ئەدریا، ئیتاڵیا
١٩٨٠کۆتایەکانی تەموز بوو،
شارۆچکە بچوکەکە ئاسمانێکی ساماڵ و ڕون دایپۆشی بوو
بەندەرەکە وەک هەمیشە پڕ دەنگە دەنگ و جەنجاڵی بوو
شەقامەکان لەم دەمی ئێوارەیەدا پڕ بوون لە خەڵکئەو خانم و پیاوانەی بۆ ژوانێک لە دەرەوە بون،
ئەو منداڵانەی دەیانویست ئاسکرێم بخۆن
تەنانەت باڵندەکانیش کە سەربەست و ئازادانە له ئاسماندا تەیان دەکرد،هەموو شتێک بۆنی ژیانی لێ دەهات، بۆنی جوانی،.
لێ ئەو بە هەموو ژن بونی خۆیەوە
لە باڵەکۆنە بچوکەکەی ژووری دانیشتنەکەی، وێسابوو
ئەوەی خۆش دەویست کە دەیتوانی لێرەوە بەندەرەکە ببینێ،
ئەو دەریایەی گەلێ خۆش دەویست
پرچە ڕەشە کورتەکانی تا سەر شانەکانی دەهات و لێی بڵاو دەبویەوە
پێستێکی گەنم ڕەنگی و کۆمەڵێک خاڵی ورد،
جوتێ چاوی چا' ئاسا
عەزیەکی هاوینی ڕەشی لەبەردا بوو وەلێ ژن بونی نەدەشاردەوە
جگەرەکی لەلای لێوی دانابوو جار جاری چاوی دەبڕیە دور ڕۆشتنی دوکەڵەکەی
لێوەکانی کەمێک وشک و بێڕەنگ دەهاتنە پێش چاو،.
ئەمما له جـوانی ڕوخساریان کەم نەدەکردەوەمەریەمی سی و دوو ساڵان،
ئەو ئافرەتەی لە پایتەخت لەدایک ببوو و سێزدە ساڵ لەوەو بەر لەکاتی خوێندنی زانکۆدا عاشق بوو بە پیاوێکی ئەدریا
هەر ئەو عیشقەش گەیاندیە ئێرەوە و سێزدە ساڵی تەمەنی لێرەدا بەسەربرد،
دوور لە خێزانەکەی،
دوور لەو ژینگەیەی ئەو لێی دەژیا لێرە لەگەڵ هەموو شتێکی ئەم شارۆچکە بچوکە ڕاهات لە پێناو هاوسەرگیریەکەی،.
وەلێ هەر حەوت مانگ لەوەو پێش لە شەوێکی سەختی زستاندا هاوسەرەکەی لەدەستدا،.ئەلان کە ئەو هەمووە مانگەش تێپەڕیوە، ئەو لێرەدا هەست بە بونی هاوسەرەکەی دەکات،
هێشتاش وەک هەمیشە لەسەر ئەو لایەی جێگاکە دەخەوێت و لایەکی دیکە بە بۆشی جێدەهێڵێت
وەک ئەوەی کەسێک تێیدا بنوێت،لەپڕ لە ڕوانینی دەریاکە وەدەرهات ئەو دەمەی گوێی لە دەنگی دەرگاکە بوو،
دیتی وا شەو داهاتووە
ئاسڵان هۆشی لەوە نەبوو ئەو هەمووە کاتە لەوێدا وەستاوە و سەیری دەریا دەکات،ئاوڕی دایەوە تا لە ژوری دانیشتنەکە بچێتە دەرەوە و لە هۆڵە باریکەکەوە بڕوات
تا بگاتە پلیکانەکان و بچێتە خوارەوە و دەرگاکە بکاتەوە،
ماڵەکەی گەورە نەبوو بەڵام دیزاینێکی کلاسیک و جوانی هەبوو
وە وێنە هەڵواسراوەکان و تابلۆ و ڕەنگە جیاوازەکانی کەلو پەلەکان سەلیقەی ئافرەتێکی خانەدانیان دەردەخست،پاش کردنەوەی دەرگاکە
جوتێک چاوی پەرۆش پێشوازیان لێی کرد،
دوو چاوی قاوەی تێر کە لەم شەوە تاریکەدا ڕەشی دەنوان،
پێستێکی سپی و ڕوخسارێکی بێخەوش،
کەمێک له پرچی هێشتبویەوە و بۆ دواوەی بردبوو.
خەندەیەکیش لەسەر لێوەکانی هەبوو
YOU ARE READING
کـَەنــَارِی ئــَّەویــِن٘
Romanceلەوانەیەکە دەرکەنارێک تاکە مەنزڵگەی ئێمە بێت،. لەوانەیە تەنها دەریا بەم گوناهەمانەوە باوەشمان بۆ بکاتەوە