پاڕتی یانزە 🍐

160 43 206
                                    

خۆشم ئەوێی لەخۆم زیاتر 🌚

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

خۆشم ئەوێی لەخۆم زیاتر 🌚

__________________________________




کۆشکە گەورەکە بەهۆی دەنگی چەکەوە
ئاوەدان کرایەوە هەموو ئەوانەی له ناو
کۆشکەکە بوون لەخەو داچڵەکین
جگە لە  سۆنگهۆن نەبێت کە ئەو خۆی
بەخەبەر بوو بۆیە بە خێرایی ڕۆشتە ڕێڕەوی کۆشکەکە هەمووان بە شڵەژاوی لە خەو هەڵسان بەڵام ئەوەی لە هەمووان زیاتر ترساو وە شڵەژاو بوو نت بوو تەنانەت نەی ئەزانی چی ڕویداوە تەنها بە خێرایی بەرەو دەرەوە ڕۆشت وە کوڕەکانی بینی کە چەکیان لەدەستە و بەرەو خوارەوە ئەڕۆن

نت : لێرە چی ڕودەدات ( نیکی بینی و وە پرسیاری لێ کرد)

نیکی : هیچ شتێک.. (بەلام دەنگی تەقە هات دووبارە)

نت : ئااا... ئەو دەنگە هی چەکە... نیکی تکایە پێمڵێ ( بە ڕوخسارێکی ترساو)

نیکی : هیچ نیە پرتەقاڵ... تۆ بڕۆ ژوورەوە ( نیکی بە خێرایی ڕۆشتە نهۆمی خوارەوە)

وە دەنگی تەقەکردن بەردەوام بوو
نت"یش لە سەرلێشێواوی دا بەرەو 
خوارەوە ڕۆشت بەلام بینی کە
کوڕکان خەریکی شەڕ کردنن
لەگەڵ چەندەها پیاو هەندێک بە دەست
شەڕ ئەکەن وە هەندێکی تریان بە
چەقۆ وە هەندێکیش چەکیان لە دەستە
ژمارەی پیاوەکان زۆر بوو لە چاو ئینها دا
زیاتر لە بیست پیاو  ئەبوون هەمویان قاتی
ڕەشیان لەبەر دابوو وە خەرکی شەڕبوون
لەگەڵ کوڕەکان دا نت بەم شێوەیە
وەستابوو بێ ئەوەی هیچ شتێک بکات
و یەکێک لە پیاوەکان قۆڵی نت"ی
گرت و وای کرد نت هاوار بکات
ئەوەی زۆر لە نت نزیک بوو سۆنگهۆن
بوو بە خێرایی چەقۆیەکی لە مێشکی پیاوەکە
دا و کوشتی وە وای کرد بەشێکی ڕوخساری
نت ببێت بە خوێنی پیاوەکە نت نەی ئەزانی چی بکات بۆیە تەنها بە شۆکەوە سەیری هوونی
ئەکرد هوون دەستێکی بۆ ناوقەدی نت برد
وە ڕای کێشا بۆ لای خۆی بۆ ئەوەی لەو پیاوەی
پشتی  بدات وە بیکوژێت

نت : ل.. لێرە چی ڕوودەدات

هوون : بۆچی لێرەیت خێرایی بڕۆ شوێنێکی پارێزراو ( بە دەنگێکی بەرز)

حەوت مافیاWhere stories live. Discover now