" 𝘚𝘰 𝘤𝘰𝘷𝘦𝘳 𝘮𝘦 𝘯𝘰𝘸 "
‿︵‿︵‿୨ ୧‿︵‿︵‿
بە هێواشی دەرگاکەم کردەوە
کەمێک لە جەستەم بردە ژوورەوە و چاوەکانم گێڕا
ئەوان ئاگاداری هاتنی من نەبوون
هەندێکیان سەرقاڵ بوون بە مۆبایلەکانیان
هەندێکیان پاڵکەوتبوون بەهۆی ماندووبونەوە
هەندێکیان خەریکی گفتوگۆی سادە بوون
نەمزانی پێویستە چی بکەم تاکو سەرنجیان بێتە سەر من کە لێرەم
هێشتا هەستم بە ترس و شەرم دەکرد
گەمژە بووم و هەنگاوم نایەوە دواوە
نامەوێ نەخێر من دەگەڕێمەوە
ڕووم سوڕاند بۆ چوونە دەرەوە
وەستام بە دەنگی یەکێکیان
بانگچان
" هێی ئێمە چاوەڕێی تۆ بووین بۆ کوێ دەڕۆی؟ "
ئاوڕم دایەوە بە بزەوە سەیری دەکردم
تەواوی کوڕەکان هەموو شتێکیان لادا و سەرنجیان هاتە سەر من
هەمووان هەڵسانەوە
بەزۆر زەردەخەنەیێکم کرد و سەرم چەماندەوە
" ئـ..سـ سڵاو "
نەفرەت سۆها تەنانەت سڵاوێکی بچووک ئەمەی دەویست تەڵ تەڵەی تێدا بکەی؟
پاشان سەرم بەرز کردەوە
هەموویان بە زەردەخەنەوە سەیریان کردم
پاشان لینۆ ئاماژەی بۆ کردم بچم دابنیشم لەسەر کورسیێکی ئەوێ
بە هێواشی و شەرمەوە ڕۆیشتم و دانیشتم
YOU ARE READING
" 𝑪𝒐𝒗𝒆𝒓 𝒎𝒆 " ✔
Romanceدەڵێن کەیپۆپ یاسایێکی هەیە یاساکە : هەرگیز مەکەوە داوی خۆشەویستی ئایدۆڵی دڵخوازت هههـ یاسا ؟! من ئەو یاساییەم شکاند ! تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️