p.1☠️

61 19 82
                                    




لە شاری لیشبۆنە لە وڵاتی پورتوگال پشێویەکی زۆر هەیە نەخۆشخانەکان پڕن ژمارەی گیان لەدەست دان تا بێت زیاتر ئەبێت گەورەترین مۆڵی پورتوگال تاڵان کراوە کە یەکێکە لە گەورەترین مۆڵەکانی جیهان و گرانبەهاترین کەل و پەلەکانی جیهان لەو مۆڵە دەفرۆشرێت  بەڵام گرووپی ئێف دەستیان بەسەر ئەوەشدا گرت کە یەکێکە لە گەورەترین سامانی پورتوگالیەکان ، شوێنەکە بە پاسەوانی ئەکادیمی دەورە درابوو ، زیاتر لە 250 کامێرا لەو مۆڵە هەیە بەڵا ئایا ئەوە ئەوە ڕێگری لە گرووپی ئێف دەکات ؟

بێگومان نەخێر!

______________

پەیامنێر1: 2 مانگ و 6 ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەی مەکسیکدا تيپەڕیوە دوای وێرانکاریەکەی گرووپی ئێف ئەمڕۆ دووبارە گرووپی ئێف دەرکەوتنەوە و تاڵانکاریەکی تریان کرد .

پەیامنێر2: تاڵانکاریەکە لە گەورەترین مۆڵی پورتوگال ڕویدا دوای تاڵانکاریەکە تەقینەوەیەکی بەهێزیش لەهەمان کات ڕووی دا .

پەیامنێر 3: کە ژمارەی گیان لەدەست دان گەیشتە زیاتر لە 100 کەس.

پەیامنێر 4: ئەو مۆڵەی تەقینەوە تیایدا ڕووی داوە زیاتر لە 300 کارمەند لەوێ کاریان کردووە ،150 کارمەندیش بریندارن و هەندێکی تریشیان بارودۆخیان ناجێگیرە .

پەیامنێر5: سەبارەت بە پاسەوانانی مۆڵەکە هەموویان کوژراون و کامێراکانیش لە کار خراون و هیچ کەل و پەلێکی گرانبەهای لێنەماوە.

پەیامنێر6: زانیاری زیاترتان بۆ دەگوازینەوە لەهەر پێشهاتێکی نوێ.

___________

سکۆوپ: ئەرێ ئەم خەڵکە هیچ ئیشێکیان نییە؟

گروپی F☠️( ڕاگیراوە ) Where stories live. Discover now