Chapter=21

408 82 263
                                    

سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم دوای ئەوە چێژی لێ ببینە ...

|________________\


یۆنگی دەستی خستە سەر دوگمەی قەمیسەکەی تاکو بیکاتەوە لەکاتێک بە توندیەوە وتی ؛......
بڕۆ دەرەوە دەمەوێ جلەکانم دابنێم ....

بێگومان ئەوە یۆنگییە پێت سەیر نەبێ کە دەیڵێم تا ئێستا کەس جەستەی نەبینیوە تەنانەت براکانی
چونکە سروشتی ئەو وایە پێی وایە بێ ڕێزییە بە جەستەی کە هەموو کەس بتوانێ سەیری بکا جگە لە ئافرەتی ژیانی !

کە هەرگیز بونی نەبووە
ئەم کوڕە دڵێکی وەک بەردی هەیە بەرامبەر خۆشەویستی
بەڵام هەست بەوە دەکا  کەوا بەردەکە دەستی بە جوڵەیەکی کم کردووە کە دەکرێ تەواوی ناوەڕۆکی بابەتەکان سەراو ژێر بکاو. سەر لەنوێ یاسا دابنێتەوە ...


لێرەدا دلگرانە کەوا سەیری جێگای کارەکەی دەکا باشە دەکرێ لێرە بمێنێتەوە بەهۆی هەبونی ماریانا لە ژورەکەی ئەودا ؟چۆن دەتوانێ لێرە بخەوێ لەسەر قەنەفەکاندا !



بۆین باخەکەی خستە سەر ئەرزەکەو نەفرەتی دەکرد لەم کارەی تێکەوتوە
قەمیسەکەی داناو تەنها بە بەشی ژێرەوەی مایەوە پاشان نزیکی پەنجەرەکە بویەوەو پشتی نا بە دیوارەکەوە لەو گوڵانەی نێو باخچەکەی دەڕوانی
کە ڕوخساری ماریانای بیر دەخاتەوە بەڵێ هەمان ئەو گوڵە بو کە لەیەکەم ساتی بینینی ئەودا لە قژی ماریانا دا دانەیەک بونی هەبوو


لەو چرکەیەدا حەزی جوڵا بۆ هەمان گوڵ بەڵام ئەوکاتە درکی بەوە نەکرد کە جوانی گوڵەکە لەوەدا بووە کە لە قژی ماریانا ئاڵابو نەوەک لە چنگو خۆڵی خاکی کۆشکە ماتەمینیەکەی ....



هەناسەیەکی قوڵی دایەوە کاتێک هەڵمی جگەرەکەی فڕێدا وە بە نزمی چرپەی کرد ؛ ئارەزوی  کوشتنی کەسێک دەکەم !....


