تەنها ماندووم پێویستم بە پشوە بەشێوەیەک ماندووم کە پێویستم بە خەوێکی هەتا هەتایە
ئەمەوێ بمرم بەشێوەیەک کە هەرگیز هەڵنەستمەوە ئەمەوێ نەمێنم تاکە هۆکار کە وا ئەکا بژیم
باوکمە باوکە نەخۆشکەم باوکم نەخۆشی دڵی هەیە کە زۆر بەکەمی بەسەر قاچەکانی ئەتوانێ بڕوات
بەس لەبەر ئەو ئەژیم باوکم تاکە هۆکاری ژیانی منە تاکە هۆکارە کە وابکا بمەوێ بژیم
من کوڕێکی بێکەڵکم بۆ باوکم کە هەتاوەکوو ئێستاش نەم توانیوە کە دەرمانەکانی بە پێی پێویست بۆ بکڕم
بەڵام بەڵام من بەتەواوی هەوڵی خۆم ئەدەم هەموو هەوڵێک ئەدەم کە بتوانم باوکم ڕزگار بکەم
ئەو تاکە کەسی منە هاھ دایکم کە ئەسڵەن گرینگی بە ئێمە نەداوە بابڵێم زڕدایکەکەم لە دایکی ڕاستەقینەم باشترە بۆ من
من جیون جونگکووک تەمەنم 25 ساڵە هەموو هەوڵێکی من کار کردنە لەکاتێکا من ئەمتوانی بچمە باشترین کۆلێژ
بەڵێ ئەمتوانی بچمە کۆلێژی پزیشکی چونکە من دەرەجەیەکی زۆر بەرزم هێنا بەڵام بەهۆی نەبوونی نەمتوانی نەچووم
باوکم کە تەمەنی 48 ساڵانێکە وە زڕدایکم کە تەمەنی 39 ساڵانە ئێمە خێزانێکی تەواوین هەرچەند پارەی تەواومان نیە بەڵام
بەڵام هێشتا دڵخۆشین لە خێزانە دەوڵەمەندەکان دڵخۆش ترین چونکە من باشترین زڕدایکم هەیە
کە هەموو هەوڵێکی ئەو دڵخۆش کردنی ئێمەیە وە هەموو هەوڵێک ئەدا بۆ دروست کردنی زەردەخەنە لەسەر لێوی من و باوکم هەڵبەت هەمیشە سەرکەوتوو ئەبێ
"جونگکووکااا کوڕم وەرە نانی بەیانی ئامادەیە"خاتوو جیون لە چێشتخانەکە هاواری ئەکرد بۆ ئاگەدار کردنەوەی
"واهاتمم"دواجار سەیری ئاوێنەکەی کرد کە خۆی زۆر بەباشی چاک کردبوو وە جلێکی فەرمی لەبەرا بوو وە زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد وە لەبەر لێوی خۆیەوە وتی"تۆ ئەتوانی بیکەی جونگکووک تۆ ئەتوانی"وە ڕۆشتە خوارەوە
"بەیانی خێزانە شاهانەکەم باش"ڕۆشت ماچێکی سەری باوکی کرد وە ڕۆشتە لای خاتوو جیون ماچێکی سەری کرد وە دەستیشی گرت ماچێکی کرد
"لە خاتونەکەم دوورکەوە کورە"بـەڕێز جیون بە مۆنیەوە سەیری کوڕەکەی کرد
"چیە پیرە پیاو خۆ تاپۆت نەکردووە"بە گاڵتەوە زەیتونێکی خستە نێو دەمی
"جونگکووک کوڕم بۆ کوێ بەو هەموو قۆزیە"خاتو جیون بە دەمووچاوی گەشەوە پرسیاری کوڕەکەی کرد
"خۆ ناچمە ژوان ئەچم چاوم بە بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی گەورە ئەکەوێ" پارویەکی خوارد