2

152 23 48
                                    

تەنها بە بیستنی ناوەکەت زیاتر و زیاتر ئاشقت ئەبم♥️



لە تەنیشتی سونگمین دانیشتبووم لەلای پەنجەرەکەوە دواتر دەسمان کرد بە خوێندن

پێشخستنی کات

زەنگی دەرەوە لێ درا و کەمە کەمە قووتابیەکان ڕۆشتنە دەرەوە لە پۆلەکە لە کۆتاییا من برسیم بوو

خەریک بوو لە پۆلەکە بڕۆمە دەرەوە سونگمین بانگی کردم

"یونا تکایە ئەتوانی بمێنیتەوە و باسی ئەوەم بۆ بکەی لەم وەرزەدا چیت لە دەس داوە؟"

"بەڵێ سونگمین"
وەڵامم دایەوە و ڕۆشتم بۆ لای ئەو

بە پێکەنینێکی لار سەیری کردم لە خوارەوە بۆ سەرەوە
پشتگوێم خست

***

بەرەوە کافتریاکە ئەڕۆشتم دوای ئەوەی سونگمین تەواو بوو لەوەی ئەبێت چیی بخوێنم و چیم لە دەست یاوە

کافتریاکە زۆر قەرەباڵغ و دەنگە دەنگ بوو بێزارکەرانەیە

یەکەم جار ڕۆشتم هەندێک شتم هێنا بۆ خواردن دواتر نەم ئەزانی لە کوێ دانیشم کۆتاجار شوێنێکم بینی کە تەنها یەک کەس لەوێ دانیشتبوو هەوڵم ئەدا قسەی لەگەڵ بکەم من لێرە کەس ناناسم نەفرەت

"سڵاو بەڕێزم ئەتوانم لێرە دانیشم؟"

بە بێزاریەوە شاناکانی بەرز کردەوە

"سوپاس ئاا من ناوم لی یونایە"

"منیش مین یونگی"

***

سەرسام بووم ئەو وەک هاوڕێیەک قسەی لەگەڵ ئەکردم دڵخۆش بووم وام هەست ئەکرد کە بۆ ماوەیەکی زۆرە ئەیناسم

"کەواتە یونگی تۆ کەی لە دایک بووی؟"
پرسیم

"من؟ ئاا لە 93 لە دایک بووم"

"ئۆوو تۆ زۆر گەورەتری لە من"
ڕەنگە لە پۆلێکی تر بێت

"تۆ دەبێت ئاگەدار بی لە قوتابیەکان و ئاگەدار بی دەربارەی چی قسەئەکەن"
یونگی وتی

"م.مەبەستت چییە؟ ئایا ئەوان دەربارەی من قسە دەکەن؟"

یونگی پێکەنی
"بێگومان نەخێر 5 قووتابی نوێ هەفتەی ڕابردوو دێن بۆ ئەم قووتابخانەیە تۆ زۆر تایبەت نییت خانمی بچووک"
بە ساردییەوە وتی

من هێشتا شۆکم ئایا ئەو ئێستا قسەی بە من وت؟ نەفرەت من 10 خولەک نابێ ئەیناسم مەبەستی چییە؟

***

ڕۆژەکەم زوو تێپەڕی زۆر ماندووم یەکەم جار ڕۆشتمە ماڵەوە

"سڵاو خاڵۆزا شیرینەکەم"

"سڵاو یونا شیرینەکەم ڕۆژەکەت چۆن بوو؟"

"باش بوو"

"ئایا هاوڕێی نوێت ناسی؟"

قسەکانی یونگیم بیر کەوتەوە

"نەخێر هێشتا"

***

بوو بە شەو کچە خاڵەکەم پێی وتم کە ئەچێت بۆ ماڵی داپیرمان سەردانی ئەکات

"کاتژمێر 9 یەمەوە باشە شیرینەکەم"

"باشە گیانەکەم ئاگەداری خۆت بە"
وتم و ماچم کرد

ڕۆشتمە باخچەکەی لای ماڵی خۆمان بۆ ئەوەی هەندێ هەوا وەرگرم

پارکەکە چۆڵ بوو کەسی کەمی لێ بوو زیاتر بە ساڵا چووەکانی لێ بوو

لەسەر کورسیەک دانیشتم و بیرم لە شتە هەڵەکانی ژیانم ئەکردەوە

دوای ماوەیەک بۆنی شتێکی بەهێزم ئەکرد نەفرەت ئەوە بۆنی شەرابێکی بەهێزە سەیری ڕێگاکەم ئەکرد پیاوێکی سەر خۆشم بینی


Cut

ئایا ئەو پیاوە سونگمین بوو؟؟؟

ناوێکی خۆشم پێ بڵێن بۆ کچە خاڵەکەی یونا😂🥲


مامۆستاکەم J.JKWhere stories live. Discover now