پاش 1 کاتژمێر دکتۆر لە ژورەکەی نت هاتە دەرەوە وە وتی...
دکتۆر/ ئێ ئێستا خاتوو نت مناڵەکەی باشن بەڵام...
جیمین/ بەڵامی چی تەواوی کە؟؟
دکتۆر/ ئێ فەرموو لەگەڵم وەرە بۆ ژوورەکەم
پاشان جیمین دوایی کەوت بۆ ژوورەکەی
دکتۆر/ ڕاستەخۆ ئەچمە ناو بابەتەکە خاتوو نت زەبڕێکی زۆری بەسەری کەوتووە وای لێکردوە کە خوێنی زۆری لێ بروات ئەمەش خراپە بۆیە توشی لەبیر چوونەوە بووە ئەوەی بیری مابێت ئەوەیەکە مناڵەکەیەتی تەنانەت ئەوەشی بیر نەماوە کە چۆن وای بەسەر هات ( دکتۆر بۆ جیمینی ڕوون کردەوە)
جیمین/ باشە ئەی چی یانی چۆن چارەسەر دەبێ ؟؟؟
دکتۆر/ دەبێت ماوەیەکی کاتی لێرە بێت ئینجا تۆزی دێتەوە سەر خۆی بۆ بیرەوەرییەکەی وا ناڵێم ئەوە ئەکەوێتە سەرە تۆ بەس ئەو لەرووی جەستەیەوە باش نییە ناتوانی بڕوات زیانی زۆری بەرکەوتووە بۆیە.
جیمین/ باشە ئەوەی دەکەوێتە سەر من چییە تا بیکەم ؟
دکتۆر/ ئەوەیە کە دەبێت دڵخۆشی بکەی یادەوەری پێشوی بۆی وەک شانۆیەک بێنەوە پێش چاوی نابێت دڵ تەنگ بێت ئەوە کاری گەری ئەبێت لەسەری.
جیمین/ باشە زۆر سوپاس دکتۆر
دکتۆر/ شایەنی نییه لە خزمەتام
پاشان جیمین ژوورەکەی جێ هێشت بەرێکەوت بۆلای نت لەنزیک ژوورەکەی وەستاوە و لە پەنجەرەوە سەیری دەکاتوە ئێستا مناڵەکەیان هێنا دەرەوە لە ژووری چاودێری ئەی بەنە ژووری پاککردنەوە وە جیمین بینی بۆ ساتی بیری کەوتەوە ئەو ئیتر باوکە ئەی نت چی بەسەر دێت ئەی من چۆن بژیم لە نێوان سوجین و نت
جیمین هەر بیری ئەکردەوە لە کۆتاییدا بڕیاریدا کە ماوەیەک گرینگی بە نت بدات لە پێناو مناڵەکەیان
بەڵام ئەو بیری کەتەوە لەبەر شلەژان نەی پرسی ئایە بەچی وای بەسەر هاتووە بەرێکەوت بۆلای پرسگەکە وە پرسی ئەوەیش وتی کە ڕووداوی هاتوچۆ بووە بەڵام کەسەکە بە ژمارەی خاتوو نت تێلی بۆ نەخۆشخانە کردوە بۆیە ناتوانن بیدۆزنەوە بەڵام ئەگەر بە ژمارەی خۆی با ئەوە ئەمان دۆزیەوە بەڵام ئاوا هیچمان پێناکرێت ببورە.جیمین هەمووی بۆ روون بۆوە بۆیە ئاگادار بوو پەرستارێک چوو بۆ ژوورەکەی نت و هاتە دەرەوە وتی خاتوو نت بە ئاگا هاتۆتەوە
پاشان جیمین چوو بۆ ژوورەوە بینی نت بەخەبەرە بەڵام بە ئەستەم چاوەکانی ئەکاتەوە پاشان نت ویستی هەڵسێت بەڵام جیمین ئەوی گرت نەی هێشت هەڵسێت و وتی.جیمین/ تۆ باش نیت هەڵمەسەوە
نت هیچی نەوت
پاشان جیمین یارمەتی نت دا تا سەرینەکەی پشتی بۆ چاک بکات و نت وتی.
نت / کوا مناڵەکەم مناڵەکەم کوااا(نت پر بە ژورەکە هاواری ئەکرد)
جیمین/ ئارام بەوە ئەو باشە کێشەی نییە کەمێتر ئەی هێنن بۆ ئێرە
نت/ چی ڕوودەدات من بۆ وام بەسەر هات من بیرمە کۆتا جار لە ئەرزەکە کەوت بووم داوام لە یەکێک کرد بە خێرایی تێل بۆ ئەنگولاس بکات( نت دەستی بەسەریەوە گرت بوو هەموو ئەوانەی بەسەر یەکەوە وت)
جیمین/ ئەزیزم سەیرم کە تەنیا رووداوێک بوو ئیتر تۆ مناڵەکەمان باشن ( بۆی روون کردەوە)
نت هیچی نەوت هیچی بە مێشک نەدەهات ئایە ئێستا و ئەوکات چی رویداوە
پاش چەند کاتژمێرێک پەرستارێک مناڵەکەی بۆ نت هێناوە نت کە لە باوەشی کرد تێر بۆنی ئەکرد و ماچی بچوک بچوکی لێ ئەکرد...ئەمانەی خوارەوە لەبیرمەکەن 🦋.
👇🏻Cominte
Vote
Words=468
....