I should tell him all the truth!

39 10 4
                                    

جەماعەت پێش دەست پێ کردنی چیرۆکەکە بیرم چوو جلەکەی یوناتان نیشان بدەم ئەوە جلەکەیێتی👇🏻

جەماعەت پێش دەست پێ کردنی چیرۆکەکە بیرم چوو جلەکەی یوناتان نیشان بدەم ئەوە جلەکەیێتی👇🏻

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.
.
.
.
.





ئەوان خەریکی قسە و گاڵتەکردن بوون بەیەکەوە لەناکاو.....بانگچان دەرکەوت ئەو زەردەخەنەی سەر ڕووخساری نەما

بەڵێ....یونا زۆر ڕقی لە چان ئەبێتەوە چونکە هێشتا خەونەکەی لەبیر نەکردوە کە ئایێن چی بەسەر هات لەبەر چان بەڵام ئەو دەری نەخست زەردەخەنەیێکی ساختەی بۆ کرد


ئایێن:
ئۆو هیۆنگ بەخێربێی

چان:
هههه سوپاس ئایێن

یونا:
بەخێربێی چان

چان:
سوپاس یونا، ئێستا باشتری؟ چونکە کە کۆتاجار تۆم بینی لە پارکەکە ئەگریای

یونا بەو قسەیە شۆک بوو ئەو چاوەرێی نەدەکرد کە لەبەردەم ئایێن ئەو قسەیە بکات بێگومان ئێستا یونای خستە کێشەیێکی گەورەوە و ئەبێ هەموو شتێک ئاشکرا بکات

ئایێن:
یونا؟! ئەوە ڕاستە؟! بۆچی ئەگریای چی بووە؟!

یونا:
ئێ ئەوە هیچ نەبوو بوو تەنها هەستم بە کەمێک تەنهای کرد هەر ئەوەندە

چان:
بەڵام ئەو کاتە زۆر سەیر ڕەفتارت ئەکرد ئەو کات بە هەڵە خۆم بە تۆدا کێشا شۆک بووی وتت چان لە کاتێکا یەکەمجارم بوو کە تۆ ببینم وە تۆش وتت کە ئایێن باسی منی بۆ کردوی

ئایێن:
چی من هەرگیز باسی تۆم بۆ یونا نەکردوە

چان:
ئەی کەواتە چۆن من دەناسی یونا؟!

ئایێن:
یونا شتێک بڵێ چیت بەسەر هاتووە؟!

یونا:
ب-باشە من هەموو شتێکتان پێ دەڵێم
«یونا هەموو شتەکانی باس کرد لە سەرتاوە تا کۆتایی وە باسیشی کرد کە ئایێنی خۆشەوێ و هەستی بۆی هەیە»

ئایێن:
یانی...تۆ خەوت بە منەوە بینی کە خۆم کوشت لەبەر چان؟!

یونا:
بەڵێ
« بە گریانەوە»

ئایێن:
تەواو یونا مەگری هەموو شتێک باشەبێ
«یونای لەباوەش گرت»

یونا:
تکایە پێم بڵێ کە تۆش هەمان هەستت بۆم هەیە

ئایێن:
یونا....بمبورە بەڵام من تەنها وەک هاوڕێیەم ئەوبینم تکایە بمبورە

یونا:
کێشە نیە....هەر خۆی هەوڵدەدەم کە تۆ لەبیر بکەم و وەک هاوڕێیەک سەیرت بکەم

ئایێن:
بەڵێ وابکە چونکە نامەوێ تۆ ببینم بەم شێوەیە

یونا سەری بە بەڵێ جوڵاند


« دوای یەک ساڵ»

ئێسا هەموو شتێک گۆراوە ڕقی یونا بۆ چان نەما و بۆی دەرکەوت کە ئەو کوڕێکی زۆر باش و دڵ نەرمە

وە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئایێن و یونا ئەوان هەر هاوڕێن وە یوناش ئەو هەستەی کە بۆ ئایێن هەیبوو نەماوە ئێستا لە هاورێیەک زیاتر نایبینی بێگومان ئایێنیش بەهان شێوە وەک هاوڕێ سەیری ئەکات

بەڵام یونا هەستی بە شتێکی زۆر سەیر کردوە لە خۆیدا ئەویش کە هەموو کات لووتی خوێنی لێدێت بە بێ هۆکار!!
بەڵام هیچی بە ئایێن نەوتووە نایەوێ دڵگرانی بکات

نزیکەی یەک هەفتە ئەبێ کە یونا زانیویەتی کە ئەو
نەخۆشی ژێرپەنجەی هەیە!!

Yuna pov

نزیکەی یەک هەفتەیە کە زانیومە نەخۆشی ژێرپەنجەم هەیە نازانم چۆن بتوانم ئەوە بە ئایێن بڵێم دڵنیام زۆر غەمبار ئەبێ بەڵام ناتوانم لێی بشارمەوە ئەو هاوڕێمە
پێویستە هەموو ڕاستیەکان بە ئەو بڵێم!

سێری ناو شوقەکەمم کرد بینیم کە ئایێن لەوێ نیە دڵنیام لە پارکەکەیە بۆیە خۆم گۆری و چوومە خوارەوەی شۆقەکە ئایێنم بینی کە خەریکی نوسینی کتێبە

End pov Yuna

یونا:
ئایێن

ئایێن:
بەڵێ؟!

یونا:
ئەمەوێ لەسەر شتێک قسەت لەگەڵ بکەم

ئایێن:
چیبووە؟! بیڵێ؟!
« وای وت کە وەستا لە نوسین و سێری یونای کرد»

یونا:
ئایێن...من...نەخۆشی ژێر پەنجەم هەیە

ئایێن:
..........



-------------------------






جەماعەت چۆنن باشن؟؟؟

ئینجا با پێتان بڵێم وا ئەو چیرۆکەش بەرەو کۆتایی ئەڕوات و کۆتا وەرز ئەبێ

ڤۆت و کۆمێنتان بیر نەچێ وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم🧸✨🎀

مواھ💋✨🍷

بای~~

The Boy At The Cafè <S2>Where stories live. Discover now