___________

Mariana;/
~~~~~~~~

کۆتا دانەم لە دەرگاکە دا دەستە برندارو ڕوشاوەکەم بە توندی گرتو هەستم بە ئازارە تیژەکەی دەکرد

؛ئاژەڵی بێرەحم هەی خوێڕی دەتەوێ مافم بسەنی فێرت دەکەم من کێم
کوڕەکەم لێرە دەبەمو دەڕۆم ....

لە سەر جێگاکە دانشتمم هەوڵم دەدا مێشکم ئارام ڕابگرم
من لە کۆشکی ئەوم وە لە ژوری ئەو ئەمە لەخەونیشمدا پێشبینیم نەکرد
خەریکە شێت دەبم .....



دەستەکانم خستە سەر سەرمو بە توندی گرتم لەتاو ئازاری سەرم
؛تەواو ماریانا هێمن بە هەرنا کوڕەکەم سەلامەتە

......

سەیری ژورەکەم کرد
شتێکی سەرنج ڕاکێش بو تۆ نازانی ڕەش چەند بە جوانی لەم ژورەدا تەنسیق کرابو باسی تولی پەردەکان ناکەم وە فەرشە ڕەشو سلڤەرەکە کە ناوەڕاستی ژورەکەی داپۆشیبو
لەهەموی سەرسام تر سیسەمەکەیە کە نازانم چەندە گەورەیە لەوەدایە چەند مەترێک لە پانیو درێژی هەبێ وەک هی پاشاکان دەردەکەوێ ..

دەرگای ژورەکە وەک هی قەڵا وایە
بە نەخشی وردە داپۆشراوە هەموو شتێک سەرنج بەرو جیاوازە ...!

بۆ ساتێک مێشکم وەستا باشە گەر ئەمە ژورەکەی ئەو بێ کەوایە لەکوێ دەمێنێتەوەو دەخەوێ ...؟!

______

شەش کاتژمێر دواتر ؛/

دەرگای ژورەکە کرایەوە ماریانا چاوی کەوتە سەر خوشکە تاقانەکەی یۆنگی کە دو پاسەوانی راسپارد قۆڵی ماریانا بگرن تا بەتەواوی دەچێتە ژورەوە پاشان بە دەستەکانی ئاماژەی دا کە بچنە دەرەوە دەرگاکە لەدقای خۆیان دابخەن




ئەم دوانە بە ڕقەوە سەیری یەک دەکەن

بێدەنگیەکی سەیر ژورەکەی گرتبویەوە تا ئەو کاتەی ئۆفێڵیا وتی ؛دوبارە یەکترمان بینییەوە ...بیرتە وتم کاتەکە زۆری ناوێ
بەڵام باوەڕت پێم نەبو. دەکرێ بپرسم کەوا بوێریو ئازایەتیت لە کوێ بەدەست هێناوە کە دژایەتی بنەماڵەکەمانت دەکرد !؟


ماریانا دەستەکانی لە توڕەیدا دەکوشیو بە چاوێکی ساردی پڕ لە ڕق سەیری دەکرد ؛دەتەوێ لێت بترسم ؟!هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی لێتان بترسم همم
من تەنها شۆک بوم بەوەی کەوا چۆن ئێوەی گەمژە منداڵێک لە دایکی دەکەن
ئەوە زۆر دڵخۆشی کردن ؟!...

ئۆفێڵیا زەردەخەنەی کرد ؛ساڵێک تێپەڕیوە لە هاتنی داڤێد بۆ ئێرە
تەواوی ئەو کاتە بێهۆش بویت بێخەم بە زۆر جوانتر لەتۆ پەروەردەم کردووە
ئەو تاکە میرات گری ئێمەیە وە هەموو ئەو جوانیەی کە دەبینی هی ئەوە
تۆ چی ؟! ئایە لە دژایەتی کردن بەرامبەر یۆنگی چیت دەست کەوت ؟! سەیرکە لە ژورەکەی ئەودای وە هێشتا دیار نییە دەبیتە ژنی کامە لە براکانم دوعا بکە کەوا ئەو نەبێ چونکە ئەو نازانێ ئافرەت چ بونەوەرێکە


لەوانەیە لەگەڵ سەگەکانیدا هاوشێوەت بکا وە وەک پێڵاوەکانی قاچی دەخاتە سەرت تۆ نازانیت

بە گرژیەوە لێی دەڕوانی ؛ پێت وایە براکانت دەتوانن منیان هەبێ !؟من وەک تۆ لەشفرۆش  نیم کە بەئاسانی دەست هەموو کەسێک کەوم ...

یەکەم لێدان دروست بو لە ڕوخساری ماریانادا
کاتێک هێشتا هەوڵی دەدا هەڵە
نەکاو دەستی لە خوێنی ئەو پیسەدا سور نەکا

ئۆفێڵیا بە پەستیو پڕ لە ڕقەوە وتی ؛ دەزانی چی وات لێدەکەم کە بکەویتە ژێر دەستی برا گەورەکەم وە تامی مردن بچێژی ئەو ساتە نازانم کەوا دەستە بەهێزەکانی چۆن بەکار دەهێنێ یان لە ملتدا بۆ خنکاندن یاخوت لەسەر جەستەت بۆ چێژ بینین

.........

__________

سەلام دڵەکانم چۆنن هیوادارم باش بن
دڵخۆشم کەوا چیرۆکەکەم چالاک بووە زۆر سوپاس بۆ ئێوەی گوڵ ...

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now