هەناسەیەکی قووڵم هەڵکێشا و دەستکێشەکانم داکەند
من بێزار بوومە بەڕاستی
کاتی ژەمی نیوەڕۆیە بە ناخێری گیانم بێت ئەسڵەن چیتر هەست بە برسێتی ناکەم
ڕێم کرد بەرەو شوێنی نانخواردن و سەرنج و توانجەکانی ئەو زۆربڵێیانەم لەسەر مێشکم لابرد بەشی خۆم ماندووم تاقەتی گوێگرتنم نیە
ئەمە چەندەمین دانەیە؟
هەشتەمین..
ئاخر تۆ بڵێی ببێتە تاوانی من؟
تۆ بڵێی دەرچوونی ڕۆحی ئەم نەنانسراوانە هۆکارەکەی من بم یان هەرخۆی کاتی مەرگی خۆیان بوو؟
ئەی چی لە بێخەمی دکتۆر و پەرستارەکانی تر؟
بۆچی نابینم تەنانەت تۆزێک بەزەیی لە چاوەکانیاندا
خوا بۆ خۆی بتانباتەوە
خەریکی نانخواردن بووم تا نامەیەکم بۆ هات لە مۆبایلەکەمەوە
کارەبای نەفرەتی!
دووبارە نیوەی مووچەکەم لەسەر کارەبا دابنێم..
بە نەفرەت بێت بۆچی ناتوانم ژیان بکەم منتاقەتی نانخواردنم نەما ڕۆشتمە باخچەی نەخۆشخانەکە
جگەرەکەم لە نێوانی لێوەکانم لابرد
هەناسە ڕەشەکانم تێکەڵ بە هەوا بوونئەمڕۆ کەشێکی ئارامە
هەرچەندە لە ناوەندی زستانی ساردین
دایمە دەرەوە تەڕە و باران دەبارێ بەڵام ئەمڕۆ خۆر بەدەرەوەیە هەستێکی نوێیەسەیری ئەم نەخۆشانەم دەکرد لەسەر عەرەبانەکان لەناو ئەو باخچەیە دەگەڕان
حاڵم بە حاڵتان ببێ ئێوە خۆشبەختتر دەژین لەمن
نان دەخۆن و دەخەون و پاک دەکرێنەوە و خزمەت دەکرێن وە بە ئارامی چاوەڕێی مردن دەکەن بۆخۆی بتانباتەوە
کەچی من لێرە دەجەنگم بۆ ژیانی ئێوە
وە بێزارم لەوەی خۆم
بیرم دەکردەوە دەست لە کار بکێشمەوە بەڵام وەک هەموو جارێک توانای ئەوەم نیە لەبەر بێ پارەیی
وە ڕازیش نابن چونکە پزیشکێکی باشم
هەر بەڕاست تۆ بڵێی ئەوەندە باش بم ڕازی نەبن بە دوورکەوتنەوەم؟
YOU ARE READING
یــەک مــانــگ کــەوتــن
Romanceتەنیا ئەو ماوە کورتە بەس بوو بۆ گۆڕانی مێشکی ئەم پیاوە سەمەرەیە لە کاتێکدا بە ناچاری لە ژێر دەستە بچووکەکانی 'ئـێـڤـا' دا مایەوە.