Chapter 1

31 4 0
                                    

ئاڤا
شتی لەوە خراپتر هەبوو لەوەی گیرت خواردبێ لە ناوەڕاستی هیچ شوێنێکدا لە کاتی ڕەشەبای باراندا .
بۆ نموونە ، دەکرا رام بکردایە لەدەست ورچێکی تووشبوو کە مەبەستی هێرش کردنە سەرم بوایە بە شێوەیەک کە بمنێرێتە سەدەی داهاتوو. یان ئەکرا بە کورسیەک ببەسترامایەتەوە لە ژێر زەمینێکی تاریکدا و ناچاربام بە دووبارەیی گوێ لە aqua's "barbie girl" بگرم تا ئەو کاتەی پێم باشتر بێت کە قۆڵەکانی خۆم لێ بکەمەوە لە شوێنی ئەوەی گوێم لە دەستەواژە بەکار هاتووەکانی ئەو گۆرانیە ببێت دووبارە.
تەنها لەبەر ئەوەی دەکرا شتەکان خراپتر بن مانای ئەوە ناگەێنێ کە ناخۆش نەبوون .
بوەستە. بیر لە شتی ئەرێنی بکەوە
تەکسیەک دەردەکەوێت ... ئێستا . " سەیری مۆبایلەکەم کرد, شڵەژاویەکەم قوت دایەوە کاتێک کە ئەپڵیکەیشنەکە دڵنیای دەکردمەوە کە " گەیاندنەکەم ئەدۆزێتەوە" ، بەو شێوەیەی کە بۆ نیوکاتژمێری رابردوو بووە .
ئاساییەن، کەمتر سترێس دەبووم لەبارەی باروودۆخەکەوە لەبەر ئەوەی
هێی، بەلایەنی کەمەوە تەلەفۆنێکی کارکردووم پێ بوو و پەناگەیەکی پاس بۆ هێشتنەوەم بە وشکی بە نزیکەی لەو بارانە بە هێزە. بەڵام ئاهنگی ماڵئاوای کردنەکەی جۆش لە کاتژمێرێکدا دەستی پێ دەکرد، و هێشتا من دەبووایە کێکی سوپرایزەکەی لە شیرینی خانەکە هەڵبگرم، هەروەها بەم زوانە تاریک دەبێت. لەوانەیە کەمێک بە ئەرێنی سەیری شتەکان بکەم، بەڵام گەمژە نەبووم. هیچ کەسێک—بەتایبەت کچێکی کۆلێژ نا بەبێ هیچ شارەزایەکی شەڕکردن با بڵێین—دەیەوێت دوای تاریک بوون خۆی بە تەنیا ببینێتەوە لە ناوەڕاستی هیچ شوێنێکدا.

دەبوایە ئەو وانەی بەرگریکردن-لەخۆیانەم لەگەڵ جووڵس وەربگرتایە وەک ئەوەی ئەو ویستی .
بە خەیاڵ بەناو هەڵبژاردنە سنووردارەکانمدا گەڕام. ئەو پاسەی کە لەم شوێنە دەوەستێت لە کۆتایی هەفتەکاندا کار ناکات، و زۆربەی هاورێکانم خاوەنی ئۆتۆمبێل نەبوون، بریجیت خزمەتگوزاری ئۆتۆمبیلی هەبوو، بەڵام ئەو لە ئاهەنگێکی باڵوێزخانە بوو تا کاتژمێر حەوت. ئوبەرەکە ئیشی ناکرد، و لەوەتەی بارانەکە دەستی پێکردوە، هیچ ئۆتۆمبێلێکم نەبینیبووە. نەک ئەوەی کە من بە ئۆتۆمبێلەکە رۆشتبام ،

هەرچۆنێک بێت—من سەیری فیلمی ترسناکم کردووە، زۆر سوپاس.
تەنها یەک هەڵبژاردنم مابۆوە—دانەێک کە بە راستی نەمدەویست هەڵیبژێرم—بەڵام سواڵکەرەکان ناکرێ هەڵبژێردەر بن.
