߷ ᑭᗩᖇT TᗯO ߷

88 34 136
                                    






pov jimin

ماوەی دوو شەوە بە زۆر هەوڵی خەوتن ئەدەم، من خۆم ئەهریمەن و تارماییەکانی ژوورەکەم واز ناهێنن بخەوم ئینجا ئەم کچەی تازە هاتووە بەردەوام هاوار و قیژە قیژ ئەنێتەوە، تا ئێستا نەمبینیوە بەڵام بیبینم ئەبێ وانەیەکی باشی فێر بکەم.....

ئێستا ئەمەوێ بچم هەوایەکی پاک هەڵمژم لە ژووری ڕوەکەکان، لەوێ مێز و کورسی لێیە و شوێنێکی گەورەیە پڕە لە ڕووەک و گوڵی سورشتی و ڕوناکە، تا ڕادەیەک دەرەوەمان لێوە دیارە و شوێنێکی دڵڕفێنە و زۆر باشە بەتایبەت بۆ ئارام بوونەوە، بۆیە منیش ئەمەوێ بڕۆم کەمێک ئارامم ببمەوە و چایەکی گوڵە بەیبون بخۆمەوە.......

End pov

جیمین هاتە دەرەوە لە ژووەکەی و بەرەو ژووری ڕوکەکان ڕۆشت، هەستی بە باشی ئەکرد و دڵخۆش بوو چونکە خواردنەوەی چای گوڵە بەیبوون لە ژووری ڕوەکەکان خۆشترین شتە لەلای جیمین، بە زەردەخەنەوە گەیشتە شوێنی مەبەست، بەڵام ئەوەی کە بینی زەردەخەنەکەی ون کرد......

end pov


Pov jimin

دڵخۆشیەکەم نەما کاتێک ئەوەی پێشمم بینی، کچێک لەسەر ئەو کورسیە دانیشتووە کە من هەموو ڕۆژ لێی دائەنیشم واتا ڕێک شوێنەکەی منی گرتووە و بە چایێکی گوڵە بەیبون خۆشی ئەبینێت، بە ئەگەری زۆرەوە ئەمە تازەیە هاتووە بۆ ئێرە چونکە ئەمە یەکەم جارە بیبنم وە هەموو نەخۆشەکانی ئێرە ئەزانن ئەمە شوێنی منە بۆیە تووڕەم ناکەن بەوەی شوێنەکەم بگرن.......

چوومە پێشی و ووتم
" ئایا هەست بە ئاسودەیی ئەکەیت؟؟؟ "

ئاوڕی بۆ دامەوە چونکە ڕووی سوڕاندبوو تەماشای گوڵەکانی ئەکرد، ووتی
" بەڵێ، بۆچی؟"

کەمێک هەست بە تووڕەیی ئەکەم دەشڵێت بەڵێ، ووتم
"ئەوە شوێنی هەموو ڕۆژێکی منە بە ئاسانی نایدەم بەوانی تر ئەزانیت؟؟"

ڕووی گرژ کرد وەک تێنەگەشتنێک، ووتی
" بەڵام ئێرە تایبەت نەکراوە بە تەنها بۆ کەسێک!!، هەرکەس مافی خۆیەتی لە هەر شوێنێک بیەوێ دانیشێت..!!"

بۆ ساتێک بیرم کەوتەوە بە ئەگەری زۆرەوە لەوانەیە ئەوکچە بێت کە تازە هاتووە، بیری ئەوەشم کەوتەوە کە هۆسۆک ووتی نەخۆشی زوو تووڕەبونی هەیە، هیوادارم ئاژاوە دروست نەبێت بەڵام ئەبێت بزانێت کە ئەمە شوێنی منە....

ووتم
" ببورە بەڵام من ماوەی دوو ساڵە ڕێگەم نەداوە جگە لەخۆم کەس لێرە دابنیشێت!!، ئایا ئاساییە گەر بچیتە کورسی لاتەنیشت؟؟!!"

تووڕەییێکی سامناکم لە چاوەکانی بەدی کرد، ڕاستەوخۆ ووتی
" لە هەموو شوێنێک کەسێک هەیە بۆ ئەوەی بێزارم بکات؟! "










ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هیوادارم بەدڵتان بووبێت، کۆمێنت و ڤۆت بۆ پارتی داهاتوو.....

نَە٘خۆُشَِخَِاَنەْیِْ دًْەَرُِوُِوَّنَِی خَۆُِشّەوُیِسِتْیِWhere stories live. Discover now