chapter 5

305 54 36
                                    

الطريقة الصعبة غالبا ما تؤدي إلى وجهات جميلة
•••••
ڕێگا سەختەكان زۆربەی كات بەرەو
شوێنی جوانترد دەبەن ^•^



.∙.୨࿎࿎⇢࿎࿎ꪉ.∙.

" بەخێر بێیت ، هاوڕوحەكەم ". مایكڵ
بە خۆشەویستەوە گوتی ، سۆفیا چاوەكانی
فراوان بوونەوە كاتێك هێمای مانگی لەسەرووی
ملیەوە بینی بەهەمان شێوەی نیشانەكەی ئەو
هەرگیز چاوەڕێی ئەوەی نەدەكرد كە هاوەڵەكەی
گەنجێكی قۆز بێت ، هەروەها پیاوێكی بە
ماسولكەش بێت سەرەڕای ئەوەش بێتای
داهاتووی كۆمەڵەكەی ببێت !!.

هەریەكە لە ماکسیمۆس و جاک و مایکڵ سێ
كەسن کە لەناو کچانی پاکەتەکەدا زۆر بەناوبانگن بەڵام نیشانەکانی لەدایکبوونیان لەوان زۆر
جیاوازترە کچەکان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەوە بوون یەکێکیان بکەنە هاوسەری خۆیان بەڵام
دواتر زۆر نائومێد دەبوون كاتێك بەوەیان دەزانی
كە نیشانەكەی ئەو سێ پیاوە جۆرێكە لە دەگمەنی
و زۆر ئەستەمە قبووڵ بكرێن .

ماکسیمۆس بە نیشانەی گورگێکی ڕەش لە
ناوەڕاستی شانی چەپی لەدایک بووە، مایكڵ
لە ناوەڕاستی سنگیدا بە نیشانەیەکی مانگ
لە دایكبووە ، جاك بە نیشانەی گورگێک
لە دایكبووە کە خەنجەرێکی لە ناوەڕاستی کون
كراوە لە پشتە ماسولکەكانیەوە .

ئەو بێدەنگییە جوانەی کە لە شوێنەکەدا
جێگیرببوو بە تۆنە توڕەیەكەی ماكسیمۆس
بچڕا ، چونکە یەکێک لە یاساکانی کۆشکەکەیان
پێشڵ کردبوو " دواتر مایكڵ ئێستا
دەتوانیت هاوەڵەكەت ببەیت و قسەی
لەگەڵدا بكەیت ئێوەش هەردووكتان
حیسابێكی قورس چاوەڕێتان دەكات ".
ماكیسمۆس بە ساردییەوە قسەكانی
دەربڕی ، كاتێك نیگایەكی سوتێنەرانەی
بۆ لیۆنێل دەنارد ، كە ئەویش بە بێتاوانیەوە
سەری نزم کردبوەوە و بە نیگەرانییەوە یاری
بە دەستەكانی دەكرد .

سەبارەت بە مادلین کە چاوەکانی لە براکەی
بەبێزارییەوە دوور دەخستەوە ، چونكە سزاکانی
بێ بایەخ نیین ، مادلین سەیرێكی جاکی کرد
كە لە دوورەوە وەستابوو قۆڵەكانی بەسەر
سینگیدا چەمانبوەوە ، كە لەم كاتەدا زۆر توڕە
دەردەكەوت ئەمەش مادلینی نیگەران كرد لە
داواكردنی یارمەتی لەلایەن ئەوەوە بۆ بڕاكەی .

سەبارەت بە ئەویش بە توندی چاوەکانی
داخست زۆر باش دەزانێت کە دەرئەنجامەکانی
پێشڵكردنی یاساکان چییە؟ بە تایبەت بۆ
كچانی کۆشکەکەی " مادلین من تۆ بۆ
جاك جێدەهێڵم چونكە ئێستا كاتی
ڕاهێنانەكانتا ". ماكسیمۆس
بەتۆنێكی جدی ڕایگەیاند مادلین
بە فراوانیەوە زەردەخەنەی دەکرد چونکە
لە سزاكەی ڕزگاری بوو ،لایەنیكەم ئەو
سزاكەی دوادەخات دوای گەڕانەوەی بۆ
ماڵەوە ، بۆیە تەقینەوەی توڕەیەكەی لەم
ساتەدا هێوردەبێتەوە كاتێك مادلین بەخێرای
دەچێتە لای باوكی و پێدەڵێت .

 ๛ خاوەندارێتی ئەلفا ๛ Where stories live. Discover now