part_17

210 28 10
                                    


t.b:

پێداچونەوەم بۆ پاڕتەکە نەکردوە













لەلای مینا

کووک: ئێ لەکوێ وەستا بوین

ن.ت: لەسەر ئەرز

کووک: منیش ئەزان....

ن.ت: جۆنگکووک

کووک: هم

ن.ت: مناڵەکەی هانا هی نامە

کووک: بەڵێ گیانەکەم هی ئەوە... زۆر شت ڕویداوە دواتر هەمویت بۆباس ئەکەم

ن.ت: باشە

کووک: ئەتوانین بڕۆینە ژورەوە ئەمەوێت کەمێک قسە بکەین

ن.ت: باشە

کووک: بۆژورەکەی تۆ

ن.ت: شوێن بڕان نیە کووک ئەڕۆینە ژوری میوانەکە

کووک: بەڵام کەمێک نهێنیە

ن.ت: جۆنگکووک بۆچی وەکو کچێک قسەئەکەیت

کووک: کچێ من..

ن.ت: ها چیەکەیت لێم ئەدەیت یانیش بەسەرما هاوار ئەکەین خاتوو جیۆن بەمە بزانێت بەدڵی نابێت ها

کووک زەردە خەنەیەکی لاری کردو ناوتی وەکو تورەگە هەڵگرت دانەیەکی لەسمتی دا

کووک: خانمی بچوک من ئێستا کارێک ئەکەم دایکم بەدڵی بێت

ناوت کەمێک ترسا هاواری ئەکرد هەر کە کووک ڕۆشتە ژورەوە ناوت بەهەمو هێزی ناوی یوونگی ئەهێنا کووک هیچ گوێی بۆ هاوارەکانی ناوت نەگرت بەخێرای ڕۆشتە ژورەکەی ناوت دەرگاکەی قوفڵ کرد
یوونگی بەخێرای ڕۆشتە بەردەم دەرگاکە

یوونگی: ئەم دەرگایە بکەرەوە کووک ئەو کوژم

کووک: تەنها کەمێک قسەی لەگەڵ ئەکەم یوونی متمانەم پێ بکە

یوونگی هیچی نەوت ڕۆشتە خوارەوە بەهاوارەکانی ناوت هەمویان هاتبونە دەرەوە یونگی ڕۆشتەلایان

یوونگی: کووک تەنها ئەیەوێت قسەی لەگەڵ بکات

جین: کووک زۆر زیادە ڕەوی ئەکات

تای: من چیتر بەرگەی ئەمە ناگرم

ویستی بچێتە سەرەوە بەڵام یوونگی ڕێگەی نەدا

یوونگی: بۆچی ئاوا ئەکەیت هم

تای: بۆچی ئەبێت بەزۆر بیبات بۆچی ئاوای لێ ئەکەن ئەو زۆر ئازاری چەشتەوە ئاخر ئەمە ڕەوانیە چۆن ئەتوانن ئەمەنە بێ هەست بن

یوونگی: بۆچی بەشێوەیەک قسەئەکەیت کە ئازاری بدەین

تای: ئەتەوێت بڵێی ئازارمان نەداوە ئێوە ئەم کچەتان کوشت تکایە با بەس بێت

لەلای ناوت

ناوت لەسەر بێدەکەی دانیشتبو کووکیش لەبەرامبەری وەستابو

ن.ت: سەبارەت بەچی ئەتەوێت قسە بکەین

کووک: هەر شتێک کەتۆ پرسیاری لەبارەوە بکەیت

ن.ت: سەرەتا بۆچی زوو پێمت نەوت

کووک: ترسام کە باوەڕم پێ نەکەیت ویستم ناوت بهێنم بۆ ئەوەی بزنیت کە منم وە کەوتیان ڕقت لەخۆشەویستیە ویستم خۆشەویستیت نیشان بدەم

