Sometimes by one person
You can forget the whole world.💞💫هەندێ کات لەلای یەک کەس
ئەتوانی هەموو دونیا لەبیر بکەی💞💫بۆ ناو چیرۆک
yuna pov
من دەچمە ناو ئامادەیی نوێم بەڕێوەبەرەکە بەردەوامە دەوروبەری قوتابخانەکەم پیشان دەدات لەبەر ئەوەی درەنگتر دەستم پێکردووە لە خوێندکارەکانی تر. قسەکانی ناگەنە لام من گوێی لێدەگرم بەڵام مێشکم بە جۆرێکی ترەدوای ئەوە گەڕامەوە ماڵەوە بۆ لای خاڵۆزاکەم کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئاگاداری من بووە ئەو تاکە خێزانمە لە ئێستادا کە دەتوانم پشتی پێ ببەستم زۆر دڵخۆش و خۆشحاڵم کە ئەو ئاگاداری منە و لەلامە. لەوەتەی دایک و باوکم مردوون جیهانەکەم کەوتۆتە پارچە پارچە و هیچ شتێکم نییە کە چاوەڕێی بکەم ژیان وەک شتێکی زۆر بێسوود دەبینم
پێموایە سبەی دەستپێکردنێکی نوێیە لە قوتابخانە نوێیەکەم
بەیانی
Ring ring
«نەفرەت»
وتم دوای ئەوەی ئەو دەنگە بێزارەم کوژاندەوە ئەبێت بچم بۆ قووتابخانە من جارێک ئامادە نیم لەناو جێگاکەم هەستم ئاهـــ"یونا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژتە لە قووتابخانە زوو هەستە بۆ ئەوەی نانی بەیانیش بخۆی"
خاڵۆزاکەم لە خوارەوە هاواری کرد"ئەزانم"
لەسەر جێگاکەم هەستام و ڕۆشتمە گەرماو گەرماوێکم کرد و دواتر قژم چاک کرد و مەیک ئەپێکی ناسکم کرد بۆ قووتابخانەدوای ئەوەی نانی بەیانیم خوارد خواحافیریم لە خاڵۆزاکەم کرد و بەڕێ کەوتم بۆ قووتابخانە ماڵەکەمان لە قووتابخانەکە نزیک بوو ئەوە زۆر باشە
کاتێک گەیشتمە ئەوێ سەیری دەوروبەرم کرد بۆ دەرگای چوونە ژوورەوە دەگەڕام بۆ کام دەرگا بۆ خوێندکارانی پۆلی 12
"بە یارمەتیت؟ تۆ پێویستیت بە یارمەتییە بۆ ئەوەی ژوورەکەت بدۆزیتەوە؟"
گوێم لە دەنگی کوڕێک بوو لە تەنیشتم منیش سەیرم کرد"سڵاو من پارک جیمین خۆشحاڵم بە ناسینت"
کوڕەکەی تەنیشتم وای وت"ئۆهــ سڵاو منیش لی یونا منیش هەروەها خۆشحاڵم بە ناسینت وە بەڵێ پێویستیم بە یارمەتییە"
ئەو سەیری پەڕاوەکانی دەستی کردم وتی
"ئاهــ پۆلەکەی تۆ لای پۆلەکەی منەوەیە وەرە لەگەڵ من با بتبەم"
منیش لەگەڵیا ڕۆشتم لە تەنیشتا گوێم لە چرپەکان بوو
"ئیوو ئەو کچە ناشرینە کێیە لەگەڵ جیمینا"
"ئەوان لە ژوواندان؟"من سەرم سوڕما لەو قسانە من هێشتا 3 خولەکە ئەو کوڕەم بینیوە وە خەڵکی ئەڵێن بەوان لە ژوواندان
دەبێت جیمین یەکێک بێت لەوانەی کە کچەکان شێتی ئەونیەکەم جار ڕۆشتین بۆ پۆلێک ژمارەکەی d2 بوو
سەرم بۆ دانەواند وتم
"زۆر سوپاستەکەم من نەم ئەزانی بەبێ یارمەتیدانەکەی تۆ چیم بکردایە"
"گرینگی پێ مەدە هەر کەسێ تر بوایە یارمەتی ئەدای کەواتە خوات لەگەڵ"من سەیرم کرد تا ڕۆشت
لە دەرگای پۆلەکەم دا و ڕۆشتمە ژوورەوە هەموو چاوەکان لەسەر من بوون دەستیان کرد بە چرپە کردن
"بەڵێ سڵاو من لی یونا وە من نوێم لەم قووتابخانە و پۆلەدا هیوادارم هاوڕێتییەکی باش درووست کەین"
"کەواتە یونا بەخێر بێی من جیۆن جۆنکووک مامۆستای تۆم بۆ ئەم ساڵ"
cut
YOU ARE READING
مامۆستاکەم J.JK
Romanceوات لێدەکەم هەموو شتێکی خراپت لە بیر بچێ"بە گوێیدا چرپاندی" دەست پێک 24/8/2024 کۆتایی???