(تێپەڕ نابنــــــ هەرگیـــز)

16 3 2
                                    

بەشی یەکەم
        ڕۆژگار دێو دەڕوا بەڵام من هەر لە شوێنی خۆمم
تۆ بڵێی شتێك هەبێ لە من کە من بە درێژایی ژیانم هەر لە شوێنی خۆمم؟

نەخێر من نیم ئەوە دڵنیام هەڵە لەو ئاوێنەیە هەیە،ئەوە چییە بۆ کەس لێرە بونی نییە؟
لەبەر چ وایە ئەم ژیانە کە شێوەم گۆڕاوە ئەبێ چەند ساڵ خەوتبم؟!
تۆ بڵێی ئێستا لە خەو دا بم؟
بۆستە بە زلەیەک لە خۆم بدەم، نەخێر ناکڕێ ئەمە ڕاستی بێ!
بۆچی بەئاگا نایەم ؟
ئەی هاوار ئێرە کەسی لێیە ڕزگارم بکەن تکایە !!!
بینیم کەسێک بە جلێکی چاکەتێکی سپی هات وتی خاتوون تۆ هاتیتەوە هۆش خۆت!
خێرا پێویستە پشکنینت بۆ بکەیین خێرا
وتم چی بووە ئێرە کوێیە کاتێک سەیرم کرد بە جوانی بینم ئێرە زۆر لە نەخۆش خانە دوچوو ئەو کەسەیی هاتە فریام ئەویش لە دکتۆر دەچوو .
نەخێر ناکرێ تۆ بڵێی چم کردبی تا گەشتم بێرە
دکتۆرەکە وتی: من دکتۆرم تۆ بۆ ماوەیی ١٠ ساڵە لە نەخۆش خانەیی کە هەموو کەسێک هیوای نما بوو بەوەیی کە بە ئاگا بێیتەوە بەڵام من هیوام هەبوو سەیر کە هیوایەکەم هەتۆتە دیی!
ئێستا تۆ پێویستە پشوو بدەیی دواتر باسی هەموو شتیک بۆ دەکەم.

من هێشتا لام سەیرە چۆن چۆنی هاتووم بۆ ئێرە؟
دوای کەمێک ،پەرستارەکە هات بۆ لام کچێک بوو
وتی من بۆ ماوەیی ٣ ساڵە لێرە کار دەکەم بەڵام چیرۆکەکەیی تۆ دەزانم بۆمیان باس کردووە
وتم چیرۆکی چ بۆ شێتم دەکەن من چیم بەسەر هاتووە ها؟؟؟
وتی:ئەوان ١٠ ساڵـــ لەمەو بەر مردن بە ڕووداوێکی هاتوچۆ تۆش لەر ڕۆژەوە توشی خوێن بەربوونی مێشک بووی ، بۆ ماوەیی ١٠ ساڵ لە هۆش خۆت نەبوویی
بەڵام ئێستا لە هۆش خۆتی سەیر کە
وتم بۆستە ئێستا ساڵی چەندە؟
وتی ٢٠٢٠ وتم چ؟!
وتی ڕاستە سەختە ١٠ ساڵــــ ئاگاداریی ئەم ژیانە نەبی پاشان بە ئاگا بێیتەوە
بەڵام ئەمە ڕاستیەکەیە
دەستم کردە هاوار کردن وە ویستم ڕا بکەم بەڵام ڕێگریان کرد وتم واز بهێنن ئەمەنە دڕۆن،و ڕاستی نین و واز بهێنن لێم
ئیتر دەرزیەکیان لێدام لە هۆش خۆم چووم ئەوەشم بۆ دەر کەوت کە تەنانەت گۆڕیشیان نییە نە دایکم نە باوکم بە خوشکەکەم
دواتر بۆ بەیانی بە ئاگا هاتم
دکتۆرەکە هات بۆ لام وتی ببورە ئەزانم سەختـــە
هیتر ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر شۆک دەبووم
تا وایی لێ هات نەم ئەتوانی قسە بکەم
هیتر ڕۆژێک هات وتیان ئێستا باشی ئەتوانی نەخۆش خانە جێ بێڵیی
جێم هێشت وە بۆم دەرکەوت کە دکتۆرەکە بێ بەرامبەر منی هێشتۆتەوە لە نەخۆش خانە
بەڵام من هێزم نەبوو تەنانەت سوپاسیشی بکەم.
هیتر چووم بۆ ماڵەوە
بینم ماڵەکە وەک خۆیەتیی لە ڕووی کەلوو پەلوو شت بەڵام ، زۆر پیس بوو وێران بوبو وەک ناخی من
هیتر لەوێ دەستم کردە گریانێکی زۆر زۆرر
نەم ئەتوانی بڕوا بکەم هەرگیز و هەرگیز
بەڵام من بۆ ماوەیی چەندین ڕۆژ لەو ماڵە مامەوە بە خواردنی دراوسێکامان ژیاوم ئەو چەند ڕۆژە چونکە ئەو ئێمەی ئەناسی و هیتر ئەو ئاگادارم بو خوا لێی ڕازی بێت
هیتر ڕۆژەک وتم تا کەیی من وابم من پێش ئەو ڕووداوە ١٨ ساڵ بووم بەڵام ئیستا کچیکی ٢٨ ساڵم
پێویستە خۆم بژێنم لە کاتێک دا لە ناخم مردنێک بونی هەیە
هیتر دەستم کرد بە ئیش کردن بەڕێو بردنی ژیانم
ئیشێکم دەست کەوت ئەویش قاپ شوشتن لە ڕێستوڕانتێک، هەموو ڕۆژ بۆ ماوەیی ٨ کاتژمیر ئیشم دەکرد هیتر لەولاوەش لەگەڵ دراوسێەکەمان دەست مان کرد بە خاوێن کردنی ماڵی خۆم کە ژیانم لەوێ بەسەر برد بۆ ماوەیی ١٨ ساڵـــ،ئێستاش لە هەر چووچێکی ماڵەوەمان یادگاریەکە،من نامەوێ بەم حاڵەم ڕازیت بم بەڵام ناچاریشم...

