سەرەتا ئەم چیرۆکە باس لە دوو کەسایەتی ئەکات
کیم تایهیۆنگ کووڕێکی خنجیلانەو هێمن و ئاقڵە وە زۆر بێ کێشەیە بەڵام جونگکووک کوڕێکی خوێڕی و سەرسەریە وە لە گەڕەکەکەیان بە کوڕێکی سەرسەری ناوی دەر کردووە وە هەمیشە بە دەورووبەرەکەی بێزار ئەکات
هەموو شتێک بێ کێشەیە وە تایهیۆنگی ئاقڵ لەگەڵ هاوڕێکانی دەیانەوێ بڕۆن و یاری باسکە بکەن و بۆخۆیان خۆشی ببین بەڵام ئایا جونگکووکی سەر بە کێشە ئەهێڵێ ئاوا بە ئاسانی تێبپەڕێت؟!
جونگکووک
سەیرکە کێ لێرەیە کیم تایهیۆنگ«بە بزەی فیزەوە»تایهیۆنگ
جونگکووکی سەر بەکێشە گەر دەتەوێ دووبارە کێشە بنێیتەوە ئەوا لێرە بڕۆ ئێمە تاقەتی تۆمان نیەجونگکووک
بەڕاست ئۆوو ترسام«سەیری جوڵە بە جوڵەی تایهیۆنگی دەکرد وە چاوی لەسەر تایهیۆنگ دوور نەئەکەوتنەوە»تایهیۆنگیش هەستی بەو سەیر کردنانەی جونگکووک کرد بەڵام تەنها ئیهمالی کرد پێمان وایە ئەو کوڕە خراپە هەستێکی جوانی لەدڵە بەرامبەر ئەو کوڕە شرینە بەڵام تایهیۆنگ تەنها ڕقی لێی ئەبێتەوە چونکە بەخراپەکاری ئەبینێ جونگکووکیش بەهەر بیانویەک بێت دەیەوێ لە تایهیۆنگی نازدار نزیک بێتەوە بەڵام تایهیۆنگ تەنها ئیهمالی دەکات و لێی دوور ئەکەوێتەوە
وە هاوڕێیەکی تایهیۆنگ هەیە کە جونگکووک هیچ کەیفی پێی نایات بێگومان چونکە زۆر لێی نزیک ئەبێتەوە