vote and comment❤️
سۆز بە دەنگێکی لەرزۆک و چاوی پڕ
لە فرمێسک وتی:
"ئارێز،تۆ گیانی منیت،چۆن دەتوانم بەبێ تۆ بژیم؟
هەموو خەونەکانمان چی لێ دێت؟ئەو باخچەیەی
پێکەوە چاندمان؟"
ئارێز دەستی خستە سەر شانی سۆز و بە دڵنەواییەوە
وتی: "ئەو باخچەیە لە دڵی ئێمدایە،هیچ شەڕێک ناتوانێت لەناوی ببات،تۆ بەردەوام بە لە ئاودانی،
من زوو دەگەڕێمەوە بۆ چنینەوەی بەرەکەی."
سۆز سەری لەسەر سینگی ئارێز دانا و بە کزی وتی:
"بەڵێنم پێ بدە کە سەلامەت دەگەڕێیتەوە،بەڵێنم پێ بدە
کە هەموو شەوێک لەژێر ئەو ئەستێرانەدا بیرم لێ
دەکەیتەوە کە پێکەوە سەیرمان دەکردن"
ئارێز ماچێکی لەسەر ناوچەوانی سۆز کرد و وتی:
"بەڵێنت پێدەدەم،هەر کاتێک سەیری ئاسمان بکەم
چاوانی تۆ لە خەیاڵمدا ڕێ بکات"
لەو کاتەدا، ئاسۆی بچکۆلە لە خەو هەستا و بە چاوی
خەواڵووەوە سەیری دایک و باوکی کرد،ئارێز کوڕەکەی
لە باوەش گرت و وتی:
"کوڕەکەم،تۆ ئێستا پیاوی ماڵیت،دەبێت ئاگات لە
دایکت بێت تا من دەگەڕێمەوە،بەڵێن بەمن دەدەیت؟"
ئاسۆ سەری لەقاند و بە دەنگێکی بچکۆلانە وتی: "بەڵێ بابە،بەڵێنت پێدەدەم"
سۆز و ئارێز یەکتریان لە باوەش گرت، ئاسۆش لە نێوانیاندا،
ئەو ساتە پڕ بوو لە خۆشەویستی، دەیانزانی کە ڕۆژانی سەخت لە پێشیاندایە، بەڵام هێزی خۆشەویستیان بەهێزتر بوو
لە هەر شەڕ و ناخۆشییەک،
..............
أنت تقرأ
||ئاسمانی ماڵەوە||✔️
Roman d'amourنیشتمان و تۆ! لە پای تۆیە من مات و گرژم! چیدی تۆ لێرە نیت منیش دڵم بۆ نیشتمان دەسوتێت! دڵداری لە سێبەری جەنگدا (نیشتمان) سۆز'ئارێز # کورتە چیرۆک هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆخۆم دەگەرێتەوە بردنی قەدەغەیە⚠️