کردمە سەر پەیوەندیەکە لە مۆبایلەکەم، نزایەکی بێدەنگم کرد، و دوگمەی پەیوەندی کردنەکەم داگرت.
یەک لێدان. دوو لێدان. سێ.
دەی، هەڵی بگرە. یان نا، دڵنیا نەبووم کامەی خراپ تر دەبێت—بکوژرێم یان مامەڵە لەگەڵ براکەم بکەم. بە دڵنیایەوە، هەمیشە ئەگەری ئەوە هەبوو کە برام خۆی بمکوژێت لەبەر ئەوەی خۆم خستووەتە دۆخێکی وەهاوە، بەڵام دواتر مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا دەکەم
"کێشە چییە؟"
من لوتم گرژ کرد لە سڵاوکردنەکەی ئەودا. "سڵاو لەتۆش، براکەم ئازیزەکەم. چی وات لێدەکات وا بیر بکەیتەوە کە شتێک هەڵەیە؟"
جۆش پرخەی کرد. "ئاه، تۆ پەیوەندیت کرد. تۆ هەرگیز پەیوەندی ناکەیت مەگەر تووشی کێشە نەبیت."
راستە. ئێمە نامە نووسینمان لا پەسەندتر بوو، وە ئێمە لە تەنیشت یەکتر دەژیاین—بیرۆکەی من نەبوو، بەو بۆنەیەوە—بۆیە بە دەگمەن پێویست بوو هەر نامەێک بنێرین.
"من ناڵێم من لە کێشەدام،" من پارێزگاریم کرد. " زیاتر وەک ... گیرم خواردبێ. من لە نزیک گواستنەوەی گشتی نیم، و ناتوانم ئۆبەرێک بدۆزمەوە."
"مەسیح، ئاڤا. تۆ لەکوێیت؟"
پێیم گوت.
"تۆ لەوێ چی دەکەیت؟ ئەوە کاتژمێرێک لە زانکۆوە دوورە!"
"دراماتیک مەبە. من وێنەگرتنێکی دەزگیرانداریم  هەبوو، و سی خولەک لێخوڕین دەخایەنێت. چل و پێنج ئەگەر ترافیک هەبێت." هەورەتریشقە بەرز بووەوە و لقی درەختەکانی دەهەژاند. ڕاچەڵەکام و دوورتر گەڕامەوە بۆ پەناگەی پاسەکە، نەک ئەوەی زۆر بەسوود بووبێ، بارانەکە بە لایەکاندا لاربۆیەوە  و دڵۆپە ئاوەکان بەرم دەکەوت زۆر بە قورسی و بە تووندی ژانی دەکرد کە بەر پێستم دەکەوتن.
دەنگێکی خشەخش لە کۆتایی جۆشەوە هات، بەدوایدا ناڵێکی نەرم هات. من وەستام، دڵنیام کە هەڵەم بیستووە، بەڵام نەخێر، دووبارە بووە.
ناڵەیەکی تر.
چاوەکانم لە ترس فراوان بوون. "ئایا ئێستا لەگەڵ کەسێکیت؟" من بە چرپە—هاوارم کرد، هەرچەندە هیچ کەسێکی تر لەو ناوە نەبوو.
ئەو ساندویچەی کە بە خێرای خواردبووم پێش ئەوەی بڕۆم بۆ وێنەگرتنەکەم هەڕەشەی دووبارە دەرکەوتنەوە. هیچ شتێک نییە —دووبارەی دەکەمەوە هیچ شتێک نییە قێزەوەن تر لە گوێ گرتن لە ناسراوێک لەکاتی جووتبوون. تەنها بیرۆکەکەی وای لێکردم هێڵنج بدەم.
"تەکنیکیەن، نەخێر." جۆش پەشیمان دەرنەدەکەوت.
