ch.9

104 24 185
                                    

باڕەکە پڕ بوو لە خەڵکی سەرخۆش
و ئارەقاوی
مەیگێرەکان بیرەیان ئەگێرا
و کچەکان و کورەکانیش سەمایان دەکرد
هەندێکیان بەسەرخۆشی بەرەو
ژێر زەمینێک ئەچوون

بەرەو لای باڕەکە چووم
بۆ ئەوەی کەمێک بخۆمەوە

'تکوێلا '
ئەم روداوانەی وای لێکردم
  داوای  یەکێک لە قورسترین جۆر بکەم

چاوم بە شوێنی سەماکردنەکە دەگێڕا
لەناکاو ئەوان دەرکەوتن خێرا ڕووم کردە
پێشمەوە بۆ ئەوەی نەیانبینم

'خاتوو ئیزێت'
ئاوڕم دایەوە و وەک گاڵتەجاریەک بە
کلتوری کۆری سەری دانەواند بۆم
تەنها پێویستە دان بە خۆمدا بگرم
پێویست ناکا تکوێلاکەی پێدا بڕژێنیت

'بەڕێز کیم  '
بە خەندەیەکی ساختەوە ناوم هێنا
زۆر حەزم بە چارەیان نییە

'من کیم سیۆکجین بەخێربێی بۆ میلان
بۆ شاری چێژ و سێکس و خواردنەوە
بەلایەنی کەمەوە لە شەودا شاری ئەمانەیە'

'سوپاس '

'ئێرە بۆ ئاستی من گونجاو نییە با بەرەو سەرەوە بڕۆین '
زۆر بە لەخۆبایانە دەستەکانی بۆ درێژ کردم
منیش رەتم کردەوە لە تەنیشتیەوە رۆشتم

'ئەم باڕە یان بە زمانی خۆتان ئەم
مەیخانەیە پێکهاتووە لە ٤ نهۆم
دوو نهۆم لە خوارەوە
نهۆمێک لە ناوەڕستدا ئەمەی ئێمەی تیاین
نهۆمێکی تر لە سەرەوە '

بەردەوام بوو لە قسەکانی

'نهۆمی سەرەوە بەشی VIP
هێمنتر و پاکترە '

'ئەم نهۆمە کەسانی ئاسایی تێدایە تەنها
بۆ خواردنەوە و سەما دێن'

'ژێرزەمینی یەکەم
ژوری نوستنی لێیە کە ئەزانی چییە
وە سەماکەرەکانی لێیە کە بە عامودەکەوە
سەما دەکەن وابزانم ئەمەتان لە کۆریا نیە؟
خۆی زیاتر ئەمریکیە بەڵام ئێمەش زیادمان کرد '

'بەڵێ سەماکەری عەمودی هەیە کۆریا
هەر خۆی من سەماکەرێکی عامودیم '

لە سەرەوە تا خوارەوە سەیری کردم

'دڵنیا نییم باپیرت ئەمەی پێخۆشبێت
کە ئەو نەوەیی لە هەموو شوێنێک باسی ئەکات
سەماکەرێکی عامودی بێت
و جەستە جوانەکەی دەربخات
هەرچۆنێ بێ دڵخۆش ئەبم جارێک بتبینم لە کاتی سەما کردن'
چاوی لێ داگرتم منیش تەنها پشتگوێم خست

'چی دەربارەی نهۆمی خوارەوە باست نەکرد؟'

'هاھ؟ هیچ نییە هیچی گرنگی لێ نییە'

شتێک هەیە لەوێ بەڵام ئەیشارێتەوە

لە یەکێک لە ژورەکانی VIP دانیشتبووین

'باپیرەت داوای کرد نهۆمی ناوەڕاستت پێ بدەم
بەڵام بەم جوانیتەوە دڵنیام کەوا بەردەوام شەر دروست دەبێ'

ئەو چەقۆیەیی لەناو جانتاکەم بوو
سەرەکەیم نیشاندا

'ئۆھ ترسێنەر بوو هاها بەڵام کاری تێنەکردم '

'ئەی ئێستا من کوێ سەرپەرشتی ئەکەم'

،'وەک سەرەتایەک لە ئەزموونی
ماڤیتا نهۆمی ژێرزەمینت پێ ئەدەم
کە پێی ئەڵێین چێژ ئەوە ناوەکەیەتی '

'هەموو نهۆمێ  ناوی خۆی هەیە؟'

'بێگومان نهۆمی ناوەڕاست ناوی
گەرمییە کاتێک شەو درەنگ دەبێ
ئەوێ قەڵەباڵەخ دەبێت تەنانەت گەورەترین
فێنکەرەوەکانیش ئەوێ سارد ناکەنەوە بۆیە
ناوی گەرمی'یە'

'ئەی نهۆمی ٤ قاتی خوارەوە '

'ئەم نهۆمەی کە لێین ناوی
پارەیە چونکە تەنها کەسە
سەرمایەدارەکان لێرەن '

دیسان خۆی لە پرسیاری
نهۆمی کۆتای دزیەوە ئەبێ بزانم چی لێیە

'ئێستا من لەنهۆمی چێژم وایە؟ کەی دەست پێبکەم'

'دڵنیانیم بتوانی بەم جلانەوە ئەمشەو
دەستپێبکەی بۆیە بڕۆوە ئوتێلەکەت سبەی دەست پێبکە
لەبیرم کرد خانووەکەت کەباپیرەت بۆی رێکخستووی'
پێکەنینێکی ڕەزاتاڵی کرد

'جلەکانم چ کێشەیەکیان هەیە؟'
پانتۆڵێکی کارگۆ و تۆپێکی بێ سترابم لەبەر بوو

'زۆر نا سەرنجڕاکێشی
زیاتر بەو کچانە دەچی
کە خۆشەویستە بۆن ئارەقاویەکەیان
جێی هێشتوون بۆ ئەندامێکی مێینەی تر '
بەرەو خوارەوە ئەڕۆشت

'قژت رەنگ بکە بیکە سور زۆر جوانتر ئەبی
لەبیرت بێ سبەی کاتژمێر ٦ی ئێوارە تۆ ئیتر سەرۆکی
چێژی ئەبێ رایبگەینم '
بە هاوارەوە لە قادرەمەکان چووە خوارەوە کاتێک ئەم قسانەی ئەکرد

قژم ڕەنگ بکەم دڵنیام ئەم ڕەشە زۆر جوانە چ پێویست دەکا
بیکەمە سور
خۆشەویستی بۆن ئارەقاوی ؟
ئەم کورە تەواو نییە

______________

C'mon show some love

سڵاو کچینەەە چۆنن؟ وزاری تەواو و بوو بە یەک خول و نەجاتم بوو لە پۆلی ١٢😭 بۆیە ئەمە چاپتەرێکە لە مانگی پێنجی پارەوە نوسیومە ئینشاڵا شتی تریش دا ئەنێم 💞 ئەگەر ئەتانەوێ بەردەوام بم کۆمێنتی جوان بکەن🎀
Xoxo💋
Vina

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 31 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

مەیخانەی کاپWhere stories live. Discover now