CHAPTER2≄

11 2 5
                                    

Welcome








START






کاتەکان  تێدەپەرین!چرکەکان!کاتژمێرەکان!رۆژەکان!هەفتەکان!مانگەکان!ساڵەکان! هەموو رۆژێک هەموو شتێک نوێ بوو جگە لەو شەرەی نێوان من و کیم تێیهیۆنگ ی بێزارکەر کە هەموو رۆژ بەردەوام بوو لە بێزارکردنم قوتابیەکانیشمان بیر نەچێ چرپە چرپ و ئەو دەنگۆیانەی کە من شەیدای تێیهیۆنگم بۆ خاتری  خودا مەگەر من شێت بووم !؟ ئەمرۆ یەک وانەم هەیە هەر پۆلەکەی ئەوان ! گوێم لە جەرەسی قوتابخانە بوو بەمانای تەواو بوونی رێست دووبارە خۆم  ئامادەکرد دیسانەوە سەخت دەبێ بەهۆی ئەوەوە بەرێگاوە بووم بۆ پۆل تێبینی هەندێ قوتابیم کرد کۆبووبونەوە من یان بینی بێدەنگ بوون بێگومان قسەو قسەڵۆک

"سڵاوتان لێبێ قوتابیان " وتم هەر کە چوومە ژوورەوە داوام لێکردوون هەڵنەسن پێم وایە هەڵسان هیچ لا بابەتەکە ناگۆرێ  وانییە؟

" باشە قوتابیان وەک دەزانن تاقیکردنەوەی 60 نزیکە بۆیە ئەمرۆ هەر پرسیارێک یا شتێکتان هەبوو دەتوانن بیکەن ئەمرۆ وانە ناخوێنین "
بەپاشکرا خەندە بە روخساریانەوە دیاربوو دوای ئەوەی کەمێ لە قوتابیەکان پرسیاریان هەبوو هاتنە لام ئەوانیتریش خەریک بوون بە هەرشتێک گوێم لەتەقەی درگابوو پێشبینی بکەم کە کێیە بێگومان چایۆنگ
"وەرە " هەر زوو روخساری چایۆنگم دی ئەو یەکەم جاری نییە دوا دەکەوێ بۆ پۆل بە نیشانەی پرسیارەوە سێرم کرد بەمانای رونکردنەوە بدە

"ببورە مامۆستا لە ڕاگرتن بووم بەهۆی کەسێک" وتی جەختی لە وشەی کەسێک کردەوە  بێگومان من تاکە کەس نیم تێیهیۆنگ بێزاری دەکات 

"ئۆکەی وەرە دانیشە جاری داهاتوو ئاگادارتر بە " رێگەم دا یەکەم چونکە کاری تێیهیۆنگ بوو دووەم وانەکە هی  ئەوان بوو 
تەواوی وانەکە خەیاڵم رۆشتبوو خۆشم نازانم بۆ چی ئەوانی هەندێکیان قسەیان دەکرد و یەک دوو دانەش سەریان لەسەر تەختەکانیان بوو تێهیۆنگ یش وەک سەرۆکی شەلاتیەکان دانیشتبوو جار جار چاوم بە چاوی دەکەوت بزەی دەکرد  ژاوەژاوێکی کەم بەڵام بێزارکەر

دووبارە کاتەکان تێدەپەرین دوو  هەفتەیە تێیهیۆنگ وازی هێناوە لە بێزار کردنم  پێم وایە گرژی لە نێوان خۆی و هاورێکانی  هەیە  خەریک بوو دڵخۆش بم بەوە بەڵام هەر زوو پوکایەوە ئەمرۆ شەری پێم فروشت بەراستی پیشەکەم خۆش دەوێی ئەگینا دەمێ بوو رۆشتبووم لێرە لای بەرێوەبەر بووم داوای لێم کرد خۆم بانگی بکەم کەچوومە رارەوی قوتابخانە ژاوەژاوی نائاسایی هەبوو تا گەشتمە هۆلی قوتابخانە بینم کۆمەڵێ قوتابی کۆبوونەوە  نزیک بوومەوە خۆم لە قەڵەباڵغیەکە دەرباز کرد تێیهیۆنگ م بینی لەگەڵ پارک جیمین !بوەستە کەی ئاشت بوونەوە ؟ وە جونگکووک لەدەوری کورێک هەر زوو ناسیمەوە یۆنگ جەی!! ئەو قوتابیە تازە بوو  جونگکووک کتێبەکانی دەستی فرەدا تێیهیۆنگ و جیمین پێکەنین قوتابیەکان کەسیان نزیک نەبوونەوە بێگومان کێ خۆی توشی کێشە ئەکات لەگەڵ ئەوان ! هوسیۆک و یونگی م بینی بێ کاردانەوە وەستابوون تێیهیۆنگ ویستی لێی بات خێرا چوومە بەردەمی لە خولەکێک دا نازانم چۆن روویدا
"تێیهیۆنگ ئەو گاڵتەجاریە بوەستێنە خەریکی چ گەمژایەتیەکیت ؟ " بەتورەییەوە وتم بەدەنگی بەرز بەردەوام بوو لەسەر خەندە بە فیزە لالێوەکەی ئەو شێتە یان چی ؟

SEA DANCE ‌🔛 [Kurdish]Where stories live. Discover now