ئەمە تەنها چیڕۆکێک نییە..
تکایە گەر تاوەکو کۆتای خوێنەر نابیت مەیخوێنەوە
⋆⭒⋆⭒⋆⭒⋆⭒⋆
ساردبوو هەڵمی ژوورەکە خوسابوو بە پەنجەرەکانەوە
هەورەکان جێی خۆیان کردبووەووە بۆ داپۆشینی زەوی لە خۆرهەڵسایەوە کاتێک هەستی بە دەنگە دەنگی دایکی کرد کەلە خوارەوە ئەیویست بڕوا بۆ گەشتێکی یەک هەفتەیی
ئەو کەمێک دڵخۆشنەبوو بەمە بەڵام بێگومان نابێتە ڕێگر بۆ کارەکەی دایکی وە وەک کچێکی عاقڵ لە ماڵەوە ئەمێنێتەوە
رۆشتە نزیکی و باوەشێکی توندی لێدا
'من نامەوێ بڕۆی'بە دەنگێکی منداڵانی وتی وە لە باوەشەکە خۆی لاواندەوە
دایکیشی بزەی کرد بۆ شیرینی کچەکەی
'پێویستە بۆ هەفتەیێک ئاگاداری ماڵەکەم بیت هەر وەک ئەوەی بەڵێنت دا بزانم عاقڵی گەر بەشود دەم'لە کۆتایدا پێی پێکەنی
بێگومان لەباوەشەکەی هاتە دەرەوە بەتورەیێکی منداڵانی لێی ڕوانی
'دایکااا'دواتر دایکی ڕۆشت دوای ماڵاوای کردنی دانی چەدین ڕێنمای دووبارە بۆ خانووە بچوکەکەیان و خۆی
بێگومان ئەوەشی لەبیرنەچوو کە ئاگاداری بکاتەوە لە هاوڕێ کچەکەی
'هانی خۆت ئەزانی من باوەرم بە تۆ هەیە بەڵام بە لارایـ هاوڕێت نا بۆیە زۆر قسەی لەگەڵدا مەکە'منیش بەبێزاری بۆ ئامۆژگاریە زۆرەکانی زەرم سوڕاند
من گەمژە نیم
وە ئەمساڵ ئەبم بە هەژدە ساڵ و تەمەنی یاسای تێئەبەڕێنم
بۆیە باشتر نابێ گەر چیتر ئامۆژگاری بێ بەهایانەم نەکات!!
بەوەی پێویستە لەگەڵ کێیا بم و نەبملارا کچێکی سەڕەڕۆیە وە دایکیشم ئەوە ئەزانی ماڵیان لە نزیک ماڵمانە وە کەمێک کێشەی هەیە بەڵام وازی لێبێنە ئەو ماوەیێکی کەمە ئەیناسم وە کچێکی شیرین و دەم بەخەندە و تێکەڵە
تەنها بەهۆی جلەکانیە دایکم بەردەوام کۆمەڵە وشانێک دوبارە ئەکاتەوە
دەی هەرزەکارانی ئێستا ئارەزوویان لە شتانی لەمشێوەیە هەیە
دایکم کاتژمێر شەشی بەیانی ڕۆشت
نانم خواردو جلەکانمم گۆری و دەرگاکەم داخست
'هێی هانی'