Part 15

162 26 4
                                    

ماوەی دوو حەفتەیە بەسەر باسی ئێما دا ڕۆیشتوەو مەیلی
ئێستا کەمێک باشترە بەڵام جار جارەش دەگریت ئەو زۆر بە
هێزە هەموو کەسێک ئاوا زو ئاوا باش نابێت ئەویش ئێستا زۆر باش
نییە بەڵام باشترە لە جاران.. و خەریکی خواردنی بەیانی بوو لەگەڵ
دەنگە دەنگی هەڵسام و ڕۆیشتمە خوارەوە خواردنەکەمان خوارد
هیچ قسەیەکمان نەدەکرد من ڕۆیشتمە دەرەوە و ئەویش خەریکی ماڵ
پاک کردنەوە بوو بەڵام نازانم زۆر بیری ئەکردەوە هەستم ئەکرد
هەر سەیری دەوروبەری دەکرد و بیری دەکردەوە گرینگیم پێی نەدا و
ڕۆیشتم نزیکەی کاتژمێر حەوتی ئێوارە دەبوو هاتمە ماڵەوە بینیم
لەسەر سۆفاکە خەوتبوو بەم کاتە خەوتن ڕۆیشتمە لای بۆ ئەوەی
خەبەری بکەمەوە بە هێواشی دەستم لێی نزیک کردەوە و...

مەیلی: ئااااا نەفرەتی دورکەووەەەەەەەەەەەەە

ماتیۆ: چیم کردوە بۆوا ترسایت

مەیلی: وامزانی کەسێکی ترە ببورە

ماتیۆ: زۆر بە هەستیت

مەیلی: سپاس بۆ هەست کردنت بە هەستەکانم

ماتیۆ: ( بزەیەکم بۆی کرد و ڕۆیشتمە سەرەوە جلی ماڵەوە بپۆشم و ....
ڕۆیشتمە خوارەوە خەریکی ئامادە کردنی خواردن بوو  کاتێک منی بینی و وتی )

مەیلی: ئەمەوێت لەسەر بابەتێک قسە بکەین

ماتیۆ: بڵێ .

مەیلی: ئەمەوێت ئەو کوڕە بگرم کە ئێمای کوشت

ماتیۆ: تۆ ؟؟ ناتوانیت

مەیلی: بۆ ناتوانم مەگەر تەنها کوڕێکی لاوازە گەر پاڵەوان بایە
ئەوا بە جەقۆ دەیکوشت

ماتیۆ: باشە دەتەوێت چی بکەیت

مەیلی: تەنها لێی نزیک دەبمەوە بەڵام نازانم لەکوێیو ناوی چیە

ماتیۆ: باشە

مەیلی: چی باشە لەگەڵم نابیت ؟؟

ماتیۆ: نەخێر

مەیلی: نەخێرر ؟

ماتیۆ: مەبەستم بەڵێ

مەیلی: باشە کە خواردنی ئێوارەمان خوارد ئەچین بۆ دوکانێ
بەرامبەر هۆتێلەکە و ڕەسمی ئەو کوڕە ئااا وابزانم لاتە باشە
ڕەسمەکە نزیک بکەرەوە و ئەیبەین لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەکەین
ئەبێت هەموو هەموو شتێک بزانم ..

ماتیۆ: چەند بە ئاسانی قسە ئەکەیت

مەیلی: بۆ مەگەر زۆر گرانە ؟

هاوڕێی براکەمWhere stories live. Discover now