'2'

16 3 5
                                    

بەیانی کاتژمێر "٩" بەخەبەر هاتم لەناو جێگاکەمدا خەریکی دانانی پلانی ئەمڕۆم بووم لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ پشووە بۆیە شتانێکی زۆر هەیە بیکەم
لەناو جێگاکەمدا هاتمە دەرەوە و گەرماوێکی خێرام کرد و جلێکی سادەی ئاسوودەم لەبەرکرد وەهەروەها لەبەر ئەوەی تەواوی ڕۆژەکە لە دەرەوە ئەبم ئەمەوێت بە تەواوی ئاسوودەبم

وەکو هەموو کاتێک خواردنی بەیانیم ئامادەکرد کە پێکهاتبوو لە هێلکەی تێکدراو و ساندویچێکی سەوزەوات و پەنیر وە هێلکەی کوڵاو لەگەڵ قاوەیەکی شیرین

دڵنیام لاتان سەیرە بۆچی هێلکە هەموو کاتێک لە ژەمی بەیانیانمدا ئامادەیە تەنها لەبەر ئەوەیە کە من زۆر حەزم بە هێلکەیە و لە هەمان کاتیشدا زۆر بەسوودە

دوای ئەوەی نانی بەیانیم تەواوکرد ڕۆیشتمە دەرەوە

بڕیارمدا پیاسەیەک بەناو شارەکەدا بکەم
بەڕاستی وەرزی پاییز شێوەیەکی جوانی بە شارەکە بەخشیوە بەجۆرێک هەر ئەتەوێت لەدەرەوە بیت و پیاسە بکەیت

هەرخۆی ئیتاڵیا زۆر جوانە باشترین بڕیار کە دابێتم هەڵبژاردنی ئیتاڵیا بووە هەموو شتێک لێرە ناوازەو بێ کەموکوڕیە

دوای گەڕانێکی زۆر بەناو شارەکەدا ڕۆیشتم بۆ چێشتخانەیەک بۆ ئەوەی نانی نیوەڕۆ بخۆم
داوای پیتزای مارگەریتام کرد لەگەڵ خواردنەوەیەکی سارد

....

خواردنەکەمم تەواو کرد و پارەکەیم دا و ڕۆشتمە دەرەوە بەدەم ڕۆیشتنەوە بیرم ئەکردەوە سەرەتا بڕۆم بۆ بازاڕیکردن یاخود پاڕک

بڕیارمدا سەرەتا بڕۆم بۆ بازاڕیکردن چونکە دڵنیام بازاڕیەکەم کاتێکی زۆر دەخایەنێت

ڕۆیشتمە یەکێک لە خۆشترین مۆڵەکان بەڕاستی ئێرە زۆر جوانە بەڕادەیەک جوان کە سەرنجی هەموو کەسێک ڕادەکێشێت

....

تاوەکو ئێوارە لەوێ بووم ئای خوایە گیان باوەڕ ناکەم ئەو هەموو شتەم کڕیوە دوبارە نەمتوانی پارە پاشەکەوت بکەم ئەوە هەڵەی من نییە کە هەموو شتێک جوانە

پێموابێت ناتوانم بەم هەموو شتانەی دەستمەوە بڕۆمە پاڕک بۆیە بڕیارمدا بڕۆمە ماڵەوە
بانگی تاکسییەکم کرد و ڕۆیشتم

لە ڕێگادا سەیری دەرەوەم ئەکرد بەڕاستی میلان زۆر جوانە لەکاتی خۆرئاوابووندا

بۆ ساتێک خەیاڵ بردمیەوە بۆ ئەو کاتانەی کە دایکم لە ژیاندا مابوو وە هەموو ئێوارەیەک لە بالکۆنەکەدا لەکاتی خۆرئاوا بووندا نانی ئێوارەمان بەیەکەوە ئەخوارد و دایکم قسەی بۆ ئەکردم سەرەڕای ئەوەی ئەوکات بچووک بووم و لە تەواوی قسەکانی تێنەئەگەیشتم بەڵام ئێستا دەتوانم تێبگەم کە ئەیوت سەیرکە کچە جوانەکەم
خۆر خۆی ئەسوتێنێت بۆ ئەوان بەڵام ئەوان هێشتا مانگیان پێجوانترە

Is there any hope?Where stories live. Discover now