Part 7

153 20 0
                                    


جۆنگکووک: با ببینین..
سارا: گەر من نەم توانی ئەم کارە بکەم بەڵێن بێت لەم کۆمپانیایە دەڕۆم..
جۆنگکووک: نا بەڵێنی وا مەدە چوونکە دڵنیام ناتوانی باوکە کەلە ڕەقەکەم ڕازی بکەیت..
سارا: وا زوو بڕیار مەدە..بزەیەکی کرد

..بەڕێز جیۆن و خاتوون نێنا هاتنە کۆمپانیا...

نێنا: ئای خوایە ئێرە زۆر لەوە گەورەترە کە بیرم لێی دەکردەوە..
بەڕێز جیۆن: کچەکەم خۆ یەکەم جارت نییە بێیتە کۆمپانیا..
نێنا: ڕاستە بەڵام دواجار کە هاتم ئێرە وا گەورە نەبوو..
بەڕێز جیۆن: هەر چۆنێک بێت با بچینە ئۆفیس..
نێنا: بەڵێ بێگوومان..

....لە ئۆفیسەکەی جۆنگکووک....

جۆنگکووک: وای وای کێ دەبینم نێنای بچکۆڵانە..
نێنا: ئایش چەند جار بڵێم بە بچکۆڵانە بانگم مەکە من ئێستا کچێکی گەورەم..زۆر بە کیوتی وای وت
جۆنگکووک: هههههه باشە..
بەڕێز جیۆن: دەی کچەکەم وەرە دابنیشە...
بەڕێز جیۆن: وەک خۆتان دەیزانن من دەمەوێت ئەم کۆمپانیایە بە یەکسانی لەنێوان ئێوەدا دابەش بکەم
جۆنگکووک: ئمم وایە..
بەڕێز جیۆن: وەهەروەها من سارا زۆر بە باش دەزانم بۆ ئەوەی ببێتە سکرتێری نێنا و کاروو بارەکانی بەڕێوە ببات و یارمەتی بات..
سارا: ئا ئێ بەڵام بەڕێزم..
بەڕێز جیۆن: سارا ناڕەزایم ناوێ من تۆم بە گوونجاو زانیوە گەرنا کۆمپانیا کارمەندی زۆرە..
سارا: بەڕێزم من ناتوانم وا لەناکاو پیشەکەم بگۆڕم واتا بۆ من بەڕێز جۆنگکووک باشترە من لای ئەو ئاسوودەترم واتا کارەکانم ئاسانترن نامەوێ بێ ڕێزی بکەم لە بەرامبەرتان بەڵام ئەمە ڕاستیەکەیە..
جۆنگکووک: بەڵێ باوکە بۆ منیش سەخت دەبێ وا لەناکاو سکرتێرەکەم بگۆڕێ من زۆر ئاسوودەم لەگەڵ سارا..
بەڕێز جیۆن: من بڕیاری خۆمدا..
سارا: بێ ئەوە بهێڵێ کەس یەک وشە بڵێ وتی..کەواتە من لەم کۆمپانیایە دەڕۆم..
هەمووانی شۆک کرد بەم قسەیەی..
بەڕێزجیۆن: چی..؟ ئەمە نابێت من ڕێگە بەمە نادەم بۆچێ وا لەناکاو بڕیار دەدەیت..!
سارا: بەڕێزم منیش بڕیاری خۆمدا..یان سکرتێری بەڕێز جیۆن دەبم یاخود لەم کۆپمپانیایە دەڕۆم..
بەڕێز جیۆن: بەڵام سارا..
سارا: ببورە بەڕێزم بەڵام ئەمەش بڕیاری منە و پێویستە تۆش ڕێز لە بڕیارەکانی من بگری...
بەڕێز جیۆن نەیتوانی ڕێگە بەمە بدات سارا لە کۆمپانیا بڕوات چوونکە ئەو کارەکانی ئەوی زۆر بە دڵە ناتوانێ وا بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت..
بەڕێز جیۆن: باشە من سکرتێرێکی باشتر بۆ نێنا هەڵدەبژێرم..
سارا: سوپاس بەڕێزم کە بڕیارەکەی منت بەرز نرخاند..
بەڕێز جیۆن: هەرچۆنێک بێت
نێنا: ئۆفیسێکی چەندە خۆشە زۆر هەست بە ئاسوودەی دەکەم ئەی خوایە...! سەیری ئەو دیمەنە وا هەست دەکەم لە ئاسمانەوە سەیری خوارەوە دەکەم..زۆر سەرنج ڕاکێشە...
نێنا: باوکە..؟
بەڕێز جیۆن: بەڵێ ئازیزەکەم..!
نێنا: ئۆفیسەکەی منیش بەو ڕادەیە جوانە..؟
بەڕێز جیۆن: زۆر زیاتریش شیرینەکەم..
نێنا: من ناتوانم چاوەڕوان بم با هەر ئێستا بڕۆین بۆ ئۆفیسەکەم
بەڕێز جیۆن : بێ گوومان با بڕۆین..

« بەردەوامە »...The company hot girlWhere stories live. Discover now