part 1

87 9 55
                                    

ڕۆژێکی خۆرەتاو بوو وەک هەموو ڕۆژەکانی تر لە میوانخانەکەم  خەریکی پاک کردنەوەی مێزەکان بووم ڕۆژانە کەسی کەم دێن بۆ  میوانخانەکەم چونکە دورە لەشار زیاتر ئەوکەسانەدێن کە شەوان لە ڕێگا دەمێننەوە








«دەتوانی گڵاسێک ئەوم پێبدەی» کوڕێک وتی کاتێک لەدەرگاکە هاتە ژورەوە زۆر ماندوو دیار بوو









«بێگومان فەرموو وەرە دانیشە» وتم کاتێک کورسیەکەم ڕاکێشاو ئاماژەم پێیدا تا دابنیشێ








«فەرموو» وتم و ئاوەکەم پێیدا









«سوپاس» بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتی







دواتر گڵاسەکەی پێدامەوە تێبینیم کرد کە دەستەکانی بە خوێنە ئایە بریندارە لەوانەیە باشتر بێ بپرسم








«ببورە بەڕێز ئایە برینداری؟!» وتم بە خەمەوە









« من باشم » وتی بە ساردی









«نیگەران مەبە من دکتۆرم دەتوانم یارمەتیت بدەم» وتم کاتێک لە برینەکەیم دەڕوانی









بۆساتێک سەیری کردم دواتر وتی « گرنگ نیە »









«ڕێگەم پێبدە یارمەتیت بدەم »وتم بە خەمەوە










«نامەوێ» وتی کاتێک سەیری دەرەوەی دەکرد










«بەڵام خوێنت لێدێ بتەوێ یان نا یارمەتیت دەدەم » پێداگریم کرد دواتر ڕاستەوخۆ چووم پێداویستیەکانی دورینەوە و دەرمانی هێنا










«بەڕێزم دەتوانی قەمیسەکەت هەڵکەی دەمەوێ پشکنین بۆ برینەکەت بکەم » وتم










«کامێرای چاودێری هەیە لێرە» وتی کاتێک لە ژورەکەی دەڕوانی









«چی؟! ...مەبەستم بەڵێ هەیە بەڵام بۆچی » وتم بە پرسیاری











«گەر دەتەوێ چاکەیەکم لەگەڵ بکەی گرتەکان بسڕەوە کاتێک من دێمە ژورەوە » وتی کاتێک سەیری چاوەکانی دەکردم










«بەڵام بۆچی دەبێ کارێکی وا بکەم ئایە کەسێکی خراپی یان تاوانێکت ئەنجام داوە؟!» وتم











«تکایە ....گەر دەتەوێ یارمەتیم بدەی ئەوەم بۆ بکە » وتی بە نیگەرانیەوە










نازانم هۆکار چیە بەڵام لە کەسێکی خراپ ناچێ دەمەوێ یارمەتی بدەم ئاهێکم هەڵکێشا «باشە دەیکەم بەڵام دەبێ دواتر هۆکارەکەم پێ بڵێی وە دەبێ ڕێگەم پێبدەی کە برینەکەت چارەسەر بکەم » وتم بە دەنگێکی بەرز










You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 02 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

between trust and fear (لە نێوان متمانە و ترس)Where stories live. Discover now