Episode 39\ماڵئاوای
هەموو شتێک ئەو کاتە دەستی پێکرد کە شازادە هەستەکانی خۆی بەرام بەر پاسەوانەکەی و ژەنەڕاڵەکەی بە شاژن وت
"واتا تۆ دەڵێیت ڕەتیدەکەیتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ کچی سەرۆک وەزیرانی بەرەی سوروون بکەی لەبەر ئەوەی کەسێکی ترت خۆشەوێت "
شاژن وتی و شازادەش بە بێدەنگی سەیری بەردەمی خۆی دەکرد
"ئهم" شازادە بە هێواشی سەری بە بەڵێ جوڵاند
"ئایە ژەنەڕاڵە " شاژن پرسی
شازادە چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە و سەری بەرز کردەوە و سەیری شاژنی کرد بە شۆکەوە
"ت ..تۆ چۆن...."
"ئەوە ڕوونە جیمین " شاژن وتی و شازادە سەری نزم کردەوە و سەیری پەنجەکانی دەکرد
"کە....واتە .....ئێستا ....چی دەڵێت" شازادە پرسی
" جیمین من بۆ ماوەیەکی زۆرە دەزانم و بیرم لێکردۆتەوە " شاژن وتی و شازادە فرمێسکەکانی ناو چاوەکانی وەراندە سەر هانبووکەکەی
"جیمین من سەیر کردنەکانی خاوەنشکۆم بۆ خۆم لە چاوەکانی جونگکوکەوە بۆ تۆ دەبینی
من پێم وایە ئەوە هەڵەیە "شاژن وتی و کۆتا وشەی شاژن لەگەڵ هەنسکێکی جیمین هەماهەنگ سەمایان کرد"بەڵام من تەنها دڵخۆشی تۆم دەوێت " شاژن وتی و جیمین سەری بەرز کردەوە و بە چاوە تەڕەکانی سەیری شاژنی کرد
"دایکە" جیمین وتی و شاژن باوەشی بۆی کردەوە و جیمینیش ڕۆیشتە نێوان قۆڵەکانی و لە باوەشی کرد و دەستی کرد بە گریان گریانێکی پڕ لە خۆشی
شاژنیش دەستی دەهێنا بە قژە درێژەکانی کوڕەکەی و ماچی بچووکی سەری دەکرد تا شتێک بەمێشکیدا گەشتی کرد"جیمین بەڵام ژەنەڕاڵ خۆشەویستی هەیە " شاژن برۆکانی تێکنا و جیمینیش سەیری چاوەکانی دایکی کرد
"ئۆوو دایکە تۆ نازانیت "
"چی ...چی بزانم"
"ئێمە ئێێێێ............... ئێمە .... خۆشەویستی سێکەسیمان هەیە" جیمین وتی و لەشەرمان سەر خستە نێو باوەشی دایکی
"جیمین تۆ دڵنیایت "
"لە چی شتێک "جیمین پرسی و سەیری چاوە خەمخۆریەکانی دایکی کرد
YOU ARE READING
vminkook ~Snow drop~ ✓
Historical Fictionتەواوبووە هەرگیز ناتوانی لێگەڕێی ئەو کەسانە بڕۆن کە دڵت هەڵیبژاردوون بیرت بێت لە ئەشق و جەنگدا هیچ یاسایەکبوونی نییە خۆشەویستیەکی قەدەغەکرا و ڕۆماسیەتێکی هەڵە ، پەیوەندی نێوان ژەنەڕاڵ و شازادە هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە بردنی هەر ب...