سـێ

65 17 6
                                    

ئەمڕۆ زین'ی خوشکم برد لەگەڵ خۆم بۆ سەر کار، زۆربەی کات لە ماڵەوە دەیھێڵمەوە چونکە نامەوێ تێکەڵی خەڵکی ببێت لەبەر ئەو زۆرزانی و قسە گەورانەی دەیکات ترسم ھەیە شتێکی بەسەر بێت ھەر بۆیە ھەرکات بیبەمە ناو کۆشك چاوێکم ھەر لەسەری دەبێت

"ھەموو خواردنەکەت تەواو کرد ئافەرین بۆتۆ" خەریك بووم سفرەی پێشیم کۆدەکردەوە کاتێ قسەم بۆ دەکرد و دڵم خۆشبوو کە نانی باشی خواردووە "بێ گومان چونکە ئەوە تۆ دڵخۆش دەکات جەمیلە گیان"

زەردەخەنەیەکم بۆی کرد و ھەموو شوێنەکەم کۆکردەوە پاشان گوێم لێبوو مامە عەباس بانگی کردم "جەمیلە خانم داوای تۆ دەکات" سەرم بە باشە جوڵاند بۆی "سەیرکە زین من دەڕۆم لای دادەکانی ئێرە بمێنەوە ھەرگیز نەکەی دوور بکەویتەوە تا دەگەڕێمەوە باش؟" بۆم پێکەنی و وتی "باشە دادە"

پاشان ڕۆشتم بۆ ژووری خاتوون وەك ئەوەی داوای کردبووم لە دەرگام دا مۆلەتی پێدام و چوومە ژورەوە بۆلای "جەمیلە ئەمڕۆ کوڕە بچوکەکەم دەیەوێ بچێتە بازاڕ داوا دەکەم خۆت ئامادە بکەیت و لەگەڵی بچیت وە چەند پاسەوانێکیش لەگەڵتان دەبن" ڕێزم بۆی نواند ھەرچەنە کەمێك بێزار بووم بە داواکاریەکەی چونکە کوڕەکەی مەکرباز و لەخۆ ڕازیە ڕاستە خراپ نیە بۆمن بەڵام زۆری پێدەچی ھەتا شتێك بدۆزێتەوە بەدڵی بێت بۆ کڕین زۆربەی کات کە لەگەڵی دەڕۆم شەو دادێت بەسەرمان "باشە خانم گیان ھەرچۆن تۆ بتەوێ"

ھۆکاری ناردنی من لەگەڵی متمانەی خاتوونە ئەو زۆر منی خۆشدەوێ ھەر لە منداڵیەوە کاتێ ھاتمە ئێرە لەشوێنی کچی خۆی دایناوم چونکە ئەو ھیچ کچێکی نیە و خانمێکی میھرەبان و دڵ نەرمە بە پێچەوانەی سەرۆکی ھاوسەری.

گەڕامەوە چێشتخانە بۆلای خوشکم بەڵام بینیم لەوێ نەماوە تەنانەت لەوانی ئەوێشم پرسی ھیچ وەڵامێکی تەواویان پێ نەبوو، ترسم لێ نیشت خێرا ڕامکردە دەرەوە لە باخچەی پێشەوە گەڕام تەنانەت ژێر زەمین و لایەکانی ماڵەکەش تا چومە باخچەی پشتەوە بینیم لەوێیە خەریکی یاری کردنە و لەشی ھەموو تەڕ بووە دڵم ئاوی خواردەوە کاتێ زانیم سەلامەتە

نزیك بوومەوە بە دڵخۆشیەوە بەڵام ھەر زوو ڕوخسارم گۆڕا چونکە خالیدم بینی لەگەڵی بە خێرایی ڕۆشتم تا دووری بخەمەوە "چی دەکەیت لێرە ئەی پێم نەوتی لە چێشتخانە مەیەرە دەرەوە؟" دوورم خستەوە کاتێ سەرنجی خالیدم دا ئەویش بە ھەمان شێوە جلەکانی کەمێك تەڕ ببوو "بەڵام دادە لەگەڵ مامە خالید یاریمان دەکرد من ئەوم زۆر خۆشدەوێ پیاوێکی باشە" ھەستم بە شانازی دەکرد لەسەر ڕوخساری خالید کاتێ قسەکانی خوشکەکەمی بیست "کچێکی زۆر شیرینە، خوشکی تۆیە؟"

"پێم وتبوویت کە دوور بکەویتەوە لێم!" بە توڕەییەوە وتم کاتێ ئەو خەریکی پاك کردنەوەی جلەکانی بوو "ھەر وام کردوە ئەوەتا لەتۆ دوورم" ئاماژەی بۆ مەودای نێوانمان دەکرد کە مەترێك دەبوو ھەر بۆیە گرنگیم بە قسەکانی نەدا دەستی زینم گرت گەڕامەوە کوخەکەم وە تێم گەیاند کە من کارم ھەیە لە بازاڕەکە و دەبێت بە ئاقڵی و بێ کێشە لە ماڵەوە بمێنێتەوە.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 17 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

﮼جوانی  ﮼بیابانWhere stories live. Discover now