chapter 2

230 47 45
                                    



୨*∙*ꪉ*∙*୨࿎

مادلین لەگەڵ لیۆنێل بەرەو ئۆتۆمبێلەكە بەڕێكەوتن
بۆ ئەوەی بچنە قوتابخانە لەكاتێكدا هەركەیان بە بیركردنەوەیەكی جیاواز مێشكیان ڕۆیشتوە
ماكسیمۆس قوتابخانەیەكی زەبەلاحی لەناو
پاكەتەكەیەدا دروستكردووە ، چونكە هەرگیز
پێی خۆش نەبوو گورگەكانی نەزان و لاواز بن .





جگە لە كچە بچوكەكە ، زۆری حەز بەوەیە
لاوازیەكەی ببینێت و داوای یارمەتی بكات
زۆر دڵی بەوە خۆشدەبێت كاتێك لە كێشەكانی
پشت بەو دەبەستێت سەڕەرای ڕادەی ترسەكەی
لێی .






تاکە کەسە کە دەتوانێت یارمەتی بدات، چەندە جوانە بۆی کە بزانێت جەستە ناسکەکەی چەندە بچووکە لە تەنیشت جەستە زەبەلاح و ماسولکەكەیەوە کە لە جلەکانیەوە دیارە و دەیەوێت ئازاد ببێت ، تەنها چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەكات كە بەتەواوی نیشانەی گورگەكەی لەسەر جەستەی دەردەكەوێت .






دەمارە دیارەکانی دەستی لە پشتیەوە، دەستە بچووک و نەرمەکەی، وردەکاری بچووکن، بەڵام پاڵەوانەکەمان عاشقی ئەم وردەکاریانە بوو .




لیۆنێل بە هێمنی چووە ناو ئۆتۆمبێلەكە وەك
هەمیشە لەلای پەنجەرەكە دانیشت لە
تەنیشتیەوەش مادلین دانیشتبوو بە نیگایەك كە
ئەستەمە بتوانێت تێبگات .



مادلین بیری لەوە دەكردەوە كە چۆن دەتوانێت
لەگەڵ جاك سەرۆكی زیندانەكان ڕێك بكەوێت
هەرچەندە پێشتر هەرگیز نەیبینیوە ، بەڵام زۆر
شتی دەربارەی ئەو بیستوە !! ئەو لە ماكسیمۆس
كەمتر ترسناك نییە هەر لەبەر ئەمەشە زیاتر
دڵی نیگەرانبووە ، چونكە گوێی لەوە بوە كە
جاك هەرگیز تۆزێك ویژدانیش لەگەڵ ڕاهێنراوەكانی بەكار ناهێنێت ، ئەو بەتەواوی نەرمی بۆ هیچ كەسێك نانوێنێت تەنانەت گەر كچیش بێت بە توندی تەنورەكەی بەری كوشی لیۆنێل هەستی بە بارودۆخەكە كردوو گوتی :
" نیگەران مەبە ، ئەو تەنها ڕاهێنانت
پێدەكات ، لەوانەیە دەنگۆكان تەنها
درۆیەك بێت كە بۆیان هەڵبەستوە ؟"




هەرچەندە خۆشی كەمتر لەو باشترنەبوو هەركاتێك
بیری لە بڕیارە لەناكاوەكەی ماكسیمۆس بكردباوە
جەستەیی دەیبەست ، زۆر باش دەزانێت كە
پێویستە هەموو گورگەكانی كۆمەڵەكە ڕەوانەی
ڕاهێنان بكرێن ، لە ژێر چاودێری ڕاهێنەری
پسپۆڕ و شارەزا ، بەڵام بۆچی دەبێت كەسێكی
وەك ماكسیمۆس دڵڕەق و جدی و هەڵچوو وەك
ڕاهێنەری دەستنیشان بكرێت ؟



سەرەڕای ترسە زۆرەكەی بەرامبەری ، هەست
بە سەڵامەتی دەكات چونكە هەرگیز ئازاری
نەداوە ، تەنانەت بۆ شتێكی گەورە و بچوكیش
دەربارەی خۆی دەبێت خاوەندارێتی لەلایەن ئەوە
بێت ، كەمێك چاوەكانی داخست دواتر چاوەكانی
كردەوە بە هێمنی سەیری گردە دوورەكانی دەكرد
دارە سەوز و داستانە تاریكەكان و ئاسمانی
تاریك كە بەهۆی هەورە تەماوییەكانەوە داپۆشرابوو
كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ كەوتنی دڵۆپە ئاوی بچوك
لە هەورەكانەوە .

 ๛ خاوەندارێتی ئەلفا ๛ Where stories live. Discover now