پاڕتی نۆیەم 🎀

118 27 12
                                    


بەیانی

Pov y/n

بەهۆی تیشکی خۆرەکە چاوەکانم
کردەوە هەر لەگەڵ هەڵهێنانی چاوم بە دنیا
سەرم ئازارێکی زۆری بۆ دروست بوو بە تەواوی هەڵسامەوە وە سەیرێکی دەوروبەری خۆم کرد
بەڵام ئێرە ژوری خۆم نەبوو زۆر سەرم سوڕما
بەڵام لە هەمان کاتدا ژورەکە ئاشنا دیار بوو
وەک ئەوەی پێشتر لەم ژورە بوبم
تا شتێکم بیر کەوتەوە
وای لێم کرد لە شوێنی خۆم بەستوو بم



Flash back
Last night


دوای ئەوەی کە نت لەسەر مێزەکە
خەوی لێ کەوت نیکی ئەوی هەڵگرت
وە لە یانەکە بردیە دەرەوە بەڵام
نت لە خەو هەڵساو وە خۆی لە باوەشی نیکی
جوڵاند کە وای کرد نیکی ئەو لە زەویەکە دانێ

نت : گ.. گەمژە بۆچی وا دەکەی ( وای گووت کە شەقی لە سینگی نیکی ئەدا)

نیکی بە بێدەنگی وەستابوو
وە سەیری نت"ی ئەکرد کە لەبەر
خۆیەوە قسەی پێ ئەڵێت و لێی ئەدا

نیکی : یا بەسە با بڕۆین ( وای گووت کە قۆڵی نت"ی گرت وە ڕای کێشا)

نت : من نایام لەگەڵ تۆدا نایەم (بە هاوارەوە بەرگری لەخۆی ئەکرد)

نیکی هیچی نەگووت
تەنها نت"ی هەڵگرت وە لەسەر
شانی داینا وە نت"یش بە دەستەکانی
لە پشتی نیکی ئەدا بەڵام نیکی بێ ئەوەی
هیچ بڵێ ئەوی لەناو ئۆتۆمبێلەکە داناو
وە خۆشی شوفێری ئەکرد

نت : ناشرینی ڕەزا گران( نت بە بێزاری لە جامەکەوە سەیری دەرەوەی ئەکرد چونکە زانی کە هیچی پێ ناکرێت)

ئەوان گەشتنە بەردەم کۆشکەکەی ماڵی نیشیموڕا
وە نیکی لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە
وە ڕۆشتە لای نت و دەرگاکەی کردەوە

نیکی : دابەزە

نت : بۆچی دابەزم من بەرەوە ماڵەوە

نیکی : گوتم دابەزە (بە دەنگێکی سارد)

نت هیچی نەگووت وە ئەوەش نیکی توڕە کرد
نیکی مەچەکی نت"ی گرت وە بەدوای خۆیدا ڕای دەکێشا بۆ ژوورەوە نت"یش لە دواوەی
هەر قسەی ئەکرد تا گەشتنە ژورەوە

خ/نیشیموڕا : گەڕایتە-... نت چی ئەکەیت لێرە ( سەرەتا قسەی لەگەڵ نیکی کرد دواتر نت"ی بینی)

نت : سڵاو پورێ ( بە خەندەوە)

خ/نیشیموڕا : سڵاو... نیکی ئەم کچە بۆ ئاوایە ( سەیری نت"ی ئەکرد کە سەرخۆشە و ئاگای لە خۆی نییە)

نیکی : هیچ نیە تەنها سەرخۆشە ( بە ئاسای سەیری نت"ی ئەکرد)

نت : پورێ بیرم ئەکردی ( وای گووت کە خۆی بە باوەشی خاتوون نیشیموڕا دادا)

خ/نیشیموڕا : هههه.. منیش

نت دوای کەمێک لە باوشی خاتوون نیشیموڕا هاتە دەرەوە

نت : واهــ... م... ماڵەکەتان زۆر گەورەیە ( وای گووت کە بە ناوی ماڵەکە دا ئەسوڕایەوە)

خ/نیشیموڕا : هههه.. ڕاستە... کەواتە من ئەڕۆم نیکی تۆش ئەمە بەرە ژورێک با بخەوێت پێ ئەچێ ماندوو بێت

نیکی سەری بە مانای باشە
لەقاند وە خاتوون نیشیموڕا ڕۆشتە
سەرەوە

نت : یا برسیمە

نیکی : ئێستا

نت : همم.. دەی خواردنم بۆ ئامادە بکە ( وای گووت کە لە سینگی نیکی ئەدا)

نیکی : باشە باشە

نیکی ڕۆشتە چێشت خانەکەو
ڕامیۆنێکی هێناو وە ئاوی کوڵاوی کرد
بەسەری دا وە دوو دەقە وازی لە ڕامۆنەکە هێنا
نت"یش لەسەر مێزک دانیشت کە لە چێشتخانەکە
هەبوو

نت : چی بوو

نیکی : باشە ئێستا ئامادە ئەبێت تەنها دوو خولەک چاوەڕێ بکا ( بە ئاسایی وای گووت وە سەیری نت"ی ئەکرد)

نت"یش چاوەڕوانی ڕامۆنەکە
بوو دوای کەمێک دەستی کرد بە نان
خواردن بەڵام هەستی بەم چاوانەی
سەری ئەکرد بۆیە کەمێک شڵەژا

نت : بۆچی بەم شێوەیە سەیرم ئەکەیت

نیکی : لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە قشتی!

نت بەو قسەیە نیگاکانی گۆڕا
وە بەردەوام بوو لە نان خواردن
وە نیکی هەڵساو بوتڵێک ئاوی بۆ نت هێنا
بەڵام بینی نت خەوی لێ کەوتوە وە سەری
کەوتۆتە نێو قاپە ڕامیۆنەکە نیکی کەمێک پێکەنی
وە نت"ی بەرز کردەوە و بردیە ژورەکەی خۆی
و ڕوخساری پاک کردەوە و لەسەر بێدەکەی
خۆی درێژی کرد وە خۆشی لە تەک ئەو پاڵی
دایەوە تا خەو بردیەوە

Flash back end

نت دوای بیرکەوتنەوەی دوێنێ شەو
دەستی بەرد بۆ قژی و بەهەموو هێزی
هاواری ئەکرد و لەسەر بێدەکە ئەسوڕایەوە

نت : ئااا... من چیم کردووە.. چەند گەمژەم ( قسەی بەخۆی ئەگووت)

بەڵام لە ناکاو دەرگاکە کرایەوە
کە وایکرد نت بەسەر سوڕمانەوە
سەیر بکات






sweet venom Where stories live. Discover now