vote and comment❤️ڕۆژەکان و مانگەکان بە خەمباری تێپەڕین،
سۆز بە هیوای گەڕانەوەی ئارێز، بە تەنیا ئاسۆی گەورە دەکرد،هەموو ئێوارەیەک لەگەڵ کوڕەکەی دەچوونە
سەر گردێک و چاوەڕوانی هاتنەوەی ئارێزیان دەکرد،
کاتێک سۆز و ئاسۆ لەسەر گردەکە دانیشتبوون،ئاسۆ دەیپرسی: "دایە بابە کەی دێتەوە؟" سۆز،
بە دڵێکی پڕەوە، وەڵامی دایەوە: "زوو دێتەوە،ڕۆڵە
بابەت قارەمانە،"سۆز هەوڵی دەدا بەهێز بێت، بەڵام شەوانە کاتێک ئاسۆ
دەخەوت، فرمێسکەکانی دەڕژان. باخچەکەیان، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان نیشانەی خۆشەویستییان بوو، ئێستا بووبووە
شوێنی دڵتەنگی و بیرەوەری،سۆز بەردەوام بوو لە چاودێریکردنی، وەک بەڵێنێک بە ئارێز،تا رۆژێک دەنگی تەقە هاواری خەڵک گوندەکەی داگرت
سۆز بە دڵێکی ئێشەوە ئاسۆی دا بە خوشکی ئارێز
بەرەو مەیدانی جەنگ ڕۆیشتسۆز بە دڵێکی داخراو و ڕۆحێکی شکاوەوە لە نێو
دووکەڵ و ئاگری شەڕدا دەگەڕا،چاوەکانی سوور هەڵگەڕابوون
لە گریان و بێخەوی،دەنگی تەقە و بۆمباران لە هەموو
لایەکەوە دەهات،بەڵام سۆز گوێی لە هیچ نەبوو
جگە لە لێدانی خێرای دڵی خۆی."ئارێز!ئارێز!"
بە دەنگێکی بەرز هاواری دەکرد، دەنگی لە نێو دەنگی تەقەمەنیەکاندا ون دەبوو،بە نێو لاشەکاندا دەڕۆیشت، هەر جەستەیەکی دەبینی دڵی دادەخورپا،لە هەر کەسێک دەپرسی، بە چاوی شێتانە و دەستی لەرزۆکەوە وێنەی ئارێزی پیشان دەدان،
"ئەمەت بینیوە؟تکایە..ئەمە هاوسەرەکەمە!"
کەس وەڵامێکی ڕوونی نەدەدایەوە،
هەندێک بە بەزەییەوە سەیریان دەکرد،
هەندێکیش خۆیان لێ لادەدا،کاتێک گەیشتە شوێنێک کە بۆمبارانێکی قورسی تێدا کرابوو،
سۆز هەستی کرد دڵی وەستا،لە نێو کاولبووەکاندا،
پارچە جلێکی بینی کە دەیناسی،جلەکەی ئارێز بوو،بە دەستی لەرزۆک و دڵێکی تۆقیوەوە، دەستی بۆ جلەکە برد،
لە ژێریدا، جەستەیەکی خوێناوی و شێواو بینی،بە ترس
و لەرزەوە ڕووی وەرگێڕا،"نا...نا ئارێز!"
هاواری سۆز وەک برووسکە بوو لە ئاسمانی
تاریکی شەڕدا،خۆی خستە سەر جەستەی ئارێز، فرمێسکەکانی تێکەڵ بە
خوێنی ئەو دەبوون،دەستی بە سەر و دەموچاوی
ئارێزدا دەهێنا، هەوڵی دەدا بیناسێتەوە لە نێو ئەو
هەموو برین و خوێنەدا،"ئارێز،تکایە چاوەکانت بکەرەوە
...من لێرەم..تکایە مەڕۆ!".........

أنت تقرأ
||ئاسمانی ماڵەوە||✔️
Romanceنیشتمان و تۆ! لە پای تۆیە من مات و گرژم! چیدی تۆ لێرە نیت منیش دڵم بۆ نیشتمان دەسوتێت! دڵداری لە سێبەری جەنگدا (نیشتمان) سۆز'ئارێز # کورتە چیرۆک هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆخۆم دەگەرێتەوە بردنی قەدەغەیە⚠️