وشەی"تەکنیکیەنەکە" قورسایەکی زۆری لەوێ لابرد
بلیمەتێکی نەویست بۆ لێکدانەوەی وەڵامە ناڕوونەکەی جۆش. لەوانەیە لەگەڵ کەسێک نەبێت ، بەڵام شتێک ڕوویدەدا، و من هیچ ئارەزوویەکم نەبوو بۆی بزانم ئەو "شتە" چیبوو.
"جۆش چێن"
"هێی، تۆ ئەو کەسەی کە پەیوەندیت کرد." دەبێت مۆبایلەکەی بە دەستی داپۆشیبێت، چونکە وشەکانی دواتری بە کپەوە هاتن. گوێم لە پێکەنینێکی نەرم و مێینە بوو و بەدوایدا قیژەیەک، و ویستم گوێکانم، چاوەکانم، مێشکم بسڕمەوە. "یەکێک لە کورەکان ئۆتۆمبێلەکەمی برد بۆ ئەوەی سەهۆڵی زیاتر بکڕێت،" جۆش ووتی، دەنگی دووبارە ڕوون بووەوە. "بەڵام نیگەران مەبە، حەلی ئەکەم. ناونیشانەکەم بە دیاری کراوی بۆ بنێرە و مۆبایلەکەت لە نزیک بهێڵەوە. ئایا هێشتا ئەو سپرای بیبەرت پێیە کە ساڵی پار بۆ ڕۆژی لەدایک بوونت کڕیبووم؟
".بەڵێ. سوپاس بۆ ئەوە، بەو بۆنەیەوە." جانتایەکی کامێرای نوێم دەویست، بەڵام جۆش لە جیاتی ئەوە هەشت-پاکەت سپرای بیبەری بۆ کڕیم. کە هەرگیز هیچیان بەکارناهێنم،کە واتای ئەوە بوو هەر هەشت بوتڵەکە بێجگە لەوەی لە جانتاکەمدا بوو، لە پشتی دۆڵابەکەمدا داندرابوون.
گاڵتەجاڕییەکەم بەسەر سەری براکەمدا تێپەڕی. بۆ خوێندکارێکی پزیشکی دایمەن نمرەی تەواو، ئەو دەکرا هەندێک کات زۆر درەنگ تێبگات."شایەنی نیە. و لە شوێنی خۆت بمێنەرەوە ئەو بەم زووانە لەوێ دەبێت دواتر باسی کەمتەرخەمیت لە خۆپاراستن دەکەین."
من ناڕەزاییم دەربڕی 'من خۆم پاراستووە،'' من ناڕەزاییم دەربڕی. ئایا ئەوە وشەی ڕاست بوو؟ "هەڵەی من نییە کە ئوب نییە—بۆستە، مەبەستت چییە "ئەو"؟ جۆش!" زۆر درەنگ. ئەو پێشتر تەلەفۆنەکەی داخستبوو.
بیرم لەوە کردەوە کە تاکە جار کە دەمویست درێژەی پێبدات، ئەو منی جێهێشت بۆ یەکێک لە هاوڕێکانی جێگاکەی. من سەرسام بووم کە ئەو زیاتر نەترسابوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی جۆش "زیادە" ی خستبۆ سەر زیادە پارێزگەر. لە کاتی "ڕووداوەکەوە"، ئەو وەک ئەرکی خۆی ئەوەی خستبووە ئەستۆ کە ئاگای لێم بێت وەک ئەوەی کە ئەو براو و پاسەوانم بێت لەیەک کاتدا.
من لۆمەی ئەوم نەدەکرد – منداڵیمان وەک سەد رەنگی تێکچوو وابوو، یان من بەو شێوەیەم پێ وترابوو – و من ئەوم زۆر خۆشدەویست، بەڵام نیگەرانی بەردەوامی ئەو لەوانەیە کەمێک
زیادە بێت.
