بەنێو بازاڕە جەنجاڵ و کۆنەکەی ناوچەکە ڕامدەکرد تا ھاوکاری بگەیەنمە ئەو کچە بچووکە خەریکە دەمرێ!
فرمێسك لە چاوەکانم ناوەستێ وەك ڕووبارێك بەسەر گۆناکانما دێتە خوارەوە بێ وەستان کە ھەست بە کزانەوەی ڕووخسارم دەکەم، قاچەکانم تەنھا دەڕۆن نازانم دەبێ حەکیم لەکوێ بدۆزمەوە تا خێرا بگاتە فریام بەڵام کۆڵ نادەم لە گەڕان" ئەھای کوێری کچێ! " لە بێ ئاگایی خۆم کێشا بە کەسێکدا کە ھاواری کرد بەسەرمدا بەڵام من نەمدەتوانی تەرکیزم لای بێت بە خێرایی ئاوڕێکم دایەوە ھەرزوو ڕامکردەوە بەرەو ڕێگاکەی خۆم ئاخۆ بۆچی من حەکیم نادۆزمەوە
ئەوەندەم زانی بێ وەستان کەوتمە باوەشی کەسێکەوە ھێندە بە تووندی خۆم پیادا کێشا کە خەریك بوو بکەوم بە پشتا بەڵام ئەو ھەردوو دەستی لە کەمەرم جێگیر کرد لەنێو باوەشیدا شاردرامەوە
" جەمیلەی من! " سەرم بەرز کردەوە بینیم ئەوە ھەمان پیاوە! ، کە باڵای بەرز بە جەستە دوو ھێندەی لەش و لارە لاوازەکەی منە
ترسام لێی بە خێرایی خۆم لە باوەشی ھێنایە دەرەوە " وازم لێ بێنە دەبێ بڕۆم " بەڵام توند دەستی گرتم ڕایکێشامەوە نزیك خۆی برۆکانی توڕە و گرژ کرد سەرنجی چاوە پڕ فرمێسکەکانی منی ئەدا
" ئەمرم بۆ ئەو چاوانەت کێشەت چیە من یارمەتیت ئەدەم " بۆ ساتێك بیرم کردەوە زانیم کە بەھۆی ئەوەوە دەتوانم حەکیم بدۆزمەوە ھەر لەبەر ئەوەش داوای ھاوکاریم لێی کرد " بەدوای حەکیم دەگەڕێم بمبە بۆلای " دەستی گرتم و وتی " تۆ تەنھا داوا بکە، با بڕۆین "
~ ~ ~
چیرۆکێکی خەیاڵی جوانی جیاوازتان بۆ ئەنووسم دوور لە کەی پۆپ
تکایە خۆشەویستی بەنێ
😭🫶🏻
YOU ARE READING
﮼جوانی ﮼بیابان
Fantasyخۆشەویستی خوێن لە لێوەکان ئەھێنێ نەك سەرەکان! لە نێوەندی عەرەبستانەوە 28/8/24 𝒃𝒚: 𝒌𝒊𝒎𝒉𝒆𝒍𝒍𝒚𝒚