∼𝜈𝜊𝜏𝜀∽
ڕوانگەی ماتڤی
گەڕامەوە ماڵەوە دەرگاکەی ماڵەوەم کردەوە سڵاوم کرد هیچ کەس لە ماڵەوە نەبوو
سەیرە داپیرەم لە کوێیە
ڕۆیشتمە چێشتخانە کەمێک ئاوم خواردەوە سەیری فڕنەکەم کرد کاخەزێکیلێ درابوو
کوڕی شیرینم خواردنەکەتم لە نێو گەرمکەرەوەکە داناوە بە باشی بیخۆیت نەکەیت خۆت برسی بهێڵیتەوە ئەمە کاری تۆیە هەمیشە دڵم مەشکێنە و بیخۆ ئەگەرنا دووبارە لێت توڕە دەبم و دڵم دەشکێت من لەو پاڕکەم کە هەموو جار لێ دەبم بۆیە خەمی منت نەبێت
خۆشم دەوێیت
ئاڤێنا داپیرەت
زەردەخەنەیەک هاتە سەر لێوم داپیرەم تاکە کەسە لە منداڵیەوە لەگەڵم مایەوە داپیرەم و فیلیس و تامیا خوشکە بچووکەکەم ئەوان تایبەتن لە ژیانی مندا داپیرەم دایکی دایکمە ئەو دیاریەکی تایبەتە کە لە لایەن دایکمەوە ماوەتەوە
داپیرەم هەمیشە لە پشتم بووە لە سەختترین بارودۆخەکانیش
خواردنەکەم گەرم کردەوە پاشان دەستم کرد بە خواردنی ناتوانم قسەی بشکێنم باران دەباری لەوەتەی هاتوومەوە هیچ کەمی نەکردووە
لە نیوەی خواردنەکە بووم تامیا پەیوەندی کرد هەڵم گرت
"کاکە"
دەنگی لەرزیو بوو"گیانی کاکە بڵێ چی بووە دەنگت بۆچی وایە"
"کاکە داپیرەم"
قوڕگم وشک بوو
"داپیرەم چی
داپیرەم چی لێ بەسەرهاتووە تامیا"
دەستەکانم دەلەرزین
"کاکە داپیرەم ئۆتۆمێل لێی داوە"
"هاهـ"
هەناسەم قورس بوو خەریک بوو شێت ببم"کاکە وەرە بۆ نەخۆشخانە حاڵی باش نیە "
"باشە گیانی کاکە ئێستا دێم"
بە پەلە لە ماڵ ڕۆیشتمە دەرەوە نەخۆشخانەکە لە ماڵمان نزیک بوو بۆیە زوو گەیشتم
لە نەخۆشخانەکە وەکو شێت دەسوڕامەوە بە دوای داپیرەم لە کارمەندەکەم دەپرسی خەریک بوو وەڵامم باتەوە دەستێک لەسەر شانم دانرا ئاوڕم دایەوە تیما بوو
YOU ARE READING
You∝just≁loved
Romanceفیلیسی هەرزەکار بە نهێنی هاوپۆلە کوڕەکەی خۆشدەوێ چی ڕوو دەدات ئەگەر ئەویش هەمان هەستی بۆ دروست ببێت ماتڤی یەکەم ماچی خۆشەویستی ڕاستەقینەی دەکات، بەڵام داپیری ڕێگری دەبێت تاکە خۆشەویستی ژیانی بە دەست بهێنێت ئەوان ئێدی دوو رۆحن و تێکەڵ بە یەکدی بوونە...