chapter 8

11 3 21
                                    






∽𝜈𝜊𝜏𝜀∼






تێپەڕینی سێ ساڵ‌‌

سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕۆیشتنی ماتڤی هەموویان گۆڕان هیچ کامێکیان وەکو خۆیان نەمان تەنها ئەو بەردە ڕەقانەی شەقامەکان نەبێت کە هەمان شێوە بوون ئەوانیش جار جارە شوێنیان دەگۆڕا

من بووم بەو کەسەی خۆم دەمەوێت هەموو شتێک تەواو و جێگیرە هەموو شتێک لە مندا ڕێکە تەنها بۆشاییەک نەبێت کە هەرگیز پڕ ناکرێتەوە

کۆتاجار کە ماتڤیم دێتەوە بەرچاو ئەوکاتە بوو کە لێوەکانی لە لێوم ئاڵابوو چاوەکانی داخرابوون ناتوانم وێنای بکەمەوە ئەوەندە بە تامەزرۆییەوە ماچی دەکردم وەک ئەوەی کۆتاجار بێت ماچم بکات هێشتاش تامی ماچەکە لەسەر لێوەکانم ماون

بەیانیەکی زووی زستان بوو بە کۆڵانە چۆڵەکەدا دەڕۆیشتم ئەوە بەیانیەکی زوو بوو تا خەڵکی لە دەرەوە ببینی تاک تاکە خەڵکی لەسەر شەقامەکە هەبوون بایە ساردەکە دەیدا لە ڕووخسارم بە ملپێچەکەم ڕێگریم لە بایە ساردەکە دەکرد بەر ڕووخسارم بکەوێت جلو بەرگەکانم ڕێکو پێک بوون ڕوخسارێکی ساردیش لەسەر دەموچاوم نەخشابوو بەرەو دوکانەکەم دەڕۆیشتم دوکانە خنجیلانەکەم

بە کلیلەکانم دەرگاکەم کردەوەو گڵۆپەکانم داگیرساند

بەڵێهـ ئەوە دوکانەکەی منە با باڵێین فرۆشتگایەکی جلوبەرگ

سەرتان نەسوڕمێ ئەوە جلوبەرگەکانی من بوون کە لە نێو دوکانەکە بە بتەکانەوە هەڵواسرا بوون


ساڵێک دوای ئەوەی ماتڤی جێی هێشتم زانکۆم تەواو کرد

بەشی دیزاینەریم تەواو کرد

هەر لە منداڵیەوە حەزم لە دیزاینی جلوبەرگ بووە هەمیشە خەیاڵی زۆر جوانم داناوە حەزم دەکرد بیرۆکەکانم لەسەر ستەیج پیشان بدەم
هەوڵمدا فڕۆشتگایەک بکەمەوە و بیرۆکەکانمی تێدا دیزاین بکەم

دەستم کرد بە دروستکردنی عەزییەکی زۆر جوانو سەرنجڕاکێش ئەوەی ڕاستی بێت دوکانەکەم خەڵکی کەم سەردانی دەکەن هەم لەبەر ئەوەی تازەییە و هەم ئەوەندە بەرچاو نیە بەڵام ناتوانم دەستبەرداری خەونەکەم بم

چەند کاتژمێرێک تێپەڕی و هەر خەڕیکی عەزییەکە بووم لە کۆتاییدا تەواوم کرد

جوانە زۆریش جوانە و بە دڵمە

هەندێک کاری نێو دووکانەکەم کردوو و کەمێکم ڕێکخست زانیم هیچ کەسێک سەردانی ناکات بۆیە خۆم کۆکردەوەو کلیلەکەم گرتە دەست دەمویست بڕۆمە دەرەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 08 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

You∝just≁lovedWhere stories live. Discover now