vote and comment❤️ئارێز، بە چاوانی نیوە کراوەوە، ڕوانییە سۆز،
دەنگی وەک شنەی بایەکی نەرم، بە زەحمەت گەیشتە
گوێیەکانی سۆز:"سۆز...تۆ هاتیت،"
سۆز، کە فرمێسکەکانی وەک مرواری بەسەر گۆنای
ئارێزدا دەڕژان، بە دەنگێکی پڕ لە خۆشەویستی
وەڵامی دایەوە:"ئارێز من لێرەم!لێرەم بۆ تۆ!هەرگیز بەجێت ناهێڵم،"
دەستی بە نەرمی بەسەر قژی ئارێزدا هێنا، هەر وەک
چۆن زۆر جار پێشتر کردبووی,ئارێز، بە هەموو هێزێکەوە کە لە جەستە ماندووەکەیدا مابوو، هەوڵی دا دەستی بەرز بکاتەوە. پەنجە لەرزۆکەکانی گەیشتنە ڕوومەتی سۆز، وەک ئەوەی بیەوێت دوا جار هەست
بە گەرمی و نەرمی پێستی بکات،"مەگری،گیانی شیرینم
فرمێسکەکانت وەک مرواری دەدروشێنەوە
بەڵام ئێستا کاتی ماڵئاوایی نییە بۆ دواجار ڕێگەم بدە
لە دەریای چاوانت بڕوانم دەمەوێت جوانیت ببینم،
با ڕوخسارە دڵڕفێنەکەت،وەک تابڵۆ بێ وێنە
لە یادەوەریمداهەڵبکۆڵرێت"
سۆز دەستی ئارێزی گرت و بە نەرمی ماچی کرد،
هەست بە گەرمای دڵی لە نێو لێوەکانیدا کرد،"ئارێز تۆ ڕوحمی،نیوەی گیانمی!
چۆن دەتوانم بژیم بێ تۆ یان بمرم؟
بەڵێنمان بە یەکتر داوە،پەیمانێکی پیرۆز و نەشکاو
یان بە یەکەوە دەژین وەک دوو گوڵی جوان باخچەیەک
پڕ لە خۆشەویستی دەکەین! یان وەک دوو ئەستێرەی
درەوشاوە لە ئاسماندا دەتوێینەوە!"لەو ساتە پڕ لە هەستەدا، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز فەزای شوێنەکەی هەژاند،سۆز، بە غەریزەیەکی خۆڕسک
و بێ دوودڵی، خۆی بەسەر ئارێزدا دا تاکو بیپارێزێت،
جەستەی وەک قەڵغانێک بوو، ئامادە بوو هەر مەترسییەک بە گیانی خۆی وەربگرێت تا ئارێز لە ئازار بپارێزێت،لەو ساتەدا، هەموو دنیای سۆز تەنها ئارێز بوو،
هەموو خەمی ئەوە بوو کە ئەو بپارێزێت،هەستی بە دوا لێدانی دڵی ئارێز کرد، چاوەکانی بە توندی
نووقاند، وەک ئەوەی بیەوێت ئەم ساتە لە مێشکیدا هەتا
هەتایە هەڵبگرێت،ئارێزی توند لە باوەش گرت،
هەست بە گەرمای جەستەی دەکرد کە هێشتا مابوو،
ئەویش دوا هەناسەی لەسەر سینگی ئارێز دەرچوو!کاتێک تۆز و دووکەڵی شەڕ نیشتەوە، پەردەیەکی
تەنک لە بێدەنگی باڵی بەسەر شوێنی ڕووداوەکەدا کێشا،
لە ناوەەڕاستی ئەو کاولکارییەدا، دیمەنێکی
سەرسوڕهێنەر هەبوودوو جەستە، وەک دوو گوڵی ناسک،
لە باوەشی یەکتردا خەوتبوون،
ئارێز و سۆز، دوو دڵداری بێ سنوور، لە دوا ساتەکانی
ژیانیاندا یەکتریان توند لە ئامێز گرتبوو،
دەستەکانیان تێکئاڵابوون، وەک دوو لقی درەختێک
کە هیچ بایەک ناتوانێت لێکیان جیا بکاتەوە،
![]()
اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.
نوسینی ئەم چیرۆکە بۆمن بێ هاوتا ئاوزێکی
شعری بوو،پڕاو پڕ لە شعر و خەبات و ژیان،
هیوادارم ئەم ئاوازە جوانە لە دڵی ئێوەشدا دەنگ بداتەوەمێژووی نیشتمانەکەمان پڕە لە چیرۆکی ئەو پیاوانەی ژیانیان بەخشیوە لە پێناو ئازادی و سەربەستی،بەڵام با ئەوەش
لەبیر نەکەین لە پشت هەر پیاوێکی قارەمانەوە ژنێکی
بوێر و بەهێز وەستاوە،ئەگەر دەرفەتیان پێ درابا،
بێگومان ژنانیش شان بە شانی پیاوان خەباتیان دەکردهیوادارم توانیبێتم بەشێک لەو هەستە قوڵانەی
تاکێکی کورد چەشتوویەتی بیگوازمەوە بۆتان🧡🌼.............

أنت تقرأ
||ئاسمانی ماڵەوە||✔️
Romanceنیشتمان و تۆ! لە پای تۆیە من مات و گرژم! چیدی تۆ لێرە نیت منیش دڵم بۆ نیشتمان دەسوتێت! دڵداری لە سێبەری جەنگدا (نیشتمان) سۆز'ئارێز # کورتە چیرۆک هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە بۆخۆم دەگەرێتەوە بردنی قەدەغەیە⚠️