ن.ت: ئەزانی من هەر سەرەتا کەسەیرم کردیت هەستم کرد پێشتر تۆم بینیوە من هیچ شتێکم نەوت وابیرم کردەوە ئێستا تۆ ژیانی خۆت ئەژیت کاتێک لێم نزیک ئەبویتەوە هەستێکی زۆر سەیرم هەبوو وەکو ئەوە وابو غیرە لەخۆمیش بکەم

کووک کاتێک بینی ناوت ڕاست گۆیانە هەستەکانی دەر ئەبڕێت زۆر دڵ خۆش بوو ویستی ئەویش هەمان کار بکات
کووک: تۆنازانیت چەن ئازارم هەبوو کاتێک ئاوا لەگەڵ هۆپی تۆم بینی

ن.ت: چی دەربارەی خۆت ئاوا لەگەڵ ناوت بویت ئەبێت من چۆن بوبم ها

کووک: ئەزانم من هەڵەبوم ئەزانم زۆر ئازارت چەشتوە بەڵێن بێت هەمویت بۆ قەرەبو ئەکەمە

ڕۆشتە لای دانیشت دەستی ناوتی گرت

کووک: من زۆر بیری تۆم ئەکرد کاتێک لەلام نەبویت هەموو شەوێک پارچەیەک لەجلوبەرگەکانتم ئەهێناو بۆنمەکرد هەندێک جار بەشامپۆکەت قژم ئەشت بۆ ئەوەی هەست بەبونت بکەم

ناوت تەنها سەیری چاوەکانی ئەکرد کەپڕ بوە لە ئەڵماس بریقە ئەدەنەوە دڵی زۆر پڕ بو بەڵام ڕێگە بەخۆی نادات بگریەت بەزۆر هەوڵی دا قسەبکات
ن.ت: منیش کراسەکەی تۆم..لابو...

هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا

ویستی قسەبکات بەڵام کووک پێی بڕی

کووک: ناوت من ئەمەوێت باوەشت....

ناوت ڕێگەی نەدا قسەکەیت تەواو بکات توند باوەشی پیاکرد

کووک زەردە خەنەیەکی کردوو دەستێکی لەسەر کەمەری دانا ئەوەی تریش لەسەر قژی

بۆماوەی چەند خولەکێک بەم شێوەیە مانەوە بێ ئەوەی هیچ وشەیەک بڵێن

ن.ت: کووکی....تۆ...

کووک: گیانی کووکی

ناوت لەباوەشی هاتە دەرەوەو سەیری چاوەکانی کردو وتی

ن.ت: تۆوتت کاتێک بویتە 16 ساڵ ئەوکاتە من پێتی ئەڵێم تۆمەبەستت.....

قسەی پێبڕی

کووک: ئەوکاتە پێتم ئەوتی کە ئەمەوێت تۆ بکەم بە خاتوو جیۆن

ناوت لەشەرما سور بویەوە

کووک زانی شەرمی کردوە زەرده خەنەیەکی گەورەیکرد کەپوی ناوتی خستە نێوان دوو پەنجەیەوە ڕایکێشا

ناوت برۆکانی گرژ کرد
ن.ت: بۆچی وائەکەیت

کووک: زۆر کیوتی کاتێک شەرمەکەیت

ناوت لێوی خوارەوەی شۆڕ کردەوە

کووک دەستی خستە سەر دڵی

کووک: یااا ئاوا لەگەڵ دڵم مەکە تکایە

ناوت زەردە خەنەیەکی کردو وتی
ن.ت: من هیچ شتێکم نەکردوە

____________________

ئیتر کاتی ئەوەیە دەست بکەمەوە بەنوسینی چیرۆکەکە تەنها تا ئێرەم نوسیوە بۆیە لەوانەیە ڕۆژێنا ڕۆژێ پاڕت دابنێم وتم لەوانەیە🙂

617 word

  من تەنها ئەوم دەوێت🖤🪄🔥Where stories live. Discover now