Episode 34\چارەنوس
شازادە چاوەکانی لە شۆکدا کرانەوە
یانی چی
یانی هەر بەڕاستی ئەوان شازادەیان خۆشدەوێتئینجا چۆن شتێکی وەها ئەگەری ڕوودانی هەیە
لە یەک کاتدا دوو کەست خۆشبووێت
باشە هەربەڕاست هیچ ئەگەرێک هەبوو بۆ هەبوونی هەرسێکیان بەیەکەوە
باشە کەی ئەم خۆشەویستیەیان سەری هەڵدا بۆ جیمین
کەی پیلانی ئەم شەوەیان دانا کەی بڕیاری بەیەکەوەبوونی هەرسێکیانیانداباشە چۆن دەکرێت ئەوان بەیەکەوە بمێننەوە و جیمینیش فەرمان ڕەوای بکات
ئایا خەڵکی ئەمە قبووڵ دەکەن
ئایا خودی جیمین ئەوەی دەوێت
ئایە جیمین ئەوانی خۆشدەوێتجیمین زۆر شڵەژاو دەمارگیر دیاربوو و گازی لە لێوی ژێرەوەی دەگرت
جونگکوک و تایهیۆنگ نیگایەکی کورتیان دا بەیەکتر
جونگکوک بە نەرمی دەستی کرد بە کردنەوەی ئەو پەتانەی دەستی جیمین و ئازاد کردنی دەستەکانی
لە کۆتایدا یەک دەستی جیمین مابوو کاتێک جونگکوک ئازادی کرد ماچێکی بچووکی لە شوێنی سوربوونەکەوە کرد بە چاوێکی پڕ لە خۆشەویستییەوە سەیری شازادەی کرد کە هێشتا سەر لێشێواوە
"ئاسوودەبە شازادە من و ژەنەڕاڵ لە ژوورەکەی من دەبین تۆ دەتوانی لێرە بمێنیەوە یان بگەڕێیتەوە ژوورەکەی خۆت نامانەوێت نا ئاسودەبیت لە چواردەورمان لە دوای ئەو شتانەی کەمێک پێش ئێستا ڕوویدا بۆیە من و،ژەنەڕاڵ جێت دەهێڵین لەگەڵ بیرکردنەوەکانت "
تایهیۆنگ وتی،و ماچێکی بچووکی نێوچاوانی جیمینی کرد و لەگەڵ جونگکوک دەستیان کرد بە لەبەر کردنی جلەکانیان
کاتێک جلەکانیان پۆشی تایهیۆنگ بۆ کۆتا جار سەیری جیمینی کرد و ژوورەکەی جێهێشت
جونگکوکیش ویستی بڕوات بەڵام کاتێک ویستی بۆ کۆتاجار سەیری ژوورەکە بکات جیمینی بینی بەپەلە ڕای کرد،و نێوچاوانی خێرای ماچکرد و دوای تایهینگ کەوت
جیمین لە نێوان گێژاوی بیرکردنەوە جێهێڵدرا
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
vminkook ~Snow drop~ ✓
Historical Fictionتەواوبووە هەرگیز ناتوانی لێگەڕێی ئەو کەسانە بڕۆن کە دڵت هەڵیبژاردوون بیرت بێت لە ئەشق و جەنگدا هیچ یاسایەکبوونی نییە خۆشەویستیەکی قەدەغەکرا و ڕۆماسیەتێکی هەڵە ، پەیوەندی نێوان ژەنەڕاڵ و شازادە هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە بردنی هەر ب...