لە قەراغ کورسیەکە دانیشتم و جانتاکەم لە باوەش گرت بۆ تەنیشتم، ڕێگەم دا چەرمە شکاوەکە پێستم گەرم بکاتەوە لە کاتێکدا چاوەڕێی دەرکەوتنی ئەو "ئەو" نادیارە بووم. کە دەکرێ
هەر کەسێک بێت. جۆش هاوڕێی کەم نەبوو. ئەو هەمیشە بەڕێز بەناوبانگ بوو—یاریزانی باسکە؛ سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندکاران، و پاشای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە قوتابخانەی ئامادەیی؛ برایەکی هاورێیەتی سیگما و پیاوی گەورە لە کامپ لە کۆلێژ.
من پێچەوانەی ئەو بووم. لە خۆیدا بەناوبانگ نەبووم، بەڵام من دوور دەکەوتمەوە لە ڕووناکی شانۆ و پێم باشتر بوو گروپێکی بچووک لە هاوڕێی نزیکم هەبێت نەک گروپێکی گەورە لە ناسیاوی دۆستان. لە کاتێکدا کە جۆش ژیانی ئاهەنگەکان بوو، لە سوچەکە دادەنیشتم و خەیاڵم دەکرد دەربارەی هەموو ئەو شوێنانەی کە حەز دەکەم سەردانی بکەم بەڵام لەوانەیە هەرگیز نەگەمە ئەو شوێنانە.
نەک ئەگەر فۆبیاکەم هیچ پەیوەندییەکی پێوەی هەبێت.
فۆبیا نەفرەتیەکەم. دەمزانی کە هەمووی دەروونی بوو، بەڵام  وەک جەستەیی وابوو. دڵ تێکەڵهاتن، خێرابوونی لێدانی دڵ، ئەو ترسە ئیفلیجکەرەی کە پەلەکانمی دەکرد بە شتێکی بێکەڵکی بەستوو ...
دڵنیا نەبووم بۆ ماوەی چەندە لە پەناگە بچوکەی پاسەدا گرژبووبومەوە، نەفرەتم لە دوورنەبینینی خۆم دەکرد کاتێک پێشنیارەکەی گرەیسۆنم ڕەتکردەوە بۆ گەڕاندنەوەم بۆ شار دوای وێنەگرتنەکەمان. نەمدەویست بێزاریان بکەم و پێم وابوو دەتوانم پەیوەندی بە ئۆبەرەوە بکەم و لە نیو کاتژمێردا  بگەڕابامایەوە بۆ کامپی ثایەر، بەڵام بارانە بە لێزمەکە ڕێک دوای ڕۆیشتنی کەپڵەکە دەستی پێکرد و، باشە، ئەوەتا لێرەم.
خەریک بوو تاریک دەبوو. خۆڵەمێشی کاڵ تێکەڵ بووبوو لەگەڵ شینی ساردی کازیوە، و بەشێک لە من نیگەران بوو کە "ئەو" نادیارە دەرنەکەوێ، بەڵام جۆش هەرگیز نائومێدی نەکردووم. ئەگەر یەکێک لە هاوڕێکانی نەتوانێ هەڵم بگرێت وەک ئەوەی داوای کردبوو، بەیانی قاچی ساغیان نابێت. جۆش خوێندکاری پزیشکی بوو، بەڵام هیچ پەشیمانیەکی نەبوو لە بەکارهێنانی توندوتیژی کاتێک بارودۆخەکە پێویستی پێدەکرد—بەتایبەتی کاتێک بارودۆخەکە پەیوەست بوو بە منەوە.
تیشکی درەوشاوەی گڵۆپەکانی پێشەوە بارانەکەی بڕی.تێم ڕوانی، دڵم دەلەرزێت لەهەردوو چاوەڕوانی و ئاگاداری کاتێک ئەگەری ئەوە دەکێشم کە ئایا ئۆتۆمبێلەکە هی ئەو کەسەیە کە هەڵم دەگرێت یان کەسێکی دەروون نەخۆشە. ئەم بەشەی ماریلاند زۆر سەلامەت بوو، بەڵام هەرگیز نازانی.
کاتێک چاوەکانم لەگەڵ ڕووناکیەکە راهاتن، بە حەسانەوە دانیشتم، تەنها بۆ ئەوەی دوو چرکە دواتر ڕەق ببمەوە.
