'3'

14 1 6
                                    

بیرۆکەیەک وەکو بۆمبێک لە مێشکمدا تەقیەوە

هەستام و ڕۆشتم جلێکی جوانی گونجاوم بۆ ئەو شوێنە لەبەرکرد و بە تەواوی خۆم ئامادەکرد

ڕۆشتمە دەرەوە لە هۆتێلەکە و تاکسییەکم گرت و بەڕێکەوتم بۆ باڕ

باشە کەمێک سەیر دەرەکەوێت بڕۆمە باڕ بەڵام چی تیایە با کەمێک خۆشی وەرگرین

لە تاکسیەکە دابەزیم و سەیرێکی باڕەکەم کرد و چوومە ژوورەوە دەنگی بەرزی میوزیکەکە گوێیەکانمی داگیر کرد

واو خەڵکێکی زۆری لێیە ڕۆشتمە شوێنی خواردنەوەکان و لەوێ دانیشتم

هەرکات برۆم بۆ باڕ لە شوێنی خواردنەوەکان دادەنیشم هەرچەندە زۆر بە کەمی ئەچم

داوای خواردنەوەی 'Martini'م کرد

چاوم بە شوێنەکەدا ئەگێڕا تاوەکو چاوەکانم کەوتنە سەر کەسێک کە سەیری ئەکردم

ئەو پیاوێکی باڵا بەرزی جل ڕەشبوو دان بەوەدا ئەنێم کە پیاوێکی زۆر قۆز بوو

چاوەکانم لەسەری لابرد کاتێک گارسۆنەکە خواردنەوەکەی لەبەردەمم دانا

کەمێک لە خواردنەوەکەم خواردەوە و هەستمکرد کەسێک لە تەنیشتمەوە دانیشت گرنگیم پێنەدا و بەردەوام بووم لە خواردنەوە

تاوەکو گوێم لە دەنگێکی قوڵ بوو کە داوای ویسکیێکی لە گارسۆنەکە کرد

سەیرێکی تەنیشتمم کرد ئەوە هەمان پیاوە کە کەمێک پێش ئێستا سەیری ئەکردم وە وتی

'' :

پێموابێ نوێیت لێرە

Livia :

لەوانەیە

وتم کاتێک چاوەکانم لەسەری لابرد

'' :

کەواتە من میگێلم

وتی کاتێک دەستی هێنایە پێشەوە

Livia :

لیڤیا

وتم کاتێک دەستیم گرتەوە

Miguel :

خۆشحاڵ بووم بە ناسینت لیڤیا

وتی کاتێک دەستەکانم لەناو دەستەکانی بوو


Is there any hope?Where stories live. Discover now