¹⁰||ڪـۆتـایـے

334 68 50
                                    

ژیان جوانە بە بیر بوونی بوونی خودا.

ژیان جوانە بە بیر بوونی بوونی خودا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






HAESO||ئیند فلاش باڪ











تایهیۆنگ لە ناو ڕێڕەوی نەخۆشخانە چاوەڕێ بوو دووبارە چارەنوس هەمان دیمەنی نیشانی تایهیۆنگ دایەوە، دیسانەوە هایسوو لە ژورەوە جەنگ لەگەڵ مەرگ دەکا و تایهیۆنگ دەستەوەستان چاوەڕێیە.













ئیرا لەبەرامبەر تایهیۆنگ دانیشتوە ئەویش شۆک ببو چونکە هایسوو لەبەردەمی توشی ئەو حاڵەتە هاتووە هیچی نەدەوت و بێدەنگ بوو، پاش کاتژمێرێک دکتۆرەکە هاتە دەرەوە تایهێۆنگ بەخێرایی بەرەو دکتۆرەکە چوو "جەنابی دکتۆر هایسوو چۆنە باشە؟!!"











" لەڕاستیدا ئێستا لە بێهۆشی دایە گەر تا ٢٤ کاتژمێرێکیتر بە هۆش خۆی نەهاتەوە ئەوا دەچێتە حالەتی کۆما" دکتۆرەکە ڕایگەیاند و تایهۆنگ دوبارە هەمان ئازار لەدڵیدا دروست بوو دکتۆرەکە ڕۆشت و تایهۆنگیش لەشوێنی خۆی دانیشت بەکزی وتی
" بۆچی بۆچی دیسان توشی هەمان بارودۆخت کردم هایسوو بۆچی؟! "













دوایی ٦ کاتژمێر خێزانی هایسوو و کوڕەکان هاتە نەخۆشخانە لای تایهۆنگ هەوڵیان دەدا کە تایهۆنگ قایل بکەن شتێک بخوا "دەی تایهیۆنگ وا نابێ لە بەیانیەوە هیچت نەخواردوە ئێستا فشاری خوێنت دادەبەزێ" جیمین دەستی لەسەر شانی تایهیۆنگ دانا و وای پێ وت.












"واز بێنە جیمین دڵم هیچ نابە" تایهیۆنگ بە بێزاریەوە وەڵامی دایەوە "سەیرکە هاوڕێ گەر هایسوو بەهۆش خۆی بێتەوە بزانێ تۆ حاڵت ئاوا بوە خەم دەخوا دەی هەڵسە دەبێ لەبەر ئەو بەهێز بی " جیمین هەوڵیدا بە وشەکانی گاریگەری بخاتە سەر تایهۆنگ کارەکەشی سەریگرت تایهۆنگ بەبێ هێزی بەرەو نهۆمی خوارەوە چوو شتێکی سادەی خوارد لە مارکێتەکە پاشان هەڵسایەوە و چوەوە بەردەم ژورەکەی هایسوو.









You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 31 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

خۆشەویستی ساختە(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now