٢

112 24 41
                                    

١'ی ئاب



جریوەی چۆلەکە و نەغمەی باڵداره دەنگ خۆشەکان
تەواو بێدەنگی باخچە گەورەکەیان دامرکاندبویەوە،
باخێکی گەورە کە لە لاپاڵی چیاکان بوو
لە بەشی پشتەوەی کۆشکە گەورەکەوە بوو
کە تەواوی خێزانەکه لێی دەژیان،
کەمێک دوور بوو له شارۆچکەکەوە، بۆیە ئارامتر بوو و وە دەنگی دەریا و بەندەرەکەشی لێوە نەدەهات،









ئەندریا دارستانەکەی خۆش دەویست، زۆر جاریش لەگەڵ ئامۆزاکانی دەڕۆیشت بۆ ڕاوکردنی باڵندەکان،
ئێستاش به پانتۆڵێکی قوماش و کراسێکەوە کە زۆرینەی قۆچپەکانی کراوەتەوە
پرچی جیاواز لەو کاتانەی دەچێتە دیدەنی مەریەم
بە ئاسایی لێی گەڕاوە و جار جار بای ئەو بەیانیەی ئاب
دەیهێنێتە سەر ڕوخساری
ڕێ لە چاوەکانی دەگرێ کە نیگای باڵندەکان بکات









وەک ئەوەی داپیرەی لە تەنیشتیدا دانەنیشتبێت
ئەو سەرقاڵ بوو بەوەی سەری باڵندەکان بکات و وێنای مەریەم بێتە پێش چاوانیـ،
تا ئەو عانەی داپیرەی دەستی بە وتن کرد
" دەڵین تۆ زو زوو دەچیتە سەردانی ئەو ژنە،
پێت وایە ئەمە کارێکی باشە؟"







وشەکانی زبر بون، هەرچەنی دەیویست کە توند دەرنەکەوێت،
وەلێ ئەندریا زۆر باش ئەو کەسانەی دەناسی کە لە خێزانەکەیدا بوون،
داپیرە هەموو دەم بەو جۆرە بووە کاتێک باسەکە دەهاتە سەر مەریەم
" ئەرێ دەچم،
چی خراپ لەوەدا هەیە داپیرە؟ دواتر دەتەوێ هەتا کەی بەو ژنە بانگی بکەیت
گوتنی مەریەم ئەوەندە قورس نیە!"







ئەندریا دەیزانی شکاندی غورە بۆ داپیرە گەر ناوی ئەو ئافرەتە بهێنێت، ئەمما هێشتاش نەیدەتوانی لایەنگری مەریەم نەبێت،
لە دیدی ئەندریادا مەریەم پاکترین ئافرەتی دونیا بوو،
سەرکێشترن و ئازادترینیشیان بوو،
چونکه وێڕای قورسیەکان ئەو چۆکی دانەدا بۆ ئەوەی خێزانەکە دەیڵێن،






داپیره نیگاکانی توندتر دەبوو، ڕەق تر دەبوو
ئاخر ئێستا نەوەکەی لە پێشی پارێزگاری لەو ئافڕەتە دەکات.
" ئەندریا!
تۆ دەزانی ئەو ژنە چلۆن هاتە خێزانەکەوە؟ وەک مارێک هات و کوڕەکەمی لێ دورخستمەوە
سێزدە ساڵ دووری خستەوە لێم و دواتر هەر ئەو کوشتی!"








ئەندریا بە نیگای سارد لە داپیرەی دەڕوانی
دەیزانی کە ئەویش باش دەزانێت شتەکان بەو چەشنە نین،
مەریەم ئەو کەسە بوو لە خێزانەکەی دوورکەوتەوە و بۆ هاوسەرگیریەکەی هاتە ئێرە،
وەلێ داپیرە تەنها بەوەی کوڕەکەی لە کۆشکەکە نەمایەوە و هەڵیبژاڕد بچێتە شارۆچکەکە وەهای وێنا دەکرد کە مەریەم لێی بردووه،
ڕاست بوو مەریەم دەیگوت هەوای ئێرە دەیخنکێنێت و دەیهەوێت لە ماڵێک بژی کە دەریایی لێوە دیاربێت،
وەلێ هۆکاری سەرەکی بۆ ڕۆشتن ئەوە نەبوو،
ئەوە کوڕەکەی خۆی بوو ویستی هەبوو لە شارۆچکەکە بژیت
پێی خۆش بوو لە ئارامیا بێت وەک لە مانەوە له جەنجاڵی کۆشکدا،
وەلێ داپیره هەرگیز ئەوەی پێ قبوڵ نەدەکرا و هەموو تاوانەکەی دەخستە ئەستۆی مەریەم









You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 18 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

 کـَەنــَارِی ئــَّەویــِن٘Where stories live. Discover now