رۆتینی ژیانم بەم شێوەیە بوو ماڵەوە و ئیشــــ
بێ ئەوەیی هیچ شتێک لە ژیانم ڕووبدا
ئاواتە خوازی مردن بووم.
ڕۆژێک بیرم لەوە ئەکردەوە تۆ بڵێی ڕووداوەکەی ماڵی ئێمە چۆن بوبێ، چ شتێک وای کرد ئێمە لەم ڕووداوە بەم شێوەمان بەسەر بێ؟؟
دەستم کرد بە گەڕان بە دوایدا لە ئینتەرنێت
کەمێک شتم دەست کەوت ڕۆژ بە ڕۆژ ئەگەڕام
دواتر بیرم کردەوە بچم بۆ نەخۆشخانەکە کە پێش ١٠ ساڵ چ بووە
بەڵام کاتێک پرسیم زۆر بەیی کەسەکان بە ترسەوە ئەیان وت نازانین.
تەنها گەنجەکان بە ئاسایی وەڵامیان ئەداوە
دەستم کردە گومان کردن لەو کەسە بە تەمەنانە تۆ بڵێی شتێک بزانن و نەیڵێن؟؟
هیتر ڕۆشتم چوونکە قسە کردن سوودی نەبوو
کاتێک ڕۆشتم ژنێکی بە تەمەن کە لەو نەخۆشخانەیە کاری پاک کردنەوەیی دەکرد قۆڵمی ڕاکێشە و وتی تۆ بۆچی هاتیتەوە هۆش خۆت وتم چی؟؟!
وتی هەر ئێستا بڕۆ نەکەیی بگەڕیەوە ئەم نەخۆش خانەیە بو ترسە بۆ تــــۆ
منی ڕاکێشا دەرەوە بێ ئەوەیی کەس ببینێ
بەڵام من نەڕۆشتم و لەوێ مامەوە لە نزیک نەخۆشخانەکە
چاوەڕێم کرد تا ئەو ژنە بە تەمەنە هاتە دەرەوە نزیکی ١٢ شەو هاتە دەرەوە هیتر بە دوایی کەوتم
بینم چوو بۆ ماڵێک وا دیار بوو ماڵی خۆی نەبێ چونکە ماڵەکە زۆر بە هی کەسانی دەوڵەمەند دەچوو،هیتر نزیکت بوومەوە بینیم لە پەنجەرەکە ماڵەکە لەگەڵ پیاوێک بەتەمەن قسە دەکە بەڵام باش نەم بینی تۆ بڵێی ئەم ژنە کێ بێ بەم شێوەیە منی ترسانـــد؟؟!
بینیم ژنە بە تەمەنەکە هاتە دەرەوە لەگەڵ پیاوەکە سەر ئۆتۆمبیل کەتن کاتێک دەگایی ئوتومبێلەکەیی کردەوە ڕوناکیی ئوتومبێلەکە کەوتە سەر ڕوخساری پیاوەکە ،بینم پیاوە بە تەمەنەکە باوکمە!!! لەو شوێنە مامەوە نەم ئەتوانیی بجوڵێم هیچ بکەم وتم ئەی خوایە ئەوە چییە ؟؟
دەستیان کردە ڕۆیشتن
منیش بە پەلە تەکسیەکم گرت وتم بە دوایی ئەم ئۆتۆمبێلە بکەوە
هیتر بەدوای کەوت بەڵام دوایی نزیک ٣٠ دەقە ئینجا ئۆتۆمبێلەکەی باوکم وەستا ، چوون بۆ شوێنێک زۆر تاریک
منیش شوێنیان کەوتم بەڵام چیم بینی؟
بینیم باوکم بە خاکانەسێکەوە لە زەویەکە دەدات و خۆڵەکە لادەدات بەڵام سەیر ئەوە بوو کە تەرمێک لەناو شاردرابۆوە
هیتر لەو شوێنە هەناسەیی خۆم گرت چاوم داخست  زۆر ترسام
پاش ئەوەی کە ئەوان ڕۆشتن من بە تەنها مامەوە
سەیرم کرد هیچ شتێک نماوە وا دیار بوو تەرمەکیان بردبێ
بەڵام ٢ شوێن بوو یەکەکیان بچووک ئەویی تر گەورە تۆ بڵێی باوکم بکوژ بێ و دایکم خوشکەکەمی کوشتبێ؟!!!!

چاوەڕوانی بەشی دوو بن.

(تێپەڕ نابنــــــ هەرگیـــز)p1Where stories live. Discover now