.
.
.
.
.
.
.
.
[ سودەکانی قاوە چییە ؟ ]*هۆکارە بۆئەوەی کەمتر هەست بە ماندووبون بکەیت و وزەی جەستەش زۆر دەکات.
*لەبەر ئەوەی کافایین تێیدا هۆکارە لە زیاد کردنی
میتابلۆلیزمی جەستە کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی چەوری جەستە.*دەتوانێت هۆکاربێت لە زیادکردنی چالاکی جەستە
ئەمەش بەهۆی زیادکردنی چەند هۆڕمۆنێکەوە دەکرێت..*قاوە ڤیتامین B5 , B3 , B2 و مەگنیسیۆم و
پۆتاسیۆم لە پێکهاتەکەی دا هەیە.*مەترسی توشبوون بەشەکرەی جۆری 2 کەمدەکاتەوە..
*دەتپارێزێت لە کۆمەڵێک نەخۆشی مێشک
لەوانە ..ئەلزایمەر پارکینسون.*هۆکارە لە کەم کردنەوەی خەمۆکی وا دەکات
دڵخۆشتر بیت .*مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوەو
جگەر دەپارێزێت.*بەسودە بۆ مێشک وزیاد بونی تەرکیز.
(گۆڕانکاری جەستە پاش خواردنەوەی قاوە )
*پاش 10 خولەک لێدانی دڵ زیاد دەێت و
پەستانی خوێن کۆنتڕۆڵ دەبێت.*پاش 20 خولەک بیرکردنەوەو میزاج باش دەبێت.
*پاش 30 خولەک هۆڕمۆنی ئەدریناڵ زیاد دەبێت.
*پاش 40 خولەک ڕێژەی سیرۆتینین بەرز دەبێت
جوڵەی ئەندامەکان زیاد دەکات.*پاش 4 کاتژمێر جەستە دەستدەکات بەتوانەوەی چەوریی.
(بۆچی نابێت بەگەدەی بەتاڵ قاوە بخۆینەوە؟؟)
قاوە چالاک کەرەوەیەکی سروشتییە.
زۆر بەمان لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ دەی خۆینەوە بەڵام پێویستە ئاگاداربیت ئەم نەریتە
زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
ئەگەر ڕیخۆڵەت بەتاڵ بێت و قاوە بخۆیتەوە
دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی وەک:1/دەردانی بڕێکی زۆر تڕشەڵۆکی ڕیخۆڵە.
2/کەمبونەوەی دەردانی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە مێشکدا.
3/لە دەستدانی ئارەزوی خواردن.
بۆ خۆپاراستن لەم کێشەیە قاوە لە بەیانیان و
لەسەر سکی بەتاڵ مەخۆرەوە.
(خواردنەوەی قاوە بۆ ئەم کەسانە خراپە)1\ کەسانی کەم خوێن.
2/ خانمانی دووگیان وشیردەر.
3\ ئەو کەسانەی دڵە ڕاوکێیان هەیە.
4\ ئەو کەسانەی پوکانەوەی ئێسکیان هەیە.
.
.
.The end
☕☕☕☕☕☕☕☕☕☕☕☕☕☕☕☕
سوپاس کە تا ئێرە خوێنەر بووی شیرینەکەم هیوادارم سودێکم بە ئێوە گەیاندبێت دڵ خۆشم کە خوێنەری بوون وە تکایە ڕای خۆت بڵێ لە کۆمێنت باشە چونکە بۆمن زۆر گرینگە وە ئاگاداری تەندروستیتان بن
خواتان لەگەڵ تا زانیاریەکی بچوکی دیکە خۆشم دەوێن☕
YOU ARE READING
تەندروستی تۆ🌿
Historia Cortaخەیاڵ کردن خۆشەو دونیای خەیاڵ جوانە بەڵام دەبێت لە واقیعدا بژین من ئەم جارە چیرۆکم نەنوسیوە بەڵکو وەک پیشەی خۆم پێم باش بوو چەندین زانیاری بەسودتان پێبڵێم و سودی لێببینن وە تکایە گرینگی بە تەندروستیتان بدەن چونکە تەندروستیەکی باش گەورەترین سامانە...