هەواڵی خۆش؟ ئەو ئاستۆنە مارتنی ڕەشە درەوشاوەیەم ناسیەوە کە بەرەو لای من دەهات. هی یەکێک لە هاوڕێکانی جۆش بوو، واتە ئەمشەو کۆتایم نایێت لە بەشێکی هەواڵێکی ناوخۆیی.
هەواڵی ناخۆش؟ ئەو کەسەی شۆفێری ئاستۆن مارتنەکەی دەکرد دوایەمین کەس بوو کە دەمویست—یان چاوەڕێم دەکرد—بێت هەڵم بگرێت. ئەو لەو جۆرە پیاوە نەبوو کە بڵێت چاکەیەک لەگەڵ هاورێکەم دەکەم و وە خوشکە بچووکەکەی ڕزگار دەکەم. ئەو لەو جۆرە پیاوە بوو کە بە هەڵە سەیرم بکە تۆ و هەموو ئەوانەی گرنگی پێدەدەیت لەناودەبەم، وە ئەو ئەوەی دەکرد لە کاتێکدا ئەوەندە ئارام و جوان دەردەکەوت کە هەستت بە سووتانی جیهانەکەی دەوروبەرت ناکرد هەتا دەبوویتە کۆمەڵێک خۆڵەمێشی داپۆشراو لە ژێر پێیە تۆم فۆرد کانی.
نووکی زمانم بەسەر لێوە وشکەکانمدا هێنا کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەمم وەستا و پەنجەرەی سەرنشینەکە بەرەو خوارەوە کرایەوە.
"سەرکەوە."
ئەو دەنگی بەرز نەکردبووەوە—هەرگیز دەنگی بەرز نەدەکردەوە—بەڵام من هێشتا گوێم لێبوو بە دەنگی بەرز و ڕوون لەسەروو بارانەکەوە
ئەلێکس ڤۆلکۆڤ هێزێکی سروشتی بوو بۆ خۆی، و من خەیاڵم دەکرد تەنانەت کەش و هەواکەش کڕنۆشی بۆ دەبرد.
"هیوادارم چاوەڕێی من نەبیت کە دەرگاکەت بۆ بکەمەوە،" ئەو وتی کاتێک نەجوڵاوم. ئەو بەقەد من دڵخۆش دیار بوو دەربارەی بارودۆخەکە.
چ پیاوێکی بەڕێزە.
لێوەکانم بەیەکەوە نا و وەڵامێکی گاڵتەجاڕیم قوتدایەوە کاتێک لەسەر کورسیەکە هەڵسام و چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکە. بۆنی خۆش و گرانبەها بوو، وەک کۆلۆنیای تیژ و چەرمی ئیتاڵی باش. خاولییەک یان هیچ شتێکم پێنەبوو لەسەر کورسیەکەی ژێرم دایبنێم، بۆیە تەنیا دەتوانم دوعا بکەم کە زیان بە ناوەوە گرانبەهاکەی نەگەیەنم.
"سوپاس بۆ هەڵگرتنم. بەرز دەینرخێنم،" من لە هەوڵێکدا گوتم بۆ شکاندنی بێدەنگییەکە.
شکستم هێنا. بەداخەوە.
ئەلێکس وەڵامی نەدایەوە و تەنانەت سەیریشی نەکردم کاتێک بەناو پێچاو و پێچی ڕێگا لوسەکان دەڕۆیشتەوە بۆ ناو کامپس. ئەو بە هەمان شێوە شۆفێری دەکرد کە دەڕۆیشت، قسەی دەکرد، و هەناسەی جێگیر و کۆنتڕۆڵ کراو بوو، لەگەڵ تەوژمێکی شاراوەی مەترسی ئاگادارکردنەوەی ئەوانەی بەشی ئەوە گەمژە بوون کە بیر لە تێپەراندنی ئەو بکەنەوە کە ئەوە دەبێتە هۆی سزای لەسێدارەدانیان.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 06 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Twisted love Where stories live. Discover now