.
.
.
.سودەکانی چای سەوز..
مادەی فینۆلاتی دژە ئۆکسیدی ناو چای سەوز
ناهێڵێت وەرەمە شێرپەنجەییەکان گەشە بکات.پارێزگاری لە پێست دەکات لەو زیانەی بەهۆی
تیشکی سەروو بنەوشەییەوە بەری دەکەوێت.ئەو وڵاتانەی زۆرترین بەکارهێنانی ئەم چایەیان
هەیە کەمترین ڕێژەی شێرپەنجەیان هەیە.چای سەوز یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی
کۆلستڕۆڵی خوێن بۆ دڵ ڕێکدەخات.چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ دەکات و
لەجەڵتەی دڵ و دەماغ دەتپارێزێت.چای سەوز پارێزگاری لە پێست دەکات لە
پیربوون و چالاکی ئەو ئەنزیمانە کەمدەکاتەوە.سودی بۆ دڵ و جومگەو نەخۆشی شەکرە و
بۆ خانمی دوگیان و ددان هەیە.چای سەوز چەند پێکهاتەیەکی سروشتی تێدایە
کە سودی بۆ خانە دەماریەکانی مێشک هەیە.چای سەوز کێش دادەبەزێنێت و چەوری زیادە دەسوتێنێت و لەشێکی ڕێکت پێدەدات.
بەهۆی کوشتنی بەکتریاوە هەوکردن ناهێڵێت.
چای سەوز زۆر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی
ماددەی ئاسنیان کەمە.بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پێستێکی جوانیان
هەبێت دەبێت لە ڕۆژێکدا لانی کەم 2 کوپ
چای سەوز بخۆن ...چای سەوز سودی زۆری هەیە و لەزۆربەی
وڵاتان خواستی زۆری لەسەرە وە گەر دەتەوێت جەستەیەکی ڕێک و تەندروستت هەبێت و دوربیت
لە شێرپەنجەو نەخۆشی ئەوا چای سەوز بخۆ ..
دەتوانی لە ڕۆژێکدا 2 کوپ چای سەوز بخۆی وە بۆ ماوەی مانگێک سودەکانی دەردەکەوێت لەجەستەت و ڕوخسارت ....🌿🌿.
.
.
.
.
.بەڵێ ئەزیزانم ئەمەش زانیاریەکی بچوک لەلایەن منەوە بۆ ئێوەی شیرین هیوادارم سودی لێببینن
وە ئەم چەند بابەتەی دواتریش لەسەر چا دەبێت دوای ئەوە دێمە سەر میوەکان و ڤیتامینەکان و پێست و قژو جوانکاری و هیتر.....
ئەوەندەی لە توانام دابێت دەیکەم بۆ ئێوە بەڵام دەبێت ئێوە جێبەجێی بکەن چونکە تەندروستیەکی باش گەورەترین سامانە 💚🌿🍀🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿
YOU ARE READING
تەندروستی تۆ🌿
Truyện Ngắnخەیاڵ کردن خۆشەو دونیای خەیاڵ جوانە بەڵام دەبێت لە واقیعدا بژین من ئەم جارە چیرۆکم نەنوسیوە بەڵکو وەک پیشەی خۆم پێم باش بوو چەندین زانیاری بەسودتان پێبڵێم و سودی لێببینن وە تکایە گرینگی بە تەندروستیتان بدەن چونکە تەندروستیەکی باش گەورەترین سامانە...