نامەیەک

37 10 5
                                    


نامەیەک بۆ ئەو کەسەی کە لام نیە نامەیەک کە هیچ کات بە تۆ ناگات بەڵام هەر ئەینوسم










سڵاو ...دەتوانم چەند ساتێک لە کاتت بگرم؟دەتوانم بپرسم چەندە تێدەپەرێت تا من کاتێک بە یادگاریەکانماندا ئەچمەوە و بە لای تۆوە تێدەپەرم گیانم نەلەرزێت و هەنسسک نەمگرێت چەندە؟؟

تۆ دەزانیت؟؟

دەزانیت خۆشــمدەوێــیـت

ئەوەندە خۆشمدەوێیت کە تەواوی شەو بێ چرا حەسرەتی بینینەوەت ئەکەم لە هەموو شوێنێک

راستە بونت نیــیـە بەڵام من فێر بووم تۆم خۆشـبوێت بێ ئەوەی پێویستیم بە بونت هەبێت وەکو کارێک کە خودا لەگەل بەندەکانی دەیکات بەڵام هەمیشە دەڵێم خۆزگە هەبون وەک خۆشویستنت ئاسان دەبوو...خۆزگە...ئەمشەو دەبێ دانی پێدا بنێم هەمیشە بەشی من حەسرەتی بونی تۆ بوە،هەندێک کات لە نەبونت ئەوەندە دڵم تەنگ دەبێت ئەگەر خۆت رێژژەی دڵتەنگیەکە بزانیت دڵنیابە شەرمەزار دەبیت ،تۆ بیرم بکەی یان نا باوەر بکەی یان نا ئەوانەی ئەیڵێم قسە نیە،بەلام هەناسە دەگیرێت کە هەوایەک هەلنامژێت لە هەناسەی تۆ نیە،هەموکات بۆ پیاسەکردن لەگەل خۆم دەچمە دەرەوە بەڵام کاتێک دەگەرێمەوە ماڵەوە گیان هێشتان نەگەراوەتەوە ماڵەوە،رۆحمت خراپ ئاشق کرد،لێیگەرێن ئەو نامەیەم بۆ ئەوە نەنوسیوە گلەیی لێ بکەن کە منی جێهێشت،ویستم تەنها پێی بڵێم دڵم تەنگ بوە خەوم لێ ناکەوێت دەکرێت کەمێک قسەم لەگەل بکەیت؟تا بە ئارامی خەوم لێ بکەوێت؟یان دیسان تاقەتمت نیە همم...؟کێشە نیە دیسان وەکو هەموو شەوێک لە گۆشەیەکدا دادەنیشمو بە حەسرەتی بینینت و گوێلێبونت خەوم لێدەکەوێت ...!٠


ببــورە لـە کاتم گرتی

ئازاری دڵ 💔Where stories live. Discover now