Episode 7

154 35 47
                                    














کاتەکە درەنگی کردبوو کاتژمێر ١١

ناوت بە چاوێکی سەرسوڕماوە سەیری ئینووی دەکرد تەنها ئەو دوانە لەو ژوورە مابوونەوە ڕوبەڕووی یەک دانیشتبوون






ناوت:بۆچی...بۆچی ئەوە بەرامبەر باشترین هاوڕێی خۆت دەکەی؟

ئینوو:چیم کردووە بەرامبەری..؟!

ناوت:ئایشش..تۆ..چ جۆرە کەسێکی بەزۆر وات کرد من ئەو ڕزگار بکەم کەچی ئێستاش ئەتەوێ بوونی نەمێنێ

ئینوو:من نامەوێ ئەو بمرێ..تەنها ئەو شتانەم ئەوێ کە ئەو هەیەتی..

ناوت:وەک چی؟

ئینوو:ئممم...وەک کۆمپانیەکانی...هاوسەرەکەی...خانووەکەی...تەنانەت ئەو خۆشەویستەی کە هەیبووە..

ناوت:ئەوەندە گرنگە بەلاتەوە ببیتە خاوەنی شتانێک کە هی تۆ نەبوون؟

ئینوو:سەرەتا من هەوڵم بۆ ئەو شتانە دەدا بەڵام ئەو بەدەستی هێنا

ناوت:دەی دیارە ئەو شایەنی ئەو شتانە بووە کە تۆ هەوڵت بۆی دەدا

ئینوو:باشە تۆ بۆچی ئەوەندە ئەوت بەلاوە گرنگە بە تۆ چی من چیم لەو دەوێ یان هەر شتێ ئەوەی من دەمەوێ لەناوچوونی جونگکووکە ئەوەی تۆش دەوێت هەمان ئەو شتەیە کە من دەمەوێت ئیتر بۆچی گرنگی بەوە دەدەیت؟؟

ناوت:گرنگی بەو نادەم تەنها متمانەم پێت نەما...کەسێک بتوانێت خیانەت لە هاوڕێکەی بکات بۆچی چۆکی منیش نەشکێنێ؟

ئینوو:دەترسیت؟

ناوت:لە هیچ شتێک ناترسم وەک وتم متمانەم پێت نیە

ئینوو:بێ خەم بە من هیچ شتێکم لە تۆ ناوێت



کەمێک بە بێدەنگ مانەوە



ناوت:باشە تۆ باشترین هاوڕێی جونگکووکیت تۆ نەتتوانی ئەو بڕوخێنی من چۆن دەتوانم؟

ئینوو:جونگکووک زۆر سەختە...ئەو دوای تەواوبوونی کۆبوونەوە ئینجا ئێمە ئاگەدار ئەکاتەوە...دوای گواستنەوەی چەندین بارهەڵگر ئینجا ئێمە ئاگەدار ئەکاتەوە بێگوومان ئەو کات من هیچم لەدەست نایا...هیچ کات نەمبینیوە متمانە بە کەسەکانی دەوروبەری بکات

ناوت:بۆچی...بۆچی بەو جۆرەیە؟!

ئینوو:بەهۆی دایک و باوکیەوە...کاتێک جونگکووک منداڵ بوو مامێکی هەبوو کە جونگکووک زۆری خۆشدەویست...شەوێکیان جونگکووک و دایک و باوکی لە ماڵەوە بوون مامی هەڵیکوتایە سەر ماڵیان دایک و باوکی جونگکووکی گولە باران کرد

//قــەرزیـی تـۆ//{J.Jk}Où les histoires vivent. Découvrez maintenant