Welcome
START
بەیانی̴
خەوێکی باشم هەبوو ئەم خانووە وەک هەمیشە ئارامە هەڵسام لە جێگاکەم و رۆتینی بەیانیانم کرد و نانم خوارد دواتر دەستم کرد بە چاک کردنی کەلوپەلەکانم بەتەواوی هەموو شتێکم رێک خست
بریارم دا کەمێ بەو ناوە بسورێمەوە بەراستی حەزم بە سروشتە هێی لەوانەیە وابیر بکەیتەوە کە ساردم بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە مرۆڤ نیم منیش حەز و خولیام هەیە شتی دڵخوازم هەیە جلەکانم گۆری دانەیەکی گونجاو لەگەڵ کەشەکەم کردە بەرم لە ئێستادا لە ناوەراستی پایزداین بەڵام کەشەکەی هەر ساردە بلوزێکی سەوز تا لای ملم لەگەڵ پانتۆڵێکی رەش م لەبەر کرد دواتر ملپێچە دڵخوازەکەم لە دەوری ملم دانا جانتاکەم هێنا شتە پێویستەکانم خستە ناوی وەک خواردن و کتێب و کامێرا بچووکەکەکەم مۆبایلەکەم خستە گیرفانەکانی پێشەوە ئامادەبوم لای درگاکە دانیشتبووم پێلاوەکانم لە دەستما بوو کە گوێم لە زەنگی مۆبایلەکەم بوو
Ring ̴ Ringمۆبایلەکەم دەرکر ژمارەی نەناسراو ! تۆ بڵێی کێ بێ بەلامەوە سەیر بوو چونکە پەیوەندی وام لەگەڵ کەس نییە جگە لە مامۆستا لی و هاوسەرەکەی هەرچۆنێ بێ هەڵمگرت
"فەرموو"
"سڵاو خاتوونی جوان چۆنیت ؟" ئەو دەنگەی پشت مۆبایلەکەوا وتی هەر زوو ناسیمەوە من چۆن دەنگی ئەو لە مێشکم نامێنێ؟ دەنگەکەی وەک هەمیشە گر و قوڵ
"چیت دەوێ " بەساردیەوە وتم
"هیچ شتێک پێم وابوو بیرت کردووم لەبەر ئەوەی من وام " سوێند دەخۆم هەست بە بزەکەی دەکەم
"تەنیا بیڵێ نامەوێ بە تۆوە خەریک بم "
"باشە لە راستیدا تەنیا ویستم داوای لێبوردن بکەم من هەڵە بووم تەواوی ئەو هەموو کاتە ئایا تۆ لێم خوش دەبیت " وتی وەک هەستی شەرمەزاری یەک خولەک بێگومان سەری بەر شتێک کەوتووە یانیش پلەی گەرمی بەرزە
"بیری لێدەکەمەوە " بەساردیەوە وتم دەمویست چی زووە دایبخەمەوە
"یااا بەڵام تۆ چۆن دەتوانی داوای کورێکی وەک من قۆز رەت بکەیتەوە " وتی بە دەنگی کیوتەوە
"تەنانەت بۆچی نەتوانم تۆش وەک هەموو کەسێکی "وتم هیوا خواز بووم بێدەنگ بێت
"باشە بیری لێبکەرەوە دڵنیام ناتوانی لەمن خۆش نەبی من کیم تێیهیۆنگ ی قۆز و جوان کێ من رەت ئەکاتەوە " بەفیزەوە وتی ئەسڵەن هەڵە بووم گوێم بۆ گرت
"و من بیرم لێکردەوە لێت خۆش نابم وە ئێستاش ناموێ کاتە بە نرخەکەم لەتۆ بە فیرۆ بەم بای" وتم و دام خست دوای ئەوە پێڵاوەکانم کردە پێم و چوومە دەرەوە کەش و هەوا کەی ئەوەندە ناوازە بوو هیچ نەت ئەویست بچیتە ژوورەوە لەگەڵ وەرینی گەڵاکان زەویەکە بۆنێکی خۆشی هەبوو بایەکی نەرم قژمی بڵاو ئەکردەوە هەستێکی خۆشێ پێم ئەدا بەناو دارستانەکە رێم ئەکرد شتێ بچووک و جوان بەکەوتە بەر چاوم وێنەم ئەگرت رووبارێکی لێ بوو ماوەیەکی زۆر لەوێ مامەوە شتی زۆرم هەیە لێرە لەگەڵ داپیرەم هەستەکانم روویان تێکردم زۆر بیری داپیرەمم ئەکرد ملوانکەکەم دەرکرد سەیرم کرد دەستم لەسەر دانا و کردمەوە تا ئێستا نەم زانیوە ئەمانە چین لە ناوی بەڵام زۆر سەرنج راکێشە وەک تێکەڵەی ئاو ئاگر گوڵ رەنگەکان هەموو ئەمانە پێم وایە شتێکی لەدوایە لە ناکاو هەستم کرد درەوشایەوە چاوەکانم فراوان بوو کۆمەڵێ لە گوڵ و ئاگر و ئاو رەنگەکان لێوەی دەر چون سەیری ئاوەکەی بەردەمم کرد لەناکاو لە لایەک ئاوەکە وەستا شوێکێک وەک درگا کرایەوە هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە چیە زانین خواز بووم تەنیا چوومە پێشەوە کۆتا شت بیرمە بەخێرایی خلیسکام بۆ ناو شوێنێکی تاریک
BEY
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
HAVE GOOD DAY
WORDS COUNT: 535ئەزانم پارتەکانی سەرەتا کەمن بەڵام لێرەوە زیاتر ئەبێ چیرۆکەکە لێرەوە دەست پێ ئەکا
پێت وایە تای بەراست داوای لێبوردنی کرد دوای ئەو ەی کەم کرایەوە یاخود ئەمەش یەکێکە لە کارەکانی خۆی
یۆنگ هوا چی بەسەر هات
ڤۆیت بکەن بۆ پارتی نوی
