر جێگا و ناویان ناوە سێکس ، ئەو تەنها ئاڵوودەی ناڵە نەرم و ناسکەکانیەتی کە لە گوێیەکانی ئەیژەنێت

وە دوای ئەوە

هیچ شتێکی تر بەیەکەوەیەیان نابەستێتەوە !!

وە دیارە ئەم ئێوارەیە یانیش دیسان ئەمیڵیا بەشێکە لە پلانەکانی لێکۆڵەرەکە

یانیش ئێوارەیەکی تەواو جیاوازە !

جیۆنی پڕ لە ئارەزوو لە بەرامبەر ئەمیڵیای نازدار دانیشت و چاوەکانیان ئاوێتەی یەکتر کرد ، چیرۆکی خۆشەویستییەکەیان چەندین ساڵە بەو شێوەیە زۆر نهێنییە لە نێوانیان بەڵام چاوەکانیان هەمیشە هاواری ئەوە ئەکەن کە چەند نوقمن لە نێو یەکدا

سەرباری ئەوەی کە جیاوازی تەمەنیان چەندین ساڵی زۆرە و ئەمیڵیا لە جیۆن زۆر گەورەترە بەڵام هیچ شتێک ڕێگر نەبووە لە بەردەم ئەو لێکۆڵەرە تا بە ئەمیڵیا نەگاتەوە

"کەواتە پێم بڵێ پیرە پیاو ، بۆچی بانگهێشتێکی وا لە ناکاو کراوم بۆ نایابترین چێشتخانەی لەندەن؟ چیت لە ژێر سەرە؟" ئەمیڵیا ئەمەی وت کاتێک چاکەتە فەرووەکەی دانایەوە و سنگ و مل و شانە ڕووتەکەی بە دیار کەوت و خۆی دەجوڵاندەوە تا حاڵی جیۆن خراپ بکات

زەردەخەنەیەکی لا لێو و گاڵتە ئامێز بەس بوو بۆ وەڵامدانەوەی ئەمیڵیا تا تێبگات هیچ هۆکارێکی تایبەت لەودا نییە تا شایەنی ئێوارەیەک بێت لەگەڵ قۆزترین فەرمانبەری ناوچەکە

پیاوی یاسا |  ڤی.کەی.Where stories live. Discover now