Party 1

24 2 1
                                    


''ئەگەر دەستە پیسە کانت لانەبەی هەر کەبۆم کرا ئەتکوژم'' بەهاوەرەوە گوتم لەکاتێکدا هەوڵم ئەیا خۆم لە دەستیان رزگار کەم.

'' پێم وابوو کەوتت ئەوەنە هەوڵی ڕزگار بون نایا" یەکێک لە دوو پیاوەکە گوتی و قۆڵی بە توندتر گرتم.پاڵنرامە سەر کورسیەک بەقورسی ودەسەتو قاچم لە پشتی کورسیەکەوە بە پەتێک بەسترایەوە.لەگەڵ پەڕۆیەک لەسەر چاوەکانم، هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە لە کوێم. ئەخیر شت کە لە بیرم بێ ئەوەیە کە لە مارکێتەکان ئەڕۆیشتمەوە و دوو پیاو کە هەموو جلەکانیان ڕەش بوو ، دەموچاویان هیچ دیار نەبوو. بە توندی گرتیانمو کردیانمە پشتی کەرەڤانەیەک. دواتریش بەسەر کۆنکرێت ڕایانکێشام کە وای کرد برین لەسەر جەستەم بەجێ بمێنێ.

لەپڕێکا  پەڕۆکەی سەر چاوم لابرا لەکۆتایدا
توانیم چاوم بەدەورو بەرەکەم بکەوێ
ژورەکە بچوک بوو بەڵام دیزاینێکی باشی هەبوو .
سورەیایەک بەسەقفەکە هاتبوە خوارێ و مێزێکی گەورە لەناوەراستی ژورەکەدا داندرابوو 
حەوت کورسی لەدەور بوو
'' تۆ لێرە چاوەڕێ بکە تائێمە سەرەرۆ کەکە ئەهێنین '' یەکێک لەپیاوەکان گوتی دەمو چاوی لەبەر ماسکەکە دیار نەبوو .

''بێ گومان هەر وائەکەم خۆهیچ چارەیەکی ترم نیە '' چاوم وەڕ گەڕاند ، سەیری پەتیدەوری دەست وقاچەکانم ئەکرد.پیاوەکانیش بەبيدەنگی رۆشتنەدەرێ لەکاتێکدا من بیرم لەڕاکردن
ئەکردەوە .لەڕێگای پەنجەرەکەوە هیچ هیوایەک نیە مەگەر بمەوێ دوو سێ ئێسقانم بشکێ.
بەهێواشی چاوم خستە سەر دەرگاکە
بەڵام ئەویش بەدڵنیایەوە قفڵە .
لەبێ بەختیا تاکتیکە کانم گۆری وبۆشتێک ئەگەڕێم کە بتوانم وەک چەک بەکاری بێنم .

بیر کردنەوەکانم لاچو بەدەنگی کردنەوەی دەر گاکە کە پیاوێکی زۆر بەرز لێوەی دەر کەوت،
قژێکی جێتی ڕەشی هەبوو کەکەوتبوە سەر
ڕونترینو جوانترین چاوی قاوەی کەلە ژیانما بینی بێتم  کراسێکی سپی لەبەرابو لەناو پانتۆلی کابۆی رەش کە بە قایشێکی سلڤەر بەسترابو .
ئەوەی کە سەرنجی بردم خاڵە بچکۆلەکەی کۆتای لوتی بوو .
'' هیچ بیرۆ کەیەکت نیە کە چەند دەمێکە چاوەڕێی ئەم ساتەم.''
دەنگی زۆر گڕ بوو ، کەزۆر لەگەڵ دەر کەوتنیا ئەگونجا بەخێرایوو بەباوەڕ بەخۆ بونەوە قسەی ئەکرد وەک بڵێی پێشتر پلانی بۆ هەموو ئەمانە دانابێ .

'' منیش خۆش حاڵ بووم بەناسینت ، من هانام ''
خەندەیەکم بۆکرد بەبێزاریەوە، بەڵام بەداخەوە
نەم توانی دەستم بۆ تۆوقە ڕاکێشم
بۆی گاڵتە جاریتر زیاد کەم.

'' من ئەزانم تۆ کێیت ''
بەبێ هەستیەوە وتی، دیار بووکەبەوەڵامەکەم تووڕە بوو . ڕووم گرژکرد، وە برۆیەکم بەرز کردەوە لەوەی کە من ئەناسێ '' باشە کەواتە خۆتم پێ ئەنا سێنی یان هەر ئاوا سێرمەکەی ؟''
من بەوم وت. هاتە نزیکتر لێم ، کەمێک چەمیەوە بەدەستەکانیوە لەناو گیر فانیا بۆ ئەوەی چاوی لەئاستی چاوما بێ ''خۆتۆ لێم ناترسی، وایە؟"
سەری تۆزێک خوار کرد وە بەخەندەیەکی شەیتانانەوە پرسی . زۆر بێشەرمانە باوەڕی بەخۆی بوو .دەسم کرد بە پێکەنین بە پرسیارەکەی هەر خەریک بوو هاوسەنگیم لەدەست بەم و بکەوم لەبەر بەسترانی دەست و قاچم. خەندەکەی لەپڕ نەماو گۆڕا بۆ سەیرکردنێکی سەرسوڕماو.

"ئەوە بە جدیشتە؟" وەستام لە پێکەنین، "لە ڕاستیا ئەو خەوانەی کە تیایا ئەکەوم لە بیرکارییا لە تۆ ترسناکترن"هەوڵم یا هەناسەی خۆم ڕێک کەمەوە کە وام وت. خەندەکەی سەر لێوم نەما کاتێک سەیری کابراکەم ئەکرد دەستی بەرز کردە ناو هەواوە. بە خێرایی لە ڕووی من ئەهات. چاوم بە قایمی نوقاند و چاوەڕێم کرد تا دەنگێکی بەرز لە گوێمدا بزرینگێتەوە و ڕومەتم هەست بە ئازارە تیژەکە بکات. دوای چرکەیەک، ژورەکە بە تەواوی بێدەنگە. بە هێواشی لە ژێر چاوێکمەوە سەیر ئەکەم و خەندە گاڵتەجارانیەکەی ئەبینم. "خۆ پێموابوو لێم نەئەترسای، دیارە ئێسا ئەوەنە ئازا نیت ،وایە؟" بە تاڵی پێکەنی و چاوی خوار کردۆ.


_______________________

سڵاو چاوجوانەکانننن
تکایە پشتگیریم کەن و ڤۆت لەبیر مەکەن، خۆشمەوێننننن♥️♥️♥️

Kim Taehyung / Mafia / خوێن لە ناو ئاواWhere stories